تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ليزان نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ [/size]
[size=16]به‌ڵام خۆزگه‌ بتکردایه‌ دوو به‌ش [/size]

قسه كه ت جوانه به ريزم به راى منيش زؤؤر بوو
به لام هؤنراوه بكريته دوو به ش تيكده جى
سوباس سوباس سوباس

4

Shaswar نووسی:

ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم

سوباست ده كه م برايه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت

3

[size=16]ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ [/size]
[size=16]به‌ڵام خۆزگه‌ بتکردایه‌ دوو به‌ش [/size]

2

ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم

1

[size=19]هۆشیامی هۆرام

ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات ڕێگا

ئاشنام که‌ره‌وه‌

هه‌وری به‌هار بمبه‌ره‌وه‌

گه‌ردوون ..

دێم له‌ باخی تۆدا

چه‌پکێ ئه‌ستێره‌ کۆده‌که‌مه‌وه‌؟

هه‌تاو...

هه‌ندێ تینم به‌رێ

تا ڕۆشنایی خۆر داگرسێنمه‌وه‌؟

مانگه‌ شه‌و...

به‌لای تۆدا ڕه‌ت ده‌بم

هه‌ندێك تریفه‌ ده‌به‌مه‌وه‌؟

باران.....

له‌و ڕێگایه ‌ببارێنه‌

تا باوه‌شێك کاشما بچنمه‌وه‌؟

مه‌له‌کان....

گه‌ر له‌گه‌ڵ من  په‌رواز ده‌که‌ن

به‌ په‌ره‌نده‌کانی ئه‌وێتان ده‌ناسێنمه‌وه‌.

ئاوازه‌کان...

ئێوه‌ش ڕێناسی ڕێگایی من بن!

له‌ دۆڕێمی یه‌وه‌ تا دۆ..

ئه‌و ڕێگایه‌م بۆ بڕازێنه‌وه‌.

کۆنسێرتێکی گه‌شتم بۆ بکه‌ن

له‌گه‌ڵ گژوگیای ده‌شتا کۆببنه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌کانی په‌لکه‌زێڕینه ‌ئاوێزان ببنه‌وه‌

ڕه‌نگی یه‌که‌م..

له‌رزه‌ی زنجیری ده‌ف بێ

ڕه‌نگی دووه‌م ...

له‌نگه‌ی تارو

ره‌نگی سێیه‌م...

سه‌دایی سه‌نتور

کۆتایی ڕه‌نگ..

با هه‌ناسه‌ی فلوت بێ

ئێوه‌ سه‌رقافڵه‌ی ته‌وژمی ڕێگاکه‌م بن

دڵنیابن هه‌ربه‌ره‌و هۆرام ڕێبازه‌

ئه‌م گه‌شته‌م ئاوازێکی بێ نیازه‌

گوڵه‌کان...

له‌گه‌ڵ منی کۆچه‌ر بکه‌ونه‌ ڕێ

كۆچێك ده‌که‌ین  بۆ ووڵاتی گۆڵستان

تا ئێوه ‌بکه‌مه‌ دیاری ده‌ستم..

پێشکه‌شی ده‌ستی که‌سێکی بێ نیازو هاوڕازتان که‌م

تا ئه‌م دڵه‌ شێته‌م ...

له‌ سۆزو لاوانه‌وه‌یه‌کدا..

بۆ ئه‌و بلاوێنمه‌وه‌.

گه‌شتێك ده‌که‌ین

گه‌شتی هۆرام!

یان

هه‌ر پردی چینوات  هۆرامه‌

هه‌ر به‌ره‌و چینوات ڕێبازه‌.

ده‌ خێراکه‌ن وا شاخ چاوه‌ڕێمانه‌

ئه‌ها له‌و سه‌ری ڕێگاکه‌

ده‌ست به‌ قژیدا ده‌هێنێ..

ده‌ریاش وه‌ستاوه‌

ده‌با بگه‌ینه‌ شاخ زوو

چۆن خۆی ڕازاندۆته‌وه‌!

