ده‌سته‌كانت خۆش بێت
سوباس برايه كه م ده سى تؤش خؤشبيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » په‌روینی بێ ده‌نگی..... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش بێت
سوباس برايه كه م ده سى تؤش خؤشبيت
[size=24]هؤنراويكى زور جوانة
دةستةكانت خؤش بيت كاك بلند كيان هةر سةركةوتو بيت كولةكةم [/size]
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
سوباس برايه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت
ده‌سته‌كانت خۆش بێت
[size=24]به‌ڕاستی زۆر جوان بوو
ده‌ست خۆش بێت کاکه بڵند.[/size]
سوباس برايه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
[size=24]به‌ڕاستی زۆر جوان بوو
ده‌ست خۆش بێت کاکه بڵند.[/size]
[size=16]په‌روینی بێ ده‌نگی
بێ ده‌نگییه... بێده‌نگییه
پێچاومی...
وه‌ك ته‌نی جاڵجاڵۆكه
په‌روینی ڕۆحی لوول كردوم
هه‌ناسه‌م وه‌ك ڕێزان ده‌بارێ
په‌رییه كان...
به‌ده‌ورمدا ئاڵاون
هه‌ریه‌كه‌یان زمانی ترسناكم لێ ده‌ردێنێ
تۆش وه‌ره ده‌ی
له پێشه‌نگی ئه‌و پهروینانهوه بڕوانه
وه‌رزێك ده‌بێته میوان
وه‌رزێكی سه‌رما برده‌ڵه
وه‌رزێكی تاریك
وه‌رزێك وه‌ك كفن سپی
له ناو ئه‌م داستانی خه‌مه‌وه
چرایه‌كم بۆ ڕۆشن كه
له به‌رده‌م ڕۆحی خامۆشما
سه‌ر له‌نوێ ئاوازێك دروست كه
یه‌ك جار...
له ده‌بلیو ده‌بلیو ڕۆحی من بده
بزانه هه‌ر سایتی ئێسقانه
ووردوو خاشه به‌سه‌ر یه‌كدا
چات له گه‌ڵ په‌نجه‌كانما بكه
تا بزانی ڕه‌هه‌ندی كام دووری
دهتپێچێ به ئاهێكه‌وه
فه‌رهه‌نگێك...
له تاڵی قژی من دروست بكه
بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌كی جه‌سته‌م
ئاهێك...
ئاخێك...
ئۆفێك دابنێ
له جیاتی خاڵ
به خوێن سوری كه
ئازارهكانیشم بكه مشته خۆڵێك
بیپرژێنه به‌سه‌ر خاكی ووڵاتهكهمدا
به‌ڵكو به‌ئازار...
ئازاری یه‌كتری شفا بده‌ین
له دوایدا...
مشتێ خاكی ووڵاته‌كه‌م كۆكه‌ره‌وه
بیپرژێنه به‌سه‌ر سینه‌ی بۆن كڕوزی مندا
به‌ڵكو تۆوی خۆشه‌ویستی ئه‌و وولاته
ئازاره‌كانی لاشه‌م كه‌م بكاته‌وه
چاوم ئاسمانێكی درز تێبوه
مژۆڵیشم وه‌ك هه‌وری په‌ڵه‌ی به‌هار
به‌ڵكو ببارێنێ فرمێسكی خه‌م
له كانی سۆمامهوه
چییه هێشتا، هه‌ر بێده‌نگیه
قه‌ره‌باڵغی دروست كردوه
ئای بێده‌نگی...
چۆن منت كۆیله كردوه
چۆن ئه‌سیری ده‌ستی بێورتهت كردوم
وه‌ك به‌نده ده‌مده‌یته ده‌ست بنمیچی بێده‌نگی
ده‌م فرۆشی به سوچی بێده‌نگی
ئیتر ده‌مه‌وێ په‌رژینێك بۆ تۆ دروست بكه‌م
بهگهلای په‌رتوك و قه‌دی خامه‌وه
بن به‌ستت بكه‌م
ووشه فڕێ ده‌مه سه‌ر زه‌وی
بیان كه‌مه كچۆڵه‌ی ناسكی منداڵ
عه‌یارانه خۆیان باده‌ن
ووشه ڕه‌قه‌كانیش بكه‌مه مناڵی كوڕ
چۆن گڕو ده‌گرن بۆ نانێ
ئاوا بێده‌نگیان لێ قۆڵبه‌ست بكه‌م
ئای بێده‌نگی... كه سامناكی
ئای بێده‌نگی...
