تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌كانتان خاتوو ڤیڤی كاك سانی خۆشحاڵ بووم به‌ دڵتانه‌ ،، هه‌ر سه‌ركه‌وت و بن

9

ده‌ست خۆش بۆئه‌م شعره‌ جوانه‌

8

[size=16] بەڵام كچەكە كەکوڕى بينى كەم بينايە
يەكسەر ووتى ئه‌وه‌ کوێرەو بەكەڵکى من نايە
ڕووى وەرگێڕا ويستى بڕوا
کوڕ بانگى کرد ووتى توخوا
پێش ڕۆيشتنت گوێڕادێرە و گوێبگرە بۆم
من نازانم تۆ چەندێکت من خۆش ئه‌ويست
بەڵام ئه‌من ھەتا مردن ھەر شێتى تۆم
زۆر شتم بەخشى لەپێناوت
يەك لەوانە ھەردوو چاوت
بيان پارێزە چاوەکانم ھەرھەموودەم
ئه‌و چاوانەى بەتۆم بەخشى بەس ئه‌و دوانە شك ئه‌به‌م
ئه‌گه‌ر بێتو خوانەکردە کوێر بيتەوە
چاوم نيە تاچاوەکانمت پێ بدەم

واااااااااااااااااو زۆر زۆر جوانه
ده ست خۆش کاک دیلمان بۆ هێنانی سه رکه وتوبیت

[/size]

7

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك ره‌وشت گیان ،، خۆشحاڵ بوو به‌ دڵت بوو ئه‌زیزم سه‌ركه‌وت بیت

6

به‌ڕاستی زۆر جوان بوو

زۆريش به‌مانابوو

ده‌ست خۆش بێت ديلمان بۆ ئه‌م هۆنراوه‌.

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
ره‌نگین خان
نۆڤا خان
كاك كارزان
زۆر خۆشحاڵ بووم به‌دڵی ئێوه‌ی به‌رێز بوو هه‌ربژین و له‌ خۆشیدا بن ،،، سه‌ركه‌وت بن

4

dastakant xosh bet kak dilman

bo danane am she7ra jwana

3

[size=16]ده‌ست خۆش بێت، بابه‌تێکی جوان و پر مانا بوو
من بوومایه‌ له‌جێی ئه‌و کوره‌ په‌نجه‌م ئه‌کرد به‌ چاویا حه‌ی حه‌ی:/
ههههههههههه،چه‌ند زوو لو خۆی گۆرا!!!!!![/size]

2

وةلا لةشیعر نةدةچوو تؤزی لةچیروک دةچوو زؤر زؤر خؤش بوو سةرکةوتوبیت کاک دلیمان بؤدانانی.

1

[center][size=24]جـــەزاى خـــۆشـەويـسـتـى کـــچ و کــــــوڕ
[/size]

[size=16]ئه‌گێڕنەوە ئه‌ڵێن جارێ کوڕو کچێ
دڵيان بۆلاى يەکتر ئه‌چێ
واباس ئه‌کرێ ئه‌م دوو لاوە
لەپێناوى خۆشەويستى ھەمووشتێکيان نايە لاوە
يەك لەودوانە كه‌كچەكه بوو کوێربوو چاوى
چارەى نەبوو بۆ جەرگ و دڵى پڕ زوخاوى
ھەموو دەمێ ھەر ئه‌گريا
ئه‌يوت خودا بگه‌فريا
ئيتر کوڕيش كه‌ئه‌يبينى ڕەنگى شێواو و بزێوى
بەگشت جۆرێ ھەوڵى ئه‌دا خەندە بخاتە سەر لێوى
كچه‌كه‌ ئه‌يوت
خۆزگه‌جارێ ئه‌تۆم ئه‌دی
حه‌ز و خواستم ئه‌هاته‌ دی
ئيتر ئه‌و كچە چووە لاى دکتۆر
دکتۆر پێيوت چارەسەرت نەشتەرگه‌ریه‌
گه‌ربتەوێ ببينيەوە جارێکيتر تۆ تيشکى خۆر
دواى ماوەيەك کچ چاکبۆوە دۆزرايەوە چارەسەرى
کراسى خەمى لەبەر دادڕى جلى شادى کردە بەرى
کوڕ ھاتەلاى بەڕووێکى خۆش تابيبينێ
تا ئه‌و حەزەى لەدڵيدابوو بۆئه‌و کچە بەديبێنێ
بەڵام كچەكە كەکوڕى بينى كەم بينايە
يەكسەر ووتى ئه‌وه‌ کوێرەو بەكەڵکى من نايە
ڕووى وەرگێڕا ويستى بڕوا
کوڕ بانگى کرد ووتى توخوا
پێش ڕۆيشتنت گوێڕادێرە و گوێبگرە بۆم
من نازانم تۆ چەندێکت من خۆش ئه‌ويست
بەڵام ئه‌من ھەتا مردن ھەر شێتى تۆم
زۆر شتم بەخشى لەپێناوت
يەك لەوانە ھەردوو چاوت
بيان پارێزە چاوەکانم ھەرھەموودەم
ئه‌و چاوانەى بەتۆم بەخشى بەس ئه‌و دوانە شك ئه‌به‌م
ئه‌گه‌ر بێتو خوانەکردە کوێر بيتەوە
چاوم نيە تاچاوەکانمت پێ بدەم
ئه‌مه‌ی ووتو ڕێگاى خۆيگرت کوڕى داماو
کچ كەبيستى چاوەکانى چاوى ئه‌ون ھەردوو چاوى پڕبوون لەئاو
زۆر بەپەلە ڕووى وەرگێڕا بەرەو ڕووى ڕۆى
دەستى کوڕى گرت ويستى بيبات ئه‌و لەگەڵ خۆى
بەڵام نەچوو کوڕ لەگەڵيا
بەس پێى ووت
ھەتا مردن ھەر ئه‌وئه‌ مێنێ لەدڵيا
ھيواى بۆ خواست لەژينيدا ھەردەم شاد بێت
ڕەنجى خۆشى وەكو ڕەنجەكەى فەرھاد بێت[/size]


Amang Mawlood[/center]