ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سالم
بۆئه‌م شعره جوانه
سوپاس بۆتۆی گول
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تربێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سالم
بۆئه‌م شعره جوانه
سوپاس بۆتۆی گول
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سالم
بۆئه‌م شعره جوانه
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سالم
زۆرسوپاس
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك سالم
له " تربێ"ی ئه‌م زستانه‌دا
"خۆزگه"یه‌کم،
ڕه‌ق هه‌ڵگه‌ڕا
تڵه‌تڵی
کوانووی گه‌رمی
میهره‌بانیم
له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ی گه‌واڵه هه‌ور کۆچی کرد و
شێعرێک،
به خۆی و وشه‌کانییه‌وه
تاڵ داگه‌ڕا!
له "تربێ"ی ئه‌م دۆزه‌خه‌دا
ته‌نیا
تانۆت و ژووار
له په‌نجه‌ره‌ی تێڕامانما
چاوهقیتکهم ته‌کا ده‌که‌ن
باپووسکه سه‌رچۆپی گره و
مه‌ودای تاڵخی
هه‌ڵفڕینی ... هه‌ودای بیرم
ده‌ساژۆ و زنجیر ئه‌که‌ن
من په‌یڤێکم،
هه‌موو ڕۆژێک
نووکی قه‌ڵه‌مێک،له بێ جه‌وهه‌ریی خۆی، ئهمجوێتهوه و
پسووله‌یه‌ک، سپی ... سپی
وه‌کوو به‌فری " ئه‌م تربێ "یه
مه‌لۆتکه ئاسا، به سینگییه‌وه
ده‌مپێچێته‌وه!
خۆ من شاخ نیم، که به‌یانان
باپێشک،
ده‌ستی ناز به کاکۆڵی لووتکهمدا بێنێ،
شان و ملم گوڵباران کا و
ئامێزیشم به کراسی سه‌وز بنه‌خشێنێ
من په‌یڤێکم،
هه‌موو ڕۆژێک،
سرته‌یه‌ک وه‌ک: مۆته‌که‌یه‌ک، له دووتوێی هه‌ست،
ده‌خزێته نێو ڕیشۆڵه‌کانی تان و پۆی
باخی قۆخی خه‌یاڵی پرچ تێک ژاکاوم
هه‌ر دووپاتم ده‌کاته‌وه و
هۆنیایی پێکه‌نینم ئه‌کوژێ،
له به‌فرانبار، به بێ کفن فڕێم ئه‌دا و
ڕووت و قووت،
وه‌ک ئازارێک،
له نێو مه‌زاری ڕه‌شه‌مه، ئهمنێـــژێ
وا قووڵایی ئه‌م " تربێ "یه
هه‌ناسه‌ی پێ هه‌ڵچنیووم
به‌فرانبار، به بێ کفن ئه‌مڕفێنێ
دێوه‌زمه‌ی ئه‌م ڕه‌شه‌مه‌ش،
گۆرانی مه‌رگم بۆ ئه‌ڵێت و
به " ڕۆحه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره " دهمناسێنێ
ئێستا مه‌ودای
نێوان من و ترپه‌ی دڵت،
تاڵی شۆڕی خه‌یاڵێکی پهکاوه به هه‌ناسه‌ی پڕ له تاسه‌یه
نیگایه‌کم تێهاوێژه،
ده‌ستم به دامێنی سۆزت!
به ناکامی ... جه‌سته‌م مه‌ده له سێداره
وه‌ک سه‌ربازێک که گو مناوی ڕێی ئه‌وین بێ،
له تینوێتی مه‌مخنکێنه و
به‌ده‌م زریکه‌ی هاواره‌وه،
کۆستی به‌ختم ... پێ مهنێــــژه
له‌و بناره
به‌م " تربێ "یه
تامژینمکه به گۆی مه‌مکی خاکه‌لێوه
ئه‌گه‌ر سبه‌ی گوڵ پێ که‌نی
سوێند بێ ... هه‌موو ده‌مێ
نوێژی په‌رستنت
بۆ وه‌خوێنم
که ده‌رکه‌وتی،
وه‌کوو عهبدت ... له‌به‌ر پێتا
بنوێمــهوه!
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تربێ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]