چاکه‌تێکی سنه‌وبه‌ری له‌ به‌ردایه‌..

بۆینباخه‌که‌ی گوڵاڵه‌ سوره‌ی ئه‌م ساڵه‌

هه‌ڵسن بابچینه‌ لای ده‌ریا!

ئاگاتان لێیه‌ شه‌پۆلی  پرچی شینی خاو کردۆته‌وه‌

به‌لاری به‌لا ملیدا هێناویه‌تیه‌ خوار‌.

بابڕۆین...

تا به‌ڕۆشنایی بگه‌ینه‌ جێ

خه‌متان نه‌بێ..

گه‌ر برسیتان بوو

ماکسی نانێکتان بۆ ده‌دڕێنم

له‌ سپیایی ڕانی ئه‌و نانه‌ تێرتان ده‌که‌م

گه‌ر تینوتان بوو

دوگمه‌ی سینه‌ی کانیه کتان بۆ ده‌ترازێنم

تا تێر نه‌بن واز نه‌هێنن!

ئاماده‌ن بڕۆین؟

گه‌ر گه‌یشتنێ....

به‌بێ ده‌نگی  له‌ چاکی سوچی خاکه‌که‌یه‌وه‌

داده‌نیشین .

ئا..ئا .. به‌بێ ده‌نگی

ئه‌و له‌ ده‌نگی هه‌موو که‌سێك په‌سته‌

به‌ ده‌نگی من ..

سینه‌و چاو و گوێچکه‌ی واڵا ده‌بێ!

به‌ بۆنی من زه‌رده‌یه‌ك ده‌یگرێ.

هه‌ر له‌لای سوچی خاکه‌که‌یه‌وه‌..

تریفه‌ی مانگ وه‌ك ملوانکه‌....

له‌ سه‌ر باڵا و گه‌ردنی کێله‌که‌ی دایده‌نێم !

ڕۆشنایی خۆر ..

ده‌به‌مه‌ ناو ماڵی  گۆره‌که‌ی .!

چه‌پکه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك...

به‌سه‌ر کفنه‌که‌یدا  ده‌رازێنمه‌وه‌ .!

به‌ بارانی هاوڕێم ..

ئاو پرژێنی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ده‌که‌م.

دوای خۆمان ده‌که‌ینه‌ چه‌تری سێبه‌ری ئه‌و

فێنکاییه‌ك دروست ده‌که‌ین

تا مه‌له‌کان...

ماندویان له‌ دیاری  ئه‌ودا ..

حه‌سانه‌وه‌ی شه‌سته‌ی ڕه‌هێڵه‌یی بمرێنێ.

تۆ وه‌ره‌و له‌بن ئه‌م  سێبه‌ره‌ دانیشه‌

وا نقێمی چاوه‌کانم کردۆته‌ کێك..

بۆ یادی تۆ چه‌ند مۆمێکم داگرساندوه‌

فووی لێ ناکه‌م

با ژیانت  هه‌ر ڕووناك بێت

وه‌ره‌ پێش لێم

با به‌ هاوڕێکانمت بناسێنم

چی بوو هاوڕێیان بۆ بێ‌ده‌نگه‌؟

ده‌لێی پرسن باوه‌ڵامم بداته‌وه‌

گوڵه‌کان ووتیان!

مردوه‌.

مه‌له‌کان ووتیان!

به‌ته‌مایی چیت؟

نا وا مه‌ڵێن..

من میوانی ئه‌وم

شکۆفه‌ی ئه‌رخه‌وانێك

به‌ هێمایی چاو به‌ تریفه ی‌ ووت..

بگه‌ڕێنه‌وه‌ .

تریفه‌ش ووتی

بۆ هه‌ناسه‌ قه‌ تیس ماوه‌

بۆ خۆش کردنی  جه‌هه‌نمێك دانراوه‌

به‌قسه‌ت ده‌که‌م ، من ده‌گه‌رێمه‌وه‌

په‌له‌ مه‌که‌ن ئێوه‌ هه‌ڵه‌ن

من باسی ئه‌و ناکه‌م

بۆ ئه‌وه‌نده‌ بڕیاری ناخۆش له‌م ده‌ڤه‌ره‌ خێرا فێر بوون

له‌ ده‌متان وه‌ك ته‌رزه‌ ده‌بارێ

من بۆ مه‌رگی ئه‌میان گه‌رامه‌وه‌

هاوار هۆرام

په‌نا هۆرام

هه‌تاو ووتی !

