تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » كۆڤان شعره‌........ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

Karo.FC.B نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

سوباس برايه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت

3

ده‌ست خۆشیت لیده‌كه‌م كاك بڵند بۆ ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌ت ‌هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

2

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

1

[size=17]كۆڤان شعره‌

ئه‌م شه‌و دڵم كۆچه‌رێكی شێته‌

وه‌ك یعقوب له‌ ترساندا شه‌وڕێ ده‌كه‌م

(عاس)ێك ڕاوم ده‌نێت

كه‌ بژاری ڕاستی خه‌یاڵم ده‌كات

ڕۆمانێكی خۆشه‌ویستی به‌جێ دێڵێت

یوسفێكیش له‌ زیندانا پڕ شه‌رم ده‌كات

خۆشه‌ویستی ئێمه‌ شه‌رمه‌

خۆشه‌ویستی ئێمه‌ گوڵه‌

خۆشه‌ویستی ئێمه‌ چییه‌؟

به‌ دوای تاجی سه‌ری كام شاه‌ ڕێكه‌وتوین

ڕه‌هه‌ندی كام بیر وروژاندوینی

ڕه‌هێڵه‌ی كام ئه‌ندێشه‌ كۆیله‌ی كردوین

ڕێژینی كام ژیان هه‌ژاندوینی

هێژیان من ده‌ڵێم به‌سه‌ با ئیتر شعر له‌ گۆڕ نێم

له‌ جیاتی كێلی گۆڕه‌كه‌ی خامه‌كه‌م داده‌نێم

كفنه‌كه‌ی په‌ڕاوی سپی شعره‌كانمی تێوه‌ ده‌ئاڵێنم

به‌ ووشه‌ی خنكاو گۆڕه‌كه‌ی پڕ ده‌كه‌مه‌وه‌

گوڵبارانی گۆڕه‌كه‌ت به‌ هه‌ناسه‌ی شاعران ده‌كه‌م

شعر نانه‌ شعر خه‌مه‌ شعر بۆنه‌

شعر گوڵاڵه‌سوره‌ی به‌هاری سته‌مه‌!!

وه‌ك ڕازیانه‌ له‌ گیرفانی پیرێژنێكدا ده‌رم دێنن

وه‌ك كلی چاو له‌ چاوی چاومه‌ستان ده‌مخزێنن

وه‌ك مه‌شكه‌ ئه‌م ده‌ستاو ده‌ستم پێده‌كه‌ن ده‌مشڵه‌قێنن

وه‌كو بێشكه‌ هه‌ست و سۆزو بیروفكرم ڕاده‌ژێنن

من نازانم بۆ هه‌میشه‌ خواڵوم ده‌كه‌ن

له‌ جیاتی عه‌تر مه‌رگ بارانم ده‌كه‌ن

بۆ وام لێ ده‌كه‌ن بۆ شعرێ بۆ كۆڤان

با من بگریم بۆ شعرێكی كۆڤان

با شعر بخنكێنم بۆ مه‌رگی كۆڤان

ماکوان[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » كۆڤان شعره‌........ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