[size=16]dast xosh bo aw babeta basuda har bjit sarkaw tw by[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چی بکه‌ین که‌تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆزای به‌راز نه‌بین؟کلیک بکه وخۆت بپارێزیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]dast xosh bo aw babeta basuda har bjit sarkaw tw by[/size]
دةستخؤش بةريزةكةم
سوباس بؤ ئةو بابةتة جوانة
رينيمايى و زانيارى بةسود بون
سوباس بؤزانياريةكانت كاك محمد
دةستةكانت خؤش
[size=16]به‌پێی گوزارشته‌کانی ڕێکخراوه ته‌ندروستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ساڵانه که‌سانێکی زۆر به نه‌خۆشی جۆراو جۆر ده‌مرن، که ڕێژه‌ی نه‌خۆشی یه‌کانی دڵ له پله‌ی یه‌که‌مدایه.
هه‌ندێ نه‌خۆشیش هه‌ن هه‌رچه‌نده واگیرن، به‌ڵام ترسێکی وایان نی یه که‌وا مرۆڤ به‌هۆی تووش بوون به‌و نه‌خۆشییانه‌وه بمرێت که ئه‌نفلۆنزا یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانه.
به‌ڵام هه‌ندێک جۆری تایبه‌تی ئه‌نفلۆنزا هه‌یه که جیاوازه بۆ نمونه ئه‌نفلۆنزای به‌راز که به‌تازه‌یی به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له جیهان دا بڵاوه‌و چه‌ندین که‌س به‌هۆی تووش بوون به‌م نه‌خۆشی یه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشی یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شێوازی جێنه‌تیکی خۆی ده‌گۆڕێت وه تا ئێشتاش به‌گری کردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که بۆی دانراوه، بۆیه ده‌توانێرت به نه‌خۆشینێکی تازه ناوببرێت، که پێشتر ئه‌م نه‌خۆشی یه زۆر باونهبووه.
هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ دا موشتهرهکن، که هه‌ریه‌ک له‌و نه‌خۆشیانه‌ش له‌لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌وه بۆ لایه‌نه‌که‌ی دیکه ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که واگیرن وه نزیک بوونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی که هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن ترسناک تره.
به‌داخه‌وه که ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نه‌خۆشی یه ئاژه‌ڵی و مرۆڤیه‌کانه بۆیه له‌چاو نه‌خۆشیه‌کانی دیکه‌دا ترسناک تره.
تا ئێستا نه‌توانراوه ده‌رمانێکی ته‌واو کاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشی یه بدۆزرێته‌وه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ت نی یه به ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو جۆره‌کانی ئه‌نفلۆنزا چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه)، ئه‌م هۆکاره‌ش وای کردووه که‌وا نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا ببێت به ترسناکترین نه‌خۆشی له جیهان دا که‌له‌م دواییانه‌دا بووه‌ته جێگای نیگه‌رانی له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان دا.
بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت جۆری نه‌خۆشی یه‌که، نیشانه‌کانی وه شێوازه‌کانی تووش بوون به‌م نه‌خۆشی یه و ئاماری تووش بوان و مردووان له‌جیهان دا به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی به‌ڕێز:
1- تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد له‌وانه‌یه به‌زار هه‌ڵگری جۆره‌ها ڤایرۆس بێت وه‌ک ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ، باڵنده و به‌راز، که ئه‌م ڤایرۆسانه ده‌توانن جین بگۆڕنه‌وه له‌نێوان خۆیان دا و سه‌رئه‌نجام ڤایرۆسێکی نوێ دروست بکه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ نائاشنایه به‌م ڤایرۆسه تازه‌یه له‌وانه‌یه زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێ بکه‌وێته‌وه، تا بتوانرێت ڕێگا چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزرێته‌وه بۆ نه‌هێشتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی.
تووش بوونی مرۆڤ به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌ڕێگای نزیکبوونه‌وه‌ی نزیک له به‌رازه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه مێژوویانه‌ی که له‌به‌رده‌ستایه که ئه‌م نه‌خۆشی یه له‌ساڵی (١٩١٨) دا به‌هه‌موو جیهان دا بڵاو بوویه‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ساڵی (٧٠)کاندا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بڵاو بوو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که‌وا ئه‌م ڤایرۆسه که مرۆڤێکه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشی یه و تووش بوون به‌م نه‌خۆشی یه له‌وه‌رزی سه‌رمادایه، یه‌کێك له گرنگترین نیشانه‌کانی ته‌نگه نه‌فه‌سی یه که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئه‌م نه‌خۆشی یه به نهێنی بمێنێته‌وه، چونکه که‌سی تووش بوو هه‌ست ناکات که تووشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بووه، به‌ڵکو هه‌ست ده‌کات به‌هۆی وه‌رزی سه‌رماوه‌یه که توشی ئه‌م نه‌خۆشی یه بووه.
ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشی یه له گه‌رمای زۆردا ناتوانێت بژی وه له پله‌ی (٧٠) پله‌ی سه‌دی دا له‌ناو ده‌چێت، ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له‌ڕێگای هه‌ناسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
2-نیشانه‌کانی
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشی یه هه‌روه‌ک زۆربه‌ی زۆری نیشانه‌کانی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی زستانه.
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشی یه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بریتین له:
سه‌رئێشه، کۆکه، سه‌رگێژه، دڵ تێکچوون (هێڵنجدان) و ڕشانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له تووشبووان له‌وانه‌یه تووشی قورگ ئێشه، ئازاری ئێسکه‌کان، پژمه‌ی زۆر، ته‌نگه نه‌فه‌سی، له‌هه‌ندێك نه‌خۆشی شدا نیشانه‌ی ئیسهالی ده‌رکه‌وتووه.
3-ڕێگاکانی گواستنه‌وه‌و تووش بوون
ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ڕێگای ده‌م و لوته‌وه ده‌گوێزرێته‌وه که که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه، تا ئێستا پزیشکان بۆیان ده‌رنه‌که‌وتووه که‌وا
ڤایرۆسیH1N1 که بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتی مه‌کسیک بڵاو بوویه‌وه
له‌چ ڕێگایه‌که‌وه گه‌یشتووه‌ته مرۆڤ.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ش ڕاسته‌وخۆ لهبهرازهوه ده‌توانێت بگوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که کاری ڕۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رازدایه، وه پاشتر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانێت له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه بگوێزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ش له‌به‌راز نزیک نه‌بووبێته‌وه.
هه‌روه‌ک چۆن ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی زستان له‌ڕێگای نزیك بوونه‌وه له‌که‌سی تووش بوه‌وه له‌کاتی پژمه یان کۆکه، ده‌گوێزرێته‌وه ئهنفلۆنزی به‌رازیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ست دان له‌وشتانه‌ی که که‌سی تووش بوو به‌کاریان ده‌هێنێت وه پاشان ده‌ست دان له‌ده‌م ڕێگایه‌کی دیکه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که.
لێکۆڵه‌ره‌وانی پزیشکی تا ئێستا هۆکاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌یان له نێوان مرۆڤه‌کان دا بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه، بۆیه پێیان باشه که ئه‌گه‌ر که‌سێك تووشی ئه‌نفلۆنزا ببوو ئه‌وا با ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرێت یان ماچ نه‌کرێت.
ئه‌م ڤایرۆسه له شوێنه گشتیه‌کانیش دا هه‌یه که ئه‌و جێگایانه قه‌ره‌باڵغن، هه‌روه‌ها ته‌خته کلیکی کامپیوته‌ر لانه‌ی زۆربه‌ی زۆری ڤایرۆسه‌کانه وه له‌وانه‌یه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش بتوانێت له‌و جێگایه‌دا بژی، بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که کار به کامپیوته‌ر ده‌که‌ن ده‌بێت هه‌موو جارێك له‌دوای ته‌واو بوونی کاره‌که‌یان یه‌کسه‌ر ده‌ستیان بشۆن، وه هیچ کات له‌کاتی کارکردنیان دا خواردن نه‌خۆن.
هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ده‌سکی ده‌رگا یان دانیشتنی ناو پاسه‌کان، ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گوێزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ست بدرێت له‌ده‌م و لوت دوای به‌رکه‌وتنی ده‌ست به‌و شتانه‌ی که باسمان کرد وه ده‌ست نه‌شۆردرێت، ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی ڤایرۆسه‌که ده‌گوێزرێته‌وه.
ئه‌م ڤایرۆسه‌ش ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له‌سه‌ر جێگاکان دا بمێنێته‌وه، وه هه‌ندێك له پزیشکان پێیان وایه که له‌وانه‌یه تا دو ڕۆژ بمێنێته‌وه به‌پێی جیاوازی رتوبه‌تی ئه‌و جێگایه‌ی که ڤایرۆسه‌که‌ی لێی یه.
ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگای ئه‌و که‌سانه‌وه بگوێزرێته‌وه که سه‌فه‌ری ئه‌و جێگایانه‌یان کردووه که زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و جێگایه تووشی ئه‌و نه‌خۆشی یه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی پێشگیری له په‌تا واگیرهکان له ئه‌مه‌ریکا ڕایان گه‌یاندووه که‌وا ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگای خواردنه‌وه ناگوێزرێته‌وه.
