تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ ‌که‌ت ده‌ستی تۆ‌ش خۆش بێت

2

[size=16]ده‌سته‌ کانت خۆش بێت بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌.[/size]

1

[size=16]ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ  ،،، رایدۆی  نه‌وا
http://www.radionawa.com/Img/NewsN/3-shemal-1.gif

شه‌ماڵ ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه، له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك بووه. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز ، ئه‌وكات حوجره‌كان بڕه‌وێكی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له‌ خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و ئاواره‌ی ئه‌م شارو ئه‌و شار بووه‌ ، خه‌م و كه‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت بۆته‌ به‌شێك ، له‌ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده، شه‌ماڵ هه‌ر له‌ سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێكیشی‌ هه‌بووه. له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی كردووه، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی‌ گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بوون خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه‌، له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی  سه‌رده‌می‌ خۆیدا گۆرانی وتووه، وه‌كو ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره‌ ناسكه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌كو هونه‌رمه‌ند سمكۆ به‌ساز ئومێدو ڕه‌‌‌حیم به‌نه‌ی و ئیسماعیل به‌ زه‌ڕب و عوسمانی‌ برای ، به‌لێدانی زه‌ڕب .
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی توویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی عێراقی بكردبێت‌ سه‌ری له وانیش ‌ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لایان ‌ما‌وه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین ئاهه‌نگیان پیكه‌وه ‌گێڕاوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون.

شه‌ماڵ‌  زۆر جار له‌ ئاهه‌نگه‌كانیدا باسی هونه‌ره‌كه‌ی زیره‌كی‌ كردووه‌و رێزی‌ لێگرتووه. ده‌توانین بڵێن، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا پڕكردۆته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندیشه، كه باسی ژیانی خۆی ده‌كات و زۆر له گۆڕانییه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی ، شه‌ماڵ له شانۆیی "مه‌ته‌‌دا" ڕۆڵی سه‌ره‌كی ‌بینوه‌و حه‌یران بێژێكی زۆر كارمه‌ش بووه،ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ ماڵانداو له‌بۆنه‌كاندا كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی‌ ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش توانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه‌ری كوردیدا، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك گوێمان له‌ده‌نگی خۆشی و گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌چ ڕه‌وشێكدا ژیاوه و چه‌نده هه‌ژار بووه ، هه‌ر ئه‌و هه‌ژارییه‌ش‌ وای كردوه‌، گۆرانی بڵێ و هه‌میشه‌ش گله‌یی له چاره‌نووسی خۆی و سكاڵای له‌ چه‌رخی گه‌ردوون كردووه، وه‌ك ده‌ڵێ:
ئه‌ی گه‌ردوون قابیلی خۆته چه‌رخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت كرده پیاو زۆر پیاویشت كرده خوێڕی

  هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانی‌ بێژئه‌حمه‌د شه‌ماڵ جگه له‌وه‌ی ، گۆرانییه‌كانی ڕه‌‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆین، هاوكات گۆرانی بۆ دڵداران و سروشتی كوردستانیش وتووه و كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر بووه ، شه‌ماڵ له ژیانی خۆیدا گه‌لێك كاری وه‌ك توتنچێتی و كاروانچێتی و حه‌ماڵی‌ و شوانیی كردووه و ژیانی هه‌میشه پڕبووه له ده‌رد و كه‌سه‌رو ناخۆشی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو خه‌ڵكیدا به قسه‌خۆش ناوبانگی ده‌ركردووه و هه‌میشه قسه‌ی خۆش له‌سه‌ر زاری بووه، بۆیه خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه و هه‌میشه سه‌ردانیان كردووه، وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌ر نرخی كه‌مبووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م  سه‌یركراوه ، ئه‌مه‌ش زۆر ئازاری ده‌روونیان داوه‌.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی، كه له‌ ژیاندا دیویه‌تی‌ و هه‌میشه له‌باوه‌شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له‌شه ماندوو و شه‌كه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیان بگرێ و له ڕۆژی 1997.04.03دا له‌ شاری سلێمانی له‌دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا چاوی لێكناو بۆ یه‌كجاری به‌جێی هێشتین و هه‌ر له سلێمانیش به ئاماده‌بوونی ئاپۆرایه‌كی‌ زۆر له‌ خزمو و هونه‌ردۆستانی‌ به خاك سپێردرا.[/size]