تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

سوزان نووسی:

[size=16] ده‌ست خۆش بژیت[/size]

سوباس به ريزم ده ستى تؤش خؤشبيت

2

[size=16] ده‌ست خۆش بژیت[/size]

1

[size=20]جه‌ژن یان خه‌م[/size]

[size=19]جه‌ژنه‌و به‌ خاكی سه‌رم تینووم

جه‌ژنه‌و خه‌م وه‌كو گورگ هه‌ناسه‌م پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات

جه‌ژنه‌و نازانم كه‌چی سه‌رم كڕنوشی گریان ده‌بات

فرمێسك له‌ چاومدا له‌گه‌ڵ گریه‌ ده‌ستیان گرتوه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێی ژوان ده‌كات

ئاخ جه‌ژن، منداڵی، جه‌ژنانه‌

ڕۆحم به‌ ئه‌سپی باڵدار داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كات

داوای زینی ئه‌سپی الیاس و خه‌می دیواری به‌هزاد ده‌كات

ڕیشۆڵه‌ په‌لاماری خه‌مم ده‌دات

چۆله‌كه‌ هه‌ناسه‌ی عشقم ده‌گرێت

شه‌مشه‌مه‌كوێره‌خوێنم وه‌ك شیر ده‌مژێت

باخه‌وان بێڵ له‌ نوكی سینه‌م داده‌نێت

جوتیار بژاری خه‌ونم ده‌كات

له‌گه‌ڵیشیا كه‌ڕوی گڵم وه‌لا ده‌نێت

شوان شوانی به‌رخی فه‌راهه‌نده‌ گوڵم ده‌گرێت

كه‌چی باوكم جه‌ژنانه‌ی خۆشیم لێداده‌بڕێ

به‌ڵام دایه‌ جلی جه‌ژنم به‌ فرمێسك و ته‌قه‌ڵی خه‌م له‌به‌ر ده‌كات

ژیان مۆڕه‌ی خۆی ده‌كات و شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات

من په‌روانه‌ی دڵ سوتاووم پێشڕه‌وی له‌ دوا بڕاوم

مه‌لی نه‌وره‌سی بێ ئاوم

گوڵه‌ لاولاوی به‌ ناو زه‌ویدا كراوم

فرمێسكی خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت و چڵه‌ داری شكاوم

كفنی پرتوكاوی زیندوم

ماچی سه‌ر ڕووی فه‌راهه‌م كراوم

ئه‌رێ چی بوو خۆ جه‌ژنه‌

گوێم له‌ مناره‌ی الله‌ اكبری مزگه‌وته‌

چاوم له‌ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌و جیكه‌جیكی زه‌رنه‌قوته‌ی سك برسیه‌

چاوم له‌ لاره‌ ملی منداڵی هه‌تیوه‌

چاوم له‌ مه‌نجه‌ڵی دایكی ماندوی خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌

چاوم له‌ باوكی گیرفان به‌تاڵه‌

به‌ڵام جه‌ژنه‌و هه‌موو دڵیان خۆشه‌

من به‌ ته‌نها دۆش داماوم

بۆ خه‌می كوردستان و دادی دایكی جگه‌ر سوتاوم

تێڕاماوم بۆ فرمێسكی باوكی جگه‌ر بڕاو

حه‌په‌ساوم

ده‌ڵێن جه‌ژنه‌ دڵمان خۆشه‌

ده‌ڵێن جه‌ژنه‌

من شعرم ده‌كه‌مه‌ جه‌ژنانه‌ ته‌نها بۆ تۆ به‌رخۆله‌ی هه‌تیو

من شعرم ده‌كه‌مه‌ خۆشی و ماچ بۆ نێو ده‌ستی باوكی هه‌ژار

من شعرم ده‌كه‌مه‌ باقه‌ گوڵ بۆ نێو ده‌ستی عاشقانی زه‌ردو زویر

من شعرم ده‌كه‌مه‌ ماچێكی گه‌رم ماچێكی تینوو ماچێكی خه‌م

ده‌یده‌م له‌ نێو چاوی ووڵاته‌كه‌م

كوردستانم

ماكوان [/size]
ريكاى راستى