ئاخر ئه‌ویش هه‌ر بێده‌نگه‌..

له‌ ته‌نیشتی ئه‌و ڕاکشاوه‌

بۆیه‌ کاشما به‌ماته‌می ،چاوی له‌ چاوی  تۆ ناوه‌

خۆ من چی بکه‌م

من ته‌نها به‌شی ئه‌و دیاریم هێناوه‌ته‌وه‌

مه‌ڵێن مه‌رگه‌

بڕوا بکه‌ن ..

ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێت ..

گه‌ر دڵمی بوێت بۆی ده‌ردێنم

وه‌ڵامم بده‌وه‌ ؟

ده‌بێ دیسان به‌ لاکه‌شی  گۆڕه‌که‌ی تۆدا ..

به‌ مه‌حزونی سه‌رکه‌ومه‌وه‌

ته‌نها چڵه‌ نێرگزێکی ئه‌م به‌هاره‌م پێ یه‌

لێم ببوره‌ دیاری شوانانه یه‌‌ لێم قبوڵ که‌

من نیازم بوو ئه‌م به‌یانیه‌..

بۆ به‌ر چای له‌لای تۆبم

پێکه‌وه‌ شه‌و..

گوێ له‌ هه‌واڵه‌کان بگرین.

بڕیارم دا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانت بده‌مه‌وه‌

ته‌زبێحه‌ پچڕاوه‌که‌ت کۆکه‌مه‌وه‌

به‌ده‌م ئه‌و گۆرانیه‌ی .....

که‌ خۆشت ده‌ویست بۆت بهۆنمه‌وه‌.

من به‌ته‌مایی گریان نه‌بووم

ئه‌وا گریام

ئه‌ی له‌ بێ نازه‌کان  بێ ناز تر

له‌ بێ وه‌جاخه‌کان بێ وه‌ جاخ تر

وویستم بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماچت بکه‌م

وه‌ك جاران سه‌ر له‌ سه‌ر ڕانی تۆکه‌م

تا سه‌ره‌ شێته‌که‌م

له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ کێل و گۆڕێکی تره‌وه‌ بنێم

به‌ڵام وا سه‌ری ده‌روێشی و لاوێنی  شعرم...

ده‌نێم به‌ کێلی گۆڕه‌که‌ی تۆوه‌

نام بینی چه‌ند که‌یلم به‌کێلی گڵکۆکه‌ته‌وه‌

نه‌م ده‌زانی وا ماته‌می ده‌م فڕێنێ

به‌ باڵای خه‌یاڵی په‌پوله‌یت ده‌م سوتێنێ

سینه‌م ده‌کاته‌  ته‌نوری خه‌م ..

ڕۆحم به‌ خه‌ڵوز ده‌برژێنێ

هه‌موو فریا که‌وتن بێنه‌لات  من نه‌ بێ

تۆیی هۆرام

ئاخۆ منت له‌ بیر  بوبێت

که‌ گه‌ردنی ئه‌وانت  ئازاد کرد

لێم ببوره‌ ..

ناسك تر له‌ گزنگی هۆشیام

بم به‌خشه‌ ..

باڵا به‌رزتر له‌ ئاسمان

من گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ لات

به‌ ئازاری تۆ وا سوتام

مشتێ نزا به‌ جێ دێڵم

تا ویرد  بکه‌ن....

ته‌هلیله‌ یه‌ك بۆ یادگاری به‌ جێ بێڵن

به‌رده‌ وورده‌  پێ خاوسه‌کانی  سه‌ر گۆڕه‌که‌ت ..

چاوه‌ڕوانی ته‌ڕ بوونه‌وه‌ن،له‌ باران له‌ ‌فرمێسکم

زمه‌نی ژینم خه‌وی لێکه‌وت!

گیرفانی ڕۆژگارم دڕا!

زستانی ڕۆحم سوتا!

به‌هاری عشقم هه‌ڵوه‌ری!

هاوینی دڵم به‌ستی !

خه‌زانی خه‌مم چرۆی کرد!

په‌له‌ت کرد ڕۆشتی

من به‌دوای ئازادیدا وێڵ بووم

به‌ڵام بوه‌ هه‌ناسه‌ ساردی

ئه‌زانی  ...ئاه..

پێکه‌نینی خنکاند!

شادی مراند!

سه‌مایی وه‌ستاند!

ئه‌ڤینی سوتاند!

حه‌زه‌کانی وه‌رانده‌ سه‌ر خاك

به‌ڵام من  گوێم له‌ ده‌نگی تۆیه‌ به‌نهێنی

چاوم له‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی ژێر گۆڕی تۆیه‌

ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌رو منه‌وه‌یه‌ ...

خۆشه‌وسته‌که‌مه‌

ئه‌فسوس

نه‌ت بینی...

ئاگات لێیه‌ به‌ فرمێسکی من ده‌گری

به‌ هه‌نسکی من  خه‌فه‌ت  باره‌

به‌ نوزه‌ی گریانی من ..

سه‌ری به‌ کێله‌که‌ی تۆوه‌ ناوه‌

وا منیش له‌محرابی گۆڕه‌که‌ی تۆدا وه‌ستاوم

ئه‌شك بێزار بوو لێم

قاچه‌کانم ماندوو بوون لێم

ئاگام لێیه‌ تۆش توڕه‌ بووی هه‌ر لێم

ئیتر ناگریم.

بروا بکه‌....

من ڕێزی پێکه‌نین ده‌زانم

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ..

سه‌راپای ته‌مه‌نم هه‌ر گریاوم

من کڕنوشی خۆشه‌ویستی بۆ شادی ده‌بم

هه‌موو ژینم هه‌ر خه‌فه‌ت بار بووم

قافڵه‌ی لاویم هه‌ر پیری بوو

غوربه‌ت منی کرده‌ هاوڕێی

کۆرپه‌له‌ی ئه‌و....

بورجی یادگاریه‌کانی منیان فڕاند

ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویست بوون له‌لام دزیان

تۆش به‌ جێت هێشتم ئه‌ی  هۆرام

مه‌گه‌ر جارێکی تر ...

به‌ تۆڕی نزای ئیلاهی چاتت له‌گه‌ڵ بکه‌م!

به‌ وه‌لامی ئه‌ندێشه‌یم ..

چاتت له‌ ناو سینه‌مدا  ده‌ربێنم

منیش به‌ جێت دێڵم...

دیسان مه‌گه‌ر له‌ شعرێکمدا  بگه‌ڕێمه‌وه‌ لات!

یان له‌ نوێژێکدا ..

نزایه‌کت بۆ بفرێنم  ...

به‌ره‌و مه‌له‌کوت.

یان له‌ ئێواره‌یه‌کی  دره نگ

هه‌ناسه‌یه‌کت  بۆ هه‌ڵکێشم

ته‌زبێحه‌که‌ت ده‌که‌مه‌ ملم

کاتژێری  گیرفانه‌که‌ت ...

ده‌نێم به‌ گوێمه‌وه‌

له‌ سه‌ر زه‌نگی پێکه‌نینی تۆ دایده‌نێم

تا له‌ کات و ساتت من بێ داربم

ئه‌ی جوانترین ته‌واری هۆرام

باڵا به‌رز تر له‌ هۆشیام

دیوانت ئاوا

خه‌رمانی شعره‌کانم ماڵ ئاوا

شارۆی شاره‌که‌م کۆچ ئاوا

که‌ره‌سه‌یی هۆنه‌رو هۆنراوه‌ ده‌ڵێن ماڵ ئاوا

هۆشیامی هۆرام ماڵ ئاوا

                                   ماکوان[/size]