ئه‌و جێگایانه‌ش که به‌خێرای ئه‌م نه‌خۆشی یه له‌به‌ره‌و پێش چوون دایه بریتین له:
مه‌کسیک، ئه‌مه‌ریکا، ئینگلستان، ئه‌ڵمانیا.
4-دۆزینه‌وه‌و ده‌ست نیشان کردن
بۆ ده‌ست نیشان کردنی نه‌خۆشی یه‌که ده‌بێت که‌سی نه‌خۆش لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنینی هه‌ناسه‌ی بۆ بکرێت، که‌سی تووش بوو (٤-٥) ڕۆژ نابێت تێکه‌ڵ به‌خه‌ڵکی ببێت، چونکه له‌و ماوه‌یه‌دا ڤایرۆسه‌که زۆر چالاکه‌و ده‌گوازرێته‌وه بۆ که‌سانی ده‌وروبه‌ری، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌تی منداڵانی تووش بوو بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ ده‌توانن ڤایرۆسه‌که بگوازنه‌وه بۆ که‌سانی دیکه.
5-ڕێگاکانی پێشگیری
ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ زۆر جیاوازه، بۆیه ئه‌و ڤاکسینه‌ی که بۆ به‌رگری له ئه‌نفۆنزای مرۆڤ له وه‌رزی زستان دا به‌کار ده‌هێنرێت، تاقی کراوه‌ته‌وه بۆ به‌رگری له ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌ڵام تا ئێستا نه به‌راز دا وه نهلهمرۆڤ دا هیچ به‌رگریه‌ك دروست ناکات بۆ تووش نه‌بوون به‌م نه‌خۆشی یه، بۆیه داوا ده‌کرێت له خه‌ڵکی تا ده‌ست خستن و به‌رهه‌م هێنانی ڤاکسینێک بۆ ئه‌م نه‌خۆشی یه، ڕه‌چاوی ڕێنماییه پزیشکی یه‌کان بکرێت بۆ تووش نه‌بوون.
پزیشکه‌کان ده‌ڵێن بۆ هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێت خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی بپارێزێت له ئه‌گه‌ری تووش بوون به ئه‌نفلۆزای به‌راز، ئه‌وا پێویسته پاک و خاوێنی ڕابگیرێت، وه له‌کاتی پژمین دا به دهستماڵێك ڕووی ده‌م و لوتی بگرێت و دوای به‌کارهێنانی یه‌کسه‌ر فڕێی بدات، وه ده‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌وه بن که ده‌ستیان نه‌گرن به لوتیانه‌وه له کاتی پژمین دا وه پاشان له‌بیریان بچێت که‌وا ده‌ستیان بشۆن، ئه‌مه ڕێگایه‌که بۆ زووتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که.
ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێك تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه بوو، پێوویسته له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه، تا چاك ده‌بێته‌وه وه بۆ ئه‌وه ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی تووش نه‌بن پێویسته له‌کاتی کۆکه یان پژمین دا ئه‌گه‌ر ده‌ستماڵی پێ نه‌بوو ئه‌وا ئانیشکی بگرێت به ڕووی ده‌م و لوتی دا بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که به هه‌وادا بڵاو نه‌بێته‌وه و هه‌وا پیس نه‌بێت به‌و ڤایرۆسه.
ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز وه‌ك ئه‌نفلۆنزای ئاسایی وه‌رزی زستان له ڕێگای کۆکه و پژمه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا به‌شێوه‌ی چه‌ند خاڵێک ڕێگاکانی پێشگیری ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی به‌ڕێز:
١. ده‌سته‌کانتان زوو زوو بشۆن: بچوکترین قه‌تره له پاشماوه‌ی کۆکه‌و پژمه به‌ده‌سته‌وه بمێنێته‌وه، ده‌توانێت ڤایرۆسه‌که بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی که ده‌ستمان به‌ری ده‌که‌وێت.
ڕێگای دروستی ده‌ست شۆردن: بێجگه له شۆردنی ڕووی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌کان، پێویسته ژێر نیکۆکهکان و به‌ینی په‌نجه‌کان و مهچهکیش به‌جوانی به‌ئاوی گه‌رم بشۆردرێت.
ده‌بێت خۆمان ڕابێنین له‌سه‌ر زوو زوو شۆردنی ده‌سته‌کانمان، نه‌ك له پێش و له‌پاش نان خواردن و له‌دوای چوونه ته‌والێت، به‌ڵکو وای دابێین که‌وا ئه‌گه‌ر له ژووری عه‌مه‌لیان یان له‌به‌شی طهوارین له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک دا کار ده‌که‌یت، که ده‌بوو زوو زوو ده‌ستت بشۆیت.
٢. له‌کاