[size=50]ده‌ستت خۆش بێت[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تاوه‌بارانی هۆنراوه.... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=50]ده‌ستت خۆش بێت[/size]
ده‌ست خۆش بۆئه‌م شعره جوانه بژت
سوباست ده كه م برايه كه م
ده ستى تؤش خؤشبيت
[size=16]حه‌زم ده‌كرد ئه‌و كاك ماكوانه ببینم![/size]
سه‌ركه‌وتو بیت هه‌ربژی
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ست خۆش بۆئه‌م شعره جوانه بژت
[size=16]تاوه‌بارانی هۆنراوه
تریشقه‌ی شعرم لێده‌داو...
هه‌وری توڕه‌یم چڕتر ده‌بوو
نم نم دا باری به‌سه‌رمدا
شعرنمه‌ی ده‌كرد له‌به‌ر پێم‌دا
دڵۆپه‌ی شعر به‌سه‌ر شانمدا، شۆر بوو بوه‌وه
شعر پرسی ؟
چی هه‌وێنی هۆنراوه‌ته
به چی ئاوی بنداری شعرت ده‌ده‌ی؟
له ڕێچكه‌ی كام كۆچه‌ردا ئه‌سپی شعری خۆت تاو ده‌ده‌ی
له چ تابلۆیه‌كدا ڕه‌نگی شعرت ده‌كێشی؟
له‌خۆشه‌ویستی كام ئه‌ویندا شعرده‌كه‌ینه ملوانكه‌ی ملی جوانێ؟
له تۆڵه‌ی كێ ده‌یكه‌یته ڕم و له نێوچاوی كام خائیندا ده‌یچه‌قێنی؟
هۆنراوه‌ت ده‌كه‌یته سێبه‌ر تاكام ماندوو له فێنكایدا ئارام بگرێ؟
له كام لووله‌ی سه‌ماوه‌ردا شعر ده‌كه‌یته ناو پیاڵه‌ی خه‌م؟
له سه‌ركام سینی دایده‌نێت و بۆ ده‌روازه‌ی چ ئه‌وینێك ده‌یكه‌ی به‌شه‌م؟ من پێت ده‌ڵێم مامه پیره‌ی شعری هاوڕێم....
له گۆچانی ده‌ستی تۆدا ده‌یهۆنمه‌وه!
له تابلۆكانی ڤانكوخدا ده‌یخوێنمه‌وه!
له گیرفانی پیسكه‌یه‌كی وه‌ك شایلۆگدا ده‌ریدێنم
له ژێر كه‌پری دارمێوێكدا ده‌یڕوێنم
وه‌ك به‌رسیله‌ی ترێ سپێكه مژه‌ی ده‌گرم
له ئاوێنه‌ی كاڵ و كرچ بۆ پێ نه‌گه‌یشتوان ده‌یڕوێنم
له به‌رۆكی حه‌زی كچێك ده‌یوه‌ستێنم
له‌گه‌ڵ لیره و مله‌شیلان ده‌ینه‌خشێنم
له حێل و مێخه‌ك و پشتێنی ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌یپچڕێنم
مامه پیره به‌هاتنت...
دیسان نمه‌نمی شعر وه‌ك یاقوت له‌به‌ر پێم‌دا
سه‌ما ده‌كه‌ن پێده‌كه‌نن
شعرم گریانی فرمێسكی دایكه
شعرم وه‌نه‌وشه‌ی خه‌می باوكه
شعرم كوردستانی تیكه تیكه كراوه
شعرم گۆڕی شه‌هیدی گومناوه
له ڕووی گه نجدا شعرم زۆر ئاڵه
بۆیه ده‌بارێ له خه‌می پیاڵه
هه‌ر مه‌زه‌ی خه‌می ئاڵی منه
وه‌ك خه‌یاڵم به تاڵه
شعرم نانه‌وێ بۆ بازرگانان كه هیوای ئه‌وان ته‌نها كوتاڵه
له سینه‌ی بێڵی جوتیاری ئاودێرا
كه گۆل لێده‌دات له ته‌نیشت پاڵه
شعرم ئاوێنه‌ی چه‌مچه‌یه و خه‌نه‌ك
له ڕووی ماندوان هه‌ناسه‌م سواره
شعرم ده‌سترازه‌ی شلیله‌ی خه‌مه
له بێشكه‌ی ژیان دڵم ماته‌مه
هه‌م دیسان شعر نمه‌نم ده‌كات
وه‌ك ڕێژنه‌ی باران ڕۆحم ته‌ڕ ده‌كات
وه‌ك گه‌لاَی لاله‌نگی و پرته‌قاڵ بۆن خۆشم ده‌كات
هه‌روه‌ك هه‌نجیرێك شیرینم ده‌كات
ده‌مبات , ده‌مبات ده‌مكاته شیله
له ده‌می شاهه‌نگێكدا فڕێم ده‌دات
ماکوان[/size]
ريكاى راستى
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تاوه‌بارانی هۆنراوه.... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]