تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

amennnnnnnnnnnnnnnnnnnn  ya  rab

8

سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌سمان جگه‌ره‌ كێش نین، ئه‌وه‌ش نیعمه‌تیكی خوایه‌ كه‌
له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كردووه‌، ته‌مه‌ننای ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ كێشه‌ ئیدی نه‌یكێشێ
و بۆ هه‌میشه‌ له‌خۆی دوور بخاته‌وه‌. . ئامین

7

dast  xosh  babatake  ba  sod  u pr manaya:(

6

سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌ کانتان

5

hemn_sherwany نووسی:

[size=16]خوایه‌ گیان که‌ی له‌ جگه‌ره‌ رزگارمان ده‌بێ
دایما شه‌رمه‌ له‌گه‌ل هاورێیه‌کانم جگه‌ره‌ نه‌کێشن فایده‌ی نییه‌
من قسه‌یه‌ک ده‌که‌م هه‌موو کات ئه‌و قسه‌یه‌ دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌

ئه‌وه‌ی له‌ناو کؤمه‌له‌ که‌سێک جگه‌ره‌ بکێشێت
مێشکی به‌شێکی که‌مه‌ له‌شه‌خسیه‌ت
[/size]

4

[size=16]خوایه‌ گیان که‌ی له‌ جگه‌ره‌ رزگارمان ده‌بێ
دایما شه‌رمه‌ له‌گه‌ل هاورێیه‌کانم جگه‌ره‌ نه‌کێشن فایده‌ی نییه‌
من قسه‌یه‌ک ده‌که‌م هه‌موو کات ئه‌و قسه‌یه‌ دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌

ئه‌وه‌ی له‌ناو کؤمه‌له‌ که‌سێک جگه‌ره‌ بکێشێت
مێشکی به‌شێکی که‌مه‌ له‌شه‌خسیه‌ت
[/size]

3

dastant xosh kaka rezgar taman drej bit
balam namtani hamu bxinmawa dwai hamu axinmawa
har bji babataki baswda

2

[size=19]ده ستت خؤشبيت به ريزم
بابه تيكى به سوود بوو
هيوادارم كه س جكه ره نه خوات
له بابه تى ئاوا به سوود بيبه شمان مه كه
ده ستت خؤشبيت بؤ دانانى برايه كه م[/size]

1

جگه‌ره‌ و مه‌ترسییه‌کانی

ئامادەکردنى : ى . پزیشک : ئاراس حمدامین

لەگەڵ ئەوەى ڕۆژ دواى ڕۆژ مەترسیەکانى جگەرە کێشان بۆ سەر ژیانى مرۆڤ بە گشتى زیاتر ئاشکرا دەبن و ئاستى مردن بەو هۆیەوە ساڵانە ڕوو لە زیاد بووندایە ، بەڵام بە پێ ى ئەو ئامارانەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ( W H O ) سەبارەت بە بەرزبوونەوەى ئاستى مردن بە هۆى زیانەکانى جگەرە کێشانەوە بڵاویان دەکاتەوە ، نەک  دڵخۆشکەر نین بەڵکو جێگەى نیگەرانین و ئەگەر مەترسیەکان لەو ئاستەدا بمێننەوە پێشبینى دەکرێت جگەرە لە چەند ساڵى داهاتوودا گیانى دەیان ملیۆن کەس دروێنە بکات …..
مەترسیەکانى جگەرە بۆ سەر ژیانى مرۆڤ  وایکردووە کە ڕێکخراوى کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هەموو ساڵێک ڕۆژى 5/31 بە ڕۆژى وازهێنان و بەرەنگار بوونەوەى جگەرە و مەترسیەکانى دابنێن ، ئەوەش وەک هاندانێک بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت واز لە جگەرە بهێنن و وەک فشار دروستکردن و  بیر خستنەوەیەکیش بۆ ئەو دەوڵەتانەى کە خۆیان لە هەوڵەکانى ڕێگرى تەشەنەسەندنى جگەرە کێشان بێدەنگ کردووە ،
دانانى ڕۆژێک لە ڕۆژەکانى ساڵ بە ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى جگەرە لە دونیا ڕەنگە هەروا سادە و ئاسان نەبێت لە کاتێکدا کۆمپانیا زەبەلاحەکانى دروستکردن و ڕیکلام کردن بۆ جگەرە ئەو پەڕى هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ لە پێناو زیادکردن و پڕ فرۆشکردنى بەرهەماکانیان لە بازاڕەکانى جیهاندا ، تەنانەت لە بەشێک لەو ووڵاتانەى ڕێکخراو و کۆمەڵ و ئەو ناوەندانەى هەوڵى هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتیان دەدەن لە مەترسیەکانى جگەرە کێشان لە لایەن کۆمپانیاکانى جگەرە و دەست و پێوەندەکانیانەوە دووچارى هەڕەشەى ترس و تۆقاندن و هەتا مردن دەکرێنەوە ،
لە بەشێکى ووڵاتە عەرەبیەکان لەم چەند ساڵەى دواییدا ژمارەیەک مەلا و موفتى و کەسایەتى ئاینى و پێش نوێژى مزگەوت ، دووچارى لێدان و دەستدرێژى و هەڕەشەى توند کراونەتەوە ، کاتێک بانگەشەى حەرام کردنى جگەرەیان کردووە ، هەر چونێک بێت دەکرێت ڕۆژى 5/31  بکرێتە  دەرفەت و ڕۆژێکى دیار بۆ ئەو کەسانەى مەیلى وازهێنانیان لە جگەرە هەیە ، بە دڵنیایشەوە واز هێنان لە جگەرە کارێکى نەک ئەستەم نیە بەڵکو زۆر سادەیە ئەگەر ئیرادەیەکى بەهێزى لەگەڵدا بێت .
جگەرە کێشان شەڕى گەورەکان :
ئەو ڕاپۆرتانەى ساڵانە باس لە گرفتەکانى جگەرە کێشان  و ئاستى مردن بەو هۆیەوە دەکەن  ژمارەیەکى بێزارکەر و ترسناک نیشان دەدەن ، ساڵانە ( 4 )   ملیۆن کەس ڕووبەڕووى مردن دەبنەوە دەرەنجامى ئەو نەخۆشیانەى جگەرە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانى سەرهەڵدانیەتى  ،
لەم بارەیەوە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى داوە بەرامبەر مەترسى بەردەوام بوونى ئەو بارودۆخە و ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسى ئەوە هەیە تا ساڵى ( 2025 ) ئاستى مردن لە جیهان بە هۆى جگەرەوە بۆ ( 10 ) ملیۆن کەس بەرز ببێتەوە ، ئەگەر ڕێگە لە تەشەنەسەندنى نەگیرێ کە %70 ى ئەوانە لە دەوڵەتە هەژار و تازە پێگەیشتوەکانن ،
لە لایەنى ماددیشەوە بانکى نێودەوڵەتى زیانە ماددیەکانى جگەرە لە ساڵێکدا کە هاووڵاتیان تەنها لە کڕیندا سەرفى دەکەن بە ( 200 ) بلیۆن دۆلار مەزندە دەکرێ .
لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ( W H O  ) لە ڕێگەى دانانى ئاستێک بۆ بەرهەم هێنان و دروستکردنى جگەرە و ڕیکلامى سەرنج ڕاکێش بۆ جگەرە ،  لە ڕێگەى فشار دانان لە سەر وولاتانى بەرهەم هێنى جگەرە بەردەوامە ، هەروەها ئێستا لە هەوڵى ئەوەدایە کە ڕێگە لە ڕیکلام کردنى لەو کۆمپانیایانە بگرێ کە لە سەر پاکەتى جگەرەکانیان واى نیشان دەدەن گوایە نیکۆتینى ناو جگەرەکانیان کەم  Light  یان مامناوەندە  (، Mild )  ، کە ئەمە لە ڕاستى دا هیچ بنەمایەکى زانستى و تەندروستى نیە جگە لە خەڵەتاندنى جگەرە کێش نەبێت چونکە هەمان مەترسى جگەرەى ئاسایى ( Regular ) ى هەیە .
جگە لەوە ( W H O  ) نیگەرانیەکانى خۆى لە بەرامبەر زیاد بەرهەمهێنانى جگەرە لەم چەند ساڵەى دواییدا نەشاردۆتەوە ، چونکە تەنها لە نێوان ساڵانى  (  1994 _ 1950  )  بەرهەم هێنانى جگەرە لە ( 2  ) تریلیۆنەوە بۆ ( 5  ) تریلیۆن بەرز بۆتەوە لە ساڵێکدا  ، کە تەنها ( 80  ) بلیۆنى لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا دروست دەکرێت و ئەمریکاى لاتینیش پشکى شێرى لە دروستکردنى جگەرە بەرکەوتووە ، لە ووڵاتى ( چین ) یش زیاتر لە ( 300 ) ملیۆن کەس جگەرە دەکێشن کە بەو پێیە لە هەر پێنج کەسێک لەو ووڵاتە یەکێکیان جگەرە دەکێشێت .
گرنگترین زیانەکانى جگەرە کێشان :
جگەرە یەکێک لەو دیاردە بێزراوانەیە کە بەرۆکى بە زۆربەى خەڵکى ووڵاتانى دونیا گرتووە و بە  یەکێک لە ترسناکترین هۆکارەکانى مردن وەسف دەکرێ ،ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرز بوونەوەى  ئاستى جگەرە کێشان لە ناو ئەو کەسانەى تەمەنیان لە خوار ( 18 ) ساڵیدایە زیادى کردووە و ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات ئەوا ئەو کەسانەى لە خوار ئەو تەمەنەوە جگەرە دەکێشن دەگاتە ( 250  ) ملیۆن کەس کە زۆربەیان لە ووڵاتانى هەژارن .
دەرکەوتووە کە جگەرە لە هەزاران  ماددە و پێکهاتەى  ترسناک پێکهاتووە و ( 50 ) ماددە لەوانە شێرپەنجە دروست دەکەن و ( 6 ) ماددەشیان ژەهرن بە جۆرێک کە کاریگەرى خراپ لە سەر کۆرپەلە و پرۆسەى زاوزێ و زۆر بوون دادەنێن ،
جگەرە پێکهاتەیەکى کیمیاوى ترسناکە ترسناکە لە ناویدا پێکهاتەى بەنزین و سیانید ( Cyanide ) هەروەها کادیۆم و  ( Cadmium ) و ڕەساس و پۆلۆنیومى تیشکدەر (  Polonium Radio Active  )   و بەنزوبایرین و فۆرماڵدیهاید و زەرنیخ و کرۆمى تێدایە کە هەندێ لەو ماددانە ماوەیەکى زۆر لە بۆشاییدا دەمێننەوە و هەوا پیس دەکەن و ترسناکن .
جگەرە جگە لەوەى زیان بە جگەرە کێش دەگەیەنێت  ، لە هەمان کاتدا زیانەکانى بۆ ئەو کەسەى لە دەوروبەرى جگەرەکێشەکەیە کەمتر نین وەک لەوەى بۆ جگەرە کێش هەیەتى ، ئەویش لە ڕێگەى ئەو دووکەڵەى لە دەم و لوتى جگەرە کێشەوە دێتە دەرەوە و بە دووکەڵى دووەمى یاخود سانەوى ناسراوە ، ئەو دووکەڵە لە شوێنە داخراوەکاندا کاریگەریەکى خراپ لە پیس بوونى هەوادا دەبینێت و کاریگەرى خراپى بۆ سەر تەندروستى کەسى دەوروبەر دەبێت ،
ئەم جۆرە دووکەڵە ساڵانە ژمارەیەکى بەرچاوى خەڵک دووچارى نەخۆشیەکانى شێرپەنجە و ڕەبۆ و گرفتى هەناسەدان و هەوکردنى بۆریچکەکانى هەواو و  هەوکردنى گوێ ى ناوەڕاست دەکات تەنها لەو دووکەڵەى لە دەمى جگەرە کێشەوە دێتە دەرەوە و بە سەرو چاوى ئەودا دەیپرژێنێ بە بێ ئەوەى کەسەکە خۆى جگەرە بکێشێت  ، تەنانەت ئەو دووکەڵە کاریگەرى دەکاتە سەر مردنى کت و پڕى کۆرپەلە و  کۆئەندامى دەمار و دووچارى دەمارگرژى دەکات لە گەورەیدا .
ئەو دووکەڵەى جگەرە کێش بە هەوادا بڵاوى دەکاتەوە قسە و باسى زۆرى لە سەرە و زاناکانى بوارى تەندروستى زۆر شتى ترسناکیان لە بارەوە دۆزیوەتەوە ، ئەم دووکەڵە هۆکارێکە بۆ ژەهراوى کردنى ماسولکەکانى دیوارى دڵ و دیوارى بۆریە خوێنەکان و گرفتى هێنان و بردنى خوێنیان تێدا دروست دەکات بە شێوەیەک بۆریە خوێنەکان نەتوانن کارى ئاسایى خۆیان ئەنجام بدەن ، هەروەها کڵۆت بوونى خوێن دروست دەکات کە هۆکارە بۆ جەڵتە ، جگە لەوە ئەم جۆرە دووکەڵە ڕێژەى مردن بە شێرپەنجەى سیەکان ( 15 ) جار زیاتر دەکات لەو کەسانەى کە خۆیان جگەرەکە دەکێشن .
لێرەدا دەگەینە ئەو ڕاستى یەى کە ئەو کەسانەى جگەرە ناکێشن نابێت وا بەئاسانى ڕێگە بدەن جگەرە کێشەکان بە ئارەزووى خۆیان بە بێ هیچ حساب کردنێک بۆ ئەوانەى جگەرە ناکێشن لە هەر شوێنێک لەناو سەیارە لە ژوورەوە لە هەر شوێنێکى تر دووکەڵ بڵاو بکەنەوە  و تەندروستى ئەوانى پێ بخەنە مەترسیەوە ، بەڵکو وەک چۆن جگەرە کێش لە هەر شوێنێک بۆى گونجا جگەرەیەک دادەگیرسێنێ ، ئەوانەش جگەرە ناکێشن بە مافى خۆیانى بزانن داوایان لێ بکەن لاى ئەوان جگەرەکەیان دانەگیرسێنن و دووکەڵەکەى نەکەن بە سەر و چاوى ئەواندا
زیانەکانى جگەرە کێشان بۆ سەر ئەندامەکانى لەش  بە گشتى :
* کاریگەرى بۆ سەر دڵ :
جگەرە دەبێتە هۆى ڕەق بوونى خوێن بەرەکان و بەم شێوەیەش ڕێگر دەبێت لە بەردەم گەیشتنى بڕى خوێنى پێویست بۆ دڵ ، هەروەها ئەو کەسانەى جگەرە دەکێشن (5) جار زیاتر مەترسى تووش بوون بە نۆرە دڵیان زیاترەَ لەو کەسانەى جگەرە ناکێشن  تەمەنیان لە   ( 30_40) ساڵیدایە ، ئەوە جگە لەوەى مەترسى تووش بوونیان بە سەکتەى دەماغ زۆرە .
* کاریگەرى بۆ سەر سیەکان :
جگەرە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانى شێرپەنجەى سیەکان کە چارەسەرکردنى زۆر ئەستەمە ، هەروەها  بە ڕێژەى 82% هۆکارى زۆربەى ئەو نەخۆشیە درێژخایەنانەیە کە دووچارى مرۆڤ دەبن  ، جگەرە کێشان دەبێتە هۆى لەناوبردنى بۆریچکەکانى هەواو ئەم حاڵەتەش کۆکە و تەنگەنەفەسى دروست دەکات ، جگە لەوانە دەبێتە هۆى هەوکردنى درێژخایەنى چیکڵدانەکانى هەوا .
* کاریگەرى بۆ سەر خوێن :
ئەو کەسانەى جگەرە دەکێشن زیاتر دووچارى گرفتەکانى سوڕى خوێن دەبنەوە ، جەڵتە و بەرزبوونەوەى فشارى خوێن دوو نەخۆشى مەترسیدارن کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانیان جگەرەیە ، هەروەها جگەرە ئەگەرى تێکڕاى زیادبوون بە شێرپەنجەى خوێن ( Lukimia ) زیاد دەکات .
* کاریگەرى بۆ سەر دەم وو ددان :
داخوران و زەرد بوونى ددان ، بۆنى ناخۆشى هەناسە و ناو دەم و بریندار بوونى لچ و لێو و دروست دەکات ، هەروەها بەهۆى کوشتنى چەژە گۆپکەکان هەستى تام کردن کەم دەکاتەوە ،هەروەها  شێرپەنجەى دەم و لێو و ئاڵوەکان دروست دەکات .
* کاریگەرى بۆ سەر کۆئەندامى هەرس :
ترشێتى گەدە دروست دەکات  ، ئەوانەى جگەرە زۆر دەکێشن بەردەوام  بە دەست ترشێتى گەدەوە دەناڵێنن  ، برینى گەدە ( P U ) و شێرپەنجەى گەدە و هەندێ جار کوون بوونى گەدە دروست دەکات  .
* کاریگەرى بۆ سەر پێست  :
جگەرە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەى خوێنى ڕۆشتوو بۆ پێست ، هەروەها بڕى ئۆکسجینى پێویست بۆ شانەکانى ژێر پێست کەم دەکاتەوە و چرچ و لۆچى دروست دەکات و تەڕوپاراوى پێست ناهێڵێ  ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ درەنگ چاک بوونەوەى ئەو برینانەى لە پێست و ژێرەوەى دروست دەبێت .
* کاریگەرى بۆ سەر ئێسک :
جگەرە کاریگەرى لە سەر ئێسک و خێرایى جوڵەی و چڕى ئێسک دادەنێت و هۆکارێکە بۆ کفەڵى ئێسکەکە ، کە ئەمەش شکانى ئێسکەکە بۆ هەر بەرکەوتنێک ئاسان تر دەکات ، جگە لەوە لە کاتى شکانى ئێسکدا درەنگتر ئێسکەکە چاک دەبێتەوە .
* کاریگەرى بۆ سەر چاو :
جگەرە کێش زیاتر لە کەسانى ئاسایى دووچارى نەخۆشیەکانى چاو دەبێت لەوانە نەخۆشى ئاوى سپى ( کتراکت ) و ( گلوکۆما ) و بڕى خوێنى ڕۆیشتوو بۆ چاو کەم دەکاتەوە ، هەروەها جگەرە شێوەو کارى عەدەسەى و تۆڕى چاو دەگۆڕێت و دوور نیە کوێر بوون دروست بکات .
زیانەکانى جگەرە بۆ تەندروستى ئافرەتى دووگیان :
جگەرە زیانى زۆر بە ئافرەتى دووگیان و تەنانەت کۆرپەکەى ناو سکى دەگەیەنێت ، بە پێ ى ئامارەکان دەرکەوتووە کە ئاستى جگەرەکێشان لەناو ئافرەتانى ڕۆژهەڵات بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانى ڕۆژئاوا لە زیادبووندایە ، ئەوە لە کاتێکدا  %45  ى ئەو جگەرانەى لە ڕۆژێکدا دەدەگیرسێن  ئافرەتان دایان دەگیرسێنن ، بە مانایەکى تر ئەو ڕێژە ئافرەتە جگەرە کێشن کە زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ( 32_20 ) ساڵیدایە .
جگە لەوە جگەرە چەندین مەترسى تر بۆ ئافرەتى دووگیان و کۆرپەکەى دروست دەکات لەوانە :
یەکەم : نەزۆکى : ئەو ئافرەتانەى جگرە دەکێشن ئاستى منداڵ بوون تیایاندا کەم دەبێتەوە بۆ 50%  ئەویش بەهۆى کاریگەرى نیکۆتین لەسەر جێگیربوونى هێلکە  و تواناى پیتاندن لە هێلکەداندا .
دووەم : جگەرە کاریگەرى خراپ دەکاتە سەر سکى ئافرەتى دووگیان ، کاتێک کۆرپە تەمەنى لە (2 ) مانگیدایە ، مەترسى ئەگەرى  لەباربردن و لەبار بردنى دووبارەوەبوو دروست دەکات .
سێ یەم : جگەرە کاریگەرى خراپ لەسەر کۆرپە دادەنێت ، کاتێک کۆرپە تەمەنى یەک  مانگى یە لە سکى دایکیدا ،  تا ئەو کاتەى لە دایک دەبێت مەترسیەکە دەمێنێتەوە ، چونکە ئەو ئافرەتانەى جگەرە دەکێشن ( 10 _15 ) جار زیاتر لە ئافرەتانى تر مناڵەکانیان بەر لە وادەى خۆى (  Prematurity )  لەدایک دەبێت ، هەروەها مەترسى وەستاندنى گەشەى کۆرپەلە و شێرپەنجەى ناوکە پەتک ( المشیمە ) دروست دەکات .
چوارەم : ئەو مناڵەى لە دایکێکى جگەرە کێش دێتە دونیاوە ، دووچارى گرفتەکانى هەوکردنى گوێ ى ناوەڕاست و کەمى جوڵە و گەشەى ئەقڵى و گرفتى هەناسە دان و تەنانەت خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگە دەبێت لەکاتى لە دایک بووندا .
لەم چەند ساڵەى دواییدا لێکۆڵینەوەکان هەندێ هەندێ ئەنجامى ترسناکیان دەرخستووە سەبارەت بەو مناڵانەى دایکیان جگەرە کێشە ، بەشێوەیەک گرفتى گەشەى ئەقڵى 60% لەو مناڵانە ڕوودات و ئەو ڕێژەیە بۆ 75% زیاد دەکات ئەگەر بێت و ئەو ئافرەتە ڕۆژانە زیاتر لە ( 20 ) جگەرە بکێشێت .
پێنجەم : گرفتێکى تر کە جگەرە دواى لەدایک بوون دروستى دەکات کەمکردنەوەى بڕى شیرى مەمکى ئافرەتى شیردەرە ، دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەى شیردەرن و جگەرە دەکێشن ڕۆژانە (270 ) ملیلیتر شیریان کەمتر تێدایە بۆ مناڵەکانیان بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانى تر رێِژەکە لە ( 960 _ 690 ) ملیلیتر کەم دەبێتەوە لە هەر ڕۆژێکدا ، ئەویش بەهۆى ئەو ماددە ژەهرانەى تێکەڵ بە شیرى دایک دەبن لە ناویاندا ( نیکۆتین ) ، لەبەر ئەوە واباشترە دایکى شیردەر لانى کەم دوو سەعات بەر لە شیردان بە مناڵەکەى جگەرە نەکێشێت
نێرگەلە
هەندێ بیرو ڕاى هەڵە لاى خەڵک بڵاوە کە گوایە کێشانى  نێرگەلە مەترسیەکانى لە کێشانى جگەرە  کەمترە و لە برى جگەرە پەنا بۆ کێشانى نێرگەلە دەبەن ، بەڵام بە پێچەوانەوە ، نێرگەلە بە هەموو جۆر و ڕەنگ و بۆنەکانیەوە هەمان مەترسى جگەرە هەندێ جار زیاتر بۆ سەر تەندروستى مرۆڤ دروست دەکات ، نێرگەلە و قەننە و بابەتەکانى ، کاریگەریان بۆ سەر سوڕى خوێن و شێرپەنجەى سیەکان و دەم و لێو و چرچ و لۆچى پێست و ئێسک و ئەندامەکانى ترى لەش هەیە ، تەنانەت هەموو ئەو مەترسیانەى جگەرە بۆ سەر ئافرەتى دووگیان دروستى دەگات نێرگەلەش دروستى  دەکات .
هەندێ ڕێگا کە واز هێنان لە جگەرەت بۆ ئاسا دەکەن :
ئەگەر هەست دەکەى جگەرە بێزارى کردوویت و لە زیانەکانى تێدەگەیت و بیرۆکەى وازهێنانت لا دروست بووە بەڵام ناتوانى ، پێویستە ئیرایەیەکى بەهێز لاى خۆت دروست کەیت و پاشان چەند ڕێوشوێنێک هەیە بیانگریتە بەر لەوانە :
1 _ متمانە بۆخۆ بوون : متمانە بەخۆ بوون یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆکارانەیە کە تەنانەت  مرۆڤ لە بڕیارە سەختەکان سەرکەوتوو دەکات ، پاشان پێویستە دان بەخۆداگرتوو بیت و لەکاتى بڕیاردان بۆ واز هێنانت لە جگەرە ڕاڕاو دووودڵ نەبیت و بڕیارێکى بوێرانە بدەیت کە ئیتر تۆ جارێکى تر جگەرە ناکێشیتەوە ، پێویستە ئەوەش بزانى کە تا ڕۆژێک زووتر واز لە جگەرە بهێنى زیانەکانى لە سەرت کەمتر دەبنەوە ، ئەو بیروڕایانەش کە دەڵێن تەندروستى مرۆڤ دواى واز هێنان لە جگەرە خراپتر دەبێت ،  ڕاست نین .
2_ ئەگەر لە شوێنێک بوویت و ئارەزووت کرد جگەرەیەک بکێشى ، هەوڵ بدە ئەو شوێنێە بەجێ بهێڵى و بۆ شوێنێکى تر بڕۆى ، هەروەها هاوڕێیەتى ئەو کەسانە بکە کە جگەرە ناکێشن .
3_ بۆ ئەوەى بیرت بۆ لاى جگەرە کێشان نەچێتەوە ، هەوڵ بدە ئەو کاتانەى بە تەنهاى خۆت بە خوێندنەوەى کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار و هەر شتێکەوە خەریک بکەى کە ئارەزووى جگەرە کێشانت بیر بباتەوە  .
4_ پێویستە ئەو ڕاستى یە لە مێشکتدا بچەسپێنى کە جگەرە کێشان چەندان مەترسى گەورەى بە دواوەیە ، جگە لەوە زیانى ماددى گەورە بە خۆت و خێزان و تەنانەت ئابوورى دەوڵەت دەگەیەنێت ، ئەگەر ئەو بیرۆکەیەت لادروست بوون ، هاندەرێک دەبێت بۆ وازهێنانت لە جگەرە .
5_ کاتێک هەست دەکەى ئاروزووى جگەرەکێشانت لادروست بۆتەوە ، هەوڵ بدە کەمێک لە دوورى شوێنەکەى خۆت چەند جارێک بە قوڵى هەناسە هەڵکێشى ، ئەم کارە بۆ ماوەى ( 15 ) جار دووبارە بکەرەوە ، پاشان لەگەڵ ماوەى وازهێنانت لە جگەرە ئەو ژمارەیە کەمتر بکەرەوە .
6_  باشتر وایە کە پاکەت و جگەرە و چەرخ و ئەو پێداویستیانەى پەیوەندیان بە جگەرە کێشانەوە هەیە لەگەڵ خۆت هەڵنەگریت .
7_ ئەو شوێنەى کە بە زۆرى تیایدا دەمێنیتەوە وەک ژوورى نوستن و دانیشتن و دەوام کردن ، هەوڵ بدە کە چەندین ڕێنمایى سەبارەت بە زیانەکانى جگەرە کێشانى تێدا هەڵواسى ، بۆ ئەوەى هەمیشە زیانەکانت لەبەرچاو بێت .
8_ هەوڵ بدە لەو کەسانە دوور کەویتەوە کە جگەرە ەدەکێشن ، یاخود ئەو کاتانەى لەگەڵ ئەوانیت  داوایان لێ بکە جگەرە نەکێشن ، تا ئارەززوى جگەرە کێشانت لادروست نەبێتەوە .
9_ وەرزش کردن بە هەموو جۆرەکانیەوە ، هۆکارێکى گرنگە کەجگەرە کێشانت بیر دەباتەوە و ئارەزووى جگەرە کێشانت لا کەم دەکاتەوە .
10 _ هەوڵ بدە کە گرنگى بە خوێندنەوەى ئەو بابەتانە بدەى کە زیان و مەترسیەکانى جگەرە کێشانت زیاتر پێ ئاشنا دەکەن ، چونکە  وەرگرتنى زانیارى لەو بارەوە هەوڵەکانى وازهێنانت لە جگەرە ، سەرکەوتوو تر دەکات .
11_ قەدەغە کردنى جگەرە لە شوێنە گشتى یەکان هۆکارێکى ترە بۆ دوور کەوتنەوە لە جگەرە ، چونکە ئەو هیلاکەتى و مانددوبوونەى جگەرە کێش دەیچێژێت تا شوێنێکى گونجاو دەدۆزێتەوە ، هاندەرێکە تا واز لە جگەرە بهێنێ .
ئەگەر کەسى جگەرە کێش  بتوانێت هەندێ لەو ڕێنماییانە و چەندین ڕێنمایى تر کە خۆى پێ ى وایە یارمەتى دەدەن تا واز لەجگەرە بهێنێت پەیڕەو بکات ، بە دڵنیاییەوە دەتوانێت لە بڕیارى وازهێنان لە جگەرە سەرکەوتوو بێت .