تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

19

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ بڵند بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌

18

[size=24]ده‌ست خۆش[/size]

17

ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌ركه‌وتو بیت

16

dast xosh

15

[size=22]زؤؤؤؤؤؤؤؤر سوباس به ريزان بؤ هه موان[/size]

14

Rausht Hawlery نووسی:

قه‌سه‌کانی جوانن هيوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ جوانه‌..

سوباس برايه كه م

13

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

12

هةلمةت تةنيا نووسی:

دةست خوش كاك بلند

سوباس برايه كه م

11

ده‌سته‌كانت خۆش بێت سه‌ركه‌وتو بیت

10

Karwan_Van نووسی:

دةستخؤش

سوباس كاك كاروان

9

قه‌سه‌کانی جوانن هيوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ جوانه‌

8

ديمانةيةكى زور جوان بوو

بةراستى ئةكتةريكى زور سةركةوتوسةركةوتو جوانة

7

سوباستان ده كه ئه ندامانى خؤشه ويست
سوباس بؤ سه ربه رشتياران بؤ كواستنه وه ى بابه ته كه

6

Sirwan نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ بڵند بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌
به‌ڵام له‌ شوێنی خۆی دات نه‌ناوه‌:D ئه‌یگوازمه‌وه‌ به‌شی (دیمانه‌)

5

قه‌سه‌کانی جوانن هيوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و گه‌نجه‌ جوانه‌..

4

دةست خوش كاك بلند

3

دةستخؤش

2

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ بڵند بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌
به‌ڵام له‌ شوێنی خۆی دات نه‌ناوه‌:D ئه‌یگوازمه‌وه‌ به‌شی (دیمانه‌)

1

http://www.kurdup.com/uploads/51241cf5f8.jpg

[size=22](مسته‌فا زه‌مانی‌ له‌ڕۆڵی‌ پێغه‌مبه‌ر یووسفدا) [/size]
[size=19]
(مسته‌فا زه‌مانی‌ یه‌كێكه‌ له‌وهونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجانه‌ی‌ ئێران كه‌بۆ یه‌كه‌مجار له‌كاری‌ دراماونمایشدا به‌شداری‌ زنجیره‌ درامای‌ پێغه‌مبه‌ر(یوسفی‌ ڕاستگۆ) ده‌كات وسه‌ركه‌وتوانه‌ ڕۆڵی‌ یوسف پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ی‌ بینی‌ و ناوبانگێكی‌ جیهانی‌ په‌یداكرد.
له‌دیمانه‌یه‌كدا كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ (كه‌وسه‌ر)ی‌ ئێرانی‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ (له‌گه‌ڵ بینه‌راندا)چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ سازداوبینه‌ران له‌سه‌رتاپای‌ جیهان ده‌ستخۆشیان له‌ هونه‌رمه‌ند (مسته‌فا زه‌مانی‌)ده‌كرد،له‌سه‌رئه‌وڕۆڵه‌ی‌ كه‌له‌زنجیره‌ درامای‌ (یوسفی‌ ڕاستگۆ) پێ‌ ی‌ هه‌لسا.)
ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌وچاوپێكه‌وتنه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ (له‌گه‌ڵ بینه‌ران) كه‌كه‌ناڵی‌ كه‌وسه‌ری‌ ئاسمانی‌ ئێرانی‌ له‌گه‌ڵی‌ سازیدا. [/size]

[size=22]
پێشكه‌شكار: ڕۆڵی‌ خۆت چۆن ده‌بینی‌ له‌فیلمه‌كه‌دا كه‌تۆ ڕۆڵی‌ پێغه‌مبه‌رێكت بینیوه‌؟ [/size]

مسته‌فازه‌مانی‌: من له‌و زنجیره‌ كه‌ ڕۆڵی‌ یوسف پێغه‌مبه‌رم هه‌بوو من له‌ڕووی‌ هونه‌ری‌ فیلمسازی‌ یه‌وه‌ باسی‌ ناكه‌م چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كاری‌ من بوو كه‌پێ‌ ی‌ هه‌ڵسابم،به‌لاَم ئه‌و ڕۆڵه‌ی‌ كه ‌به ‌من سپێردرا ڕووداوێكی‌ زۆرگه‌وره‌بوو له‌ژیانی‌ من كه‌تا ئێستاش ئه‌و ڕۆڵه‌ی‌ یوزه‌رسیف كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رمن هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی‌ فیلمه‌كه ‌له‌ڕووی‌ هونه‌ری‌ یه‌وه‌ زۆرسه‌ركه‌وتووبووه‌ ،ئه‌وه‌ من باسی‌ ئه‌وه‌ناكه‌م چونكه‌ من پسپۆڕنیم له‌بواری‌ هونه‌ر به‌لاَم ڕۆڵی‌ من له‌فیلمه‌كه‌دا تائێستاش كه‌من بینیم كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رم هه‌یه‌،ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر له‌چه‌نده‌ها دراماش به‌شداریم بكدایه ‌، وه‌كو (یوزه‌رسیف) ئاوا ناوبانگم په‌یدانه‌كردبایه ‌، منیش وه‌كو هه‌ر گه‌نجێكی‌ ئێرانی‌ كه ‌قوتابی‌ كۆلێژم و به‌ر له‌م درامایه‌ كه‌سێك منی‌ نه‌ده‌ناسی‌ به‌لاَم سوپاس بۆخوا كه ‌ئه‌مه‌ به‌خششی‌ خودابوو له‌م ده‌رفه‌ته‌دا من ناسرام و كه‌ ئێسا له‌جیهاندا من خۆشه‌ویستم و ڕێزم لێده‌ گێرێ‌.

[size=22]پێشكه‌شكار:ئایا هۆكاری‌ چ بوو كه‌ له‌نێو(3)هه‌زار ئه‌كته‌ر كه ‌تاقی‌ كرابوونه‌وه‌ بۆ ڕۆڵی‌(یوسف پێغه‌مبه‌ر) (د.خ) له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه ‌(سه‌لحشوور) بۆچی‌ تۆیان هه‌ڵبژارد ئایا هۆكاری‌ جوانی‌ تۆبوو یاخوود شتێكی‌ تربوو؟ [/size]

[size=19]مسته‌فا زه‌مانی‌:ده‌رهینه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ سه‌لحشوور هه‌موومانی‌ تاقی‌ كرده‌وه‌و له‌ڕه‌ووشت وئاكاری‌ ئێمه‌ی‌ ده‌ڕوانی‌
هه‌رگیزمن له‌وباوه‌ڕه‌ نه‌بووم كه‌سه‌لحشوور ئه‌م ڕۆڵه‌ به‌من بسپێری‌ به‌لاَم دوایی‌ ڕۆڵه‌كه‌ به‌من سپێردرا،ڕه‌نگه‌ نه‌رموونیانی‌ من هۆكارێك بێت جوانیش هه‌رچه‌نده‌ شتێكی‌ ئاوانیه‌ به‌لاَم ئه‌وجوانیه‌ی‌ كه‌خوا به‌منی‌ داوه‌ ئه‌وویش هۆكارێك بوو كه‌ئه‌و ڕۆڵه‌یان پێ‌ سپاردم. [/size]

[size=22]پێشكه‌شكار: ئایا زه‌مانی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌دراماكه‌ بینیمان تۆ زۆر له‌ مه‌كروفێڵی‌ ژنان ده‌ترسای‌ به‌تایبه‌تی‌ مه‌یل و هه‌وه‌زبازی‌ زوله‌یخا ئایا ئێستاش له‌مه‌یل وفێڵی‌ ژنان ده‌ترسی‌؟؟!!! [/size]

[size=19]مسته‌فازه‌مانی‌ به‌خه‌نده‌یه‌كه‌وه‌...ه...ه...ه.:من هه‌وڵده‌ده‌م كه‌خۆم له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك وگوناهێك دووره‌په‌رێز بم وهه‌نگاوه‌كانی‌ ژیانم له‌سه‌ره‌خۆبێ‌ وخوای‌ گه‌وره‌ پشت وپه‌نام بێت.

یه‌كێك له‌بینه‌ران پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مسته‌فا زه‌مانی‌ كرد ئایا زه‌مانی‌ تاچه‌ند له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ڕازیه‌و خۆی‌ پێ‌سه‌ركه‌وتووه‌؟

سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ مسته‌فازه‌مانی‌ ووتی‌:من له‌وچوارساڵه‌ی‌ كه‌ته‌نها به‌م درامایه‌ خۆم خه‌ریك كردبوو زۆرهه‌وڵم ده‌دا كه‌ده‌روونی‌ خۆم پاك بكه‌مه‌وه‌و زیاتر گرنگی‌ به‌په‌رستشه‌كان بده‌م بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وئه‌ركه‌ گرانه‌ كه‌ڕۆڵی‌ پێغه‌مبه‌رێكه‌ بتوانم سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌رجه‌سته‌ی‌ بكه‌م له‌م فیلمه‌دا،زۆرجاریش له‌و دیمه‌ن و حیواڕانه‌ی‌ كه‌وێنه‌ی‌ ده‌گیرا خۆم بۆ نه‌ده‌گیراو زۆر ده‌گریام زۆرجاریش فیلمه‌كه‌ له‌به‌رگریانی‌ من وێنه‌گرتنه‌كه‌ی‌ ده‌وه‌ستا.
((شایه‌نی‌ باسه‌ هه‌رجارێ‌ كه‌له‌ ناوبڕی‌ به‌رنامه‌كه‌ یه‌كێك له‌دیمه‌نه‌كانی‌ (زنجیره‌ی‌ (یوسفی‌ ڕاستگۆ) داده‌به‌زی‌ زه‌مانی‌ چاوه‌سه‌وزه‌كانی‌ پڕده‌بوون له‌ ئاوو،فرمێسك به‌كوڵمه‌كانی‌ ڕیچكه‌ی‌ ده‌كرد))
[/size]

[size=22]پێشكه‌شكار: ئایا له‌ و دیمه‌نانه‌ی‌ كه‌ پێوویست بوو خۆت غه‌مبار نیشانده‌یت و پێوویستت به‌وه‌یه‌ كه‌بگری‌ ئایا گریانه‌كانت له‌زاتت ده‌رده‌چوو یاخوود بۆخۆت گریانت ده‌هێنا؟ [/size]
[size=19]
مسته‌فازه‌مانی‌: له‌هه‌موو ئه‌ودیمه‌نانه‌ی‌ كه‌گریانی‌ پێوویست بوو گریانه‌كانم له‌ناخی‌ دڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قولاَو من له‌گه‌ڵ هه‌موو دیمه‌نه‌كانی‌ ئه‌و زنجیره‌یه‌ ته‌واو ڕۆچوو بووم وام هه‌ست ده‌كردو وام بیرده‌كرده‌وه‌ كه‌من له‌سه‌رده‌می‌ یووسف ده‌ژیم ،زۆردیمه‌نی‌ فیلمه‌كانیش كه‌وێنه‌ی‌ ده‌گیرا ئه‌گه‌رچی‌ شوێنی‌ ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌من بگریم به‌لاَم خۆم بۆنه‌ده‌گیراو ته‌واو ده‌گریام.
[/size]

[size=22]پێشكه‌شكار:بابێینه‌سه‌رمه‌شهه‌دێكی‌ ترله‌فیلمه‌كه‌ بێینه‌ سه‌ر زله‌و شه‌قه‌كه‌ی‌ زوله‌یخا له‌وكاته‌ی‌ كه‌خۆت ته‌سلیم و ڕاده‌ستی‌ زوله‌یخا نه‌ده‌كرد به‌ڕاستی‌ پێم بڵێ‌ زله‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ زوله‌یخا زۆربه‌سوێ‌و به‌ئێش بوو؟
[/size]

[size=19]
مسته‌فا زه‌مانی‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ‌: سه‌باره‌ت به‌م دیمه‌نه‌ چه‌ندجارێك له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ زله‌كه‌ دووباره‌ ده‌كراوه‌ تا ئه‌و دیمه‌نه‌ی‌ كۆتایی‌ كه‌ شه‌قه‌كه‌ی‌ زوله‌یخا ڕوومه‌ته‌كانی‌ منی‌ سوورهه‌ڵگه‌ڕاند و دیمه‌نێكی‌ ڕاستتری‌ نیشاندا،به‌ڵی‌ زله‌كه‌ زۆربه‌ئێش بوو به‌لاَم دیمه‌نه‌كه‌ی‌ دوای‌ ئه‌و كه‌ ڕاكردنه‌كه‌یه‌و خۆ ڕزگار كردنه‌ له‌ده‌ست زوله‌یخا ئه‌و دیمه‌نه‌ زۆر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌رم هه‌بوو ئه‌وكاته‌ی‌ ده‌گه‌مه ‌پۆتیڤار ته‌نها ئه‌وگه‌یشتنه ‌و ئه‌و حیواره‌ سێ‌ ڕۆژ پێیه‌وه‌بووین، من له‌به‌رامبه‌ر پۆتیڤار زۆرشه‌رمم ده‌كرد وو زۆر ده‌گریام زۆرجاریش وێنه‌ گرتنه‌كه‌ له‌به‌رگریانی‌ من ده‌وه‌ستا.

وه‌رگێرانی‌ به‌ده‌ستكاری‌ یه‌وه‌ : فهمی‌ یوسف محمد ئه‌مین . [/size]

http://www.kurdup.com/uploads/f1dd32cbee.jpg