وه‌رزی تۆ له هیچ وه‌رزێك ناچێت
هه‌رچی بكه‌م ووشه‌یه‌كی قیزه‌ونی
یاری به هه‌ست و سۆزم ده‌كه‌ی
سۆزم وه‌ك په‌ڕۆ شڕو ووڕ ده‌که‌ی
چیبكه‌م سواڵدهكهم له خانه قاتا
ئای كه‌بێ به‌زه‌یت بێده‌نگی
هه‌رچی ووشه‌كانه لای خۆت كۆتكردۆته‌وه
نازانم بۆ كام وه‌رزی برسێتی ده‌نگ
هه‌ڵت گرتوه ...
ده‌وه‌ره ده‌ی...
له‌م هاوینه ووشك و گه‌رمه
تۆ پهڵهده
له‌م شاره خامۆشه
تۆ ببه به‌كاره‌بای گڵۆپی سه‌ر جاده‌كان
تۆ ببه قاژو ووژه‌ی...
مناڵی گه‌ڕه‌كه برسیه‌كان
ئه‌و مناڵانه‌ی كه بۆ جارێك باخچه‌ی ساوایان
له‌لایان ئه‌فسانه‌یه‌و
جانتای شانی ئه‌وان
كۆڵێ خه‌می هه‌پرون هه‌پرون كراوه
یان تۆ یه‌ك جار ببه قوتابخانه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وان
چییه بێده‌نگی هێشتا نهكهوتویته ووته
گفتوگۆیه‌ك دروست بكه
له نێوان من و باران و ڕۆح و خه‌ما
سه‌مایه‌كی شه‌ڕ ئاسا كه‌ن
یان ڕه‌ش بهڵهكێكی خه‌مناك بكه‌ن
مه‌پرسه بۆ من خه‌ڵكی وولاتی بێ وولاتم
ئه‌و ووڵاته‌ی كه بێ لێوه
كه من تامه‌زرۆم بۆ ماچی لێوی
ئه‌و ووڵاته‌ی كه بێ چاوه
كه من تامه‌زرۆم به بینی جارێ
ئا پێم ووتی...
من خه‌ڵكی ووڵاتی بێ وولاتم
ووڵاته‌كه‌م بێ ڕه‌نگه, بێ بۆنه, بێ ناوه
كه‌چی ههشم
یاسا بۆ دڕنهكانت
ئهپرژێنی به سه‌رماندا
نه‌شت پرسی ئێمه كێین
ڕه‌نگی ڕه‌ش و پرتهقاڵیت به‌سه‌ردا باراندوین
گۆڕیش چه‌خماخه ده‌كات له لاماندا
له چوارچێوه‌ی تابلۆیه‌كی خوێناویدا هه‌ڵت به‌ستوین
یاساكانت فه‌رده‌یه‌كی خه‌ت سوری بۆگه‌نه
عهزیزیهکی پیرێژنێكی قیزه‌ونه
ئه‌و پیرێژنه‌ی كه ته‌نها بۆ خۆی ده‌ژی
كه ته‌نانه‌ت مێروله‌یه‌ك خۆی تێر ناكات له ماڵی دا
ئێمه خه‌ڵكی به باوه‌ڕین
ئه‌م جاره‌یان له سه‌دای یه‌كتا په‌رستیدا ده‌تخنكێنم
له مشتێ نزادا ده‌تسوتێنم
له كڕنوشێكدا ڕاوت ده‌نێم
له قوربانێكدا ده‌تكه‌مه قوربانی ده‌نگه‌كان
تا سینه‌ی شڵه‌ژاوم ئارام بكه‌م
له یادێكی په‌روه‌ردگارا
گزنگی بانگی ڕاستی ڕام چڵهكێنێ
سه‌دای ده‌نگ و ئارامی
خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ وه‌ده‌ست بێنێ
ماکوان
ريكاى راستى[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » په‌روینی بێ ده‌نگی..... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]