تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=22]به‌ یادی (نالی)یه‌وه‌ ... بۆ عاشقانی ڕێگای حه‌ج
[/size]

[size=19]چ مه‌ككه‌, دارو به‌ردی قاعیده‌ی ئه‌ركانی ئیسلامه‌
چ طیبه‌, ما‌و و خاكی مائیده‌ی ئه‌نواری ئیـــــــمانه‌

ئه‌گه‌رچی ڕێگه‌ خاكی خوێنه‌ دارو به‌ردی ئێسقــــــانه‌
نیشانه‌ی تیری ڕێگه‌ی عیشقه‌ ئه‌م ئێسقانه‌ سپیانه‌

وتم : داخۆ چی یه‌ سوورو سپی تێكه‌ڵ ؟! كه‌ تـێفكریم
سه‌راسه‌ر كه‌للـــه‌ی ئوشتر , له‌باله‌ب خوێنی ئینسانه‌

قه‌تاری زه‌نگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر له‌ سه‌ر كێوان
ده‌ڵێی زیڕه‌ی صه‌دای قازو قوڵنگی ئه‌وجی كه‌یـــوانه‌

چ ڕێگێكی سپی واشه‌ , ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هكه‌شان دووره‌
چ سه‌حرایه‌كی شین ڕه‌نگه‌ , به‌قه‌د نۆ ئاسمان پــــانه‌

مه‌ڵێ‌ : ده‌شته‌ , بڵێ‌ : دنیا هه‌موو خانێكه‌ ئه‌م حه‌وشه‌
چ حه‌وشێكه‌ ؟ كه‌ ئافاتی حه‌صار , ئه‌فلاكی سه‌ربـــــــانه‌

به‌ ظاهر گه‌ر مه‌گه‌سداره‌, به‌ باطن صه‌د چـــه‌مه‌ن زاره‌
به‌ صوره‌ت یه‌ك به‌ یه‌ك خاره‌ , به‌ مه‌عنا صه‌د گوڵستانه‌

چ ڕه‌وضه‌ ؟ ڕه‌وضه‌یی جه‌ننه‌ت , چ جه‌ننه‌ت ؟ جه‌ننه‌تی قوربه‌ت
چ قوربه‌ت ؟ قوربــه‌تی ڕاحــه‌ت , چ ڕاحــــه‌ت ڕاحـــــه‌تی جـــانه‌

چ نـورێكه‌ له‌ ناو فانۆســـی به‌رگی كه‌عــبه‌دا ظاهر
ده‌كێشێ‌ خه‌لق و باطن ئیمتیثالی ئه‌مری یه‌زدانه‌

به‌سه‌ر هاتوومه‌ ئه‌و خاكه‌ی كه‌ هه‌ر مسقاڵه‌ زێڕێكی
به‌ میزانی شه‌فاعه‌ت كێوی حیلم و به‌حــری غوفرانه‌[/size]

[size=19]
هيوادارم به دلتان بيت[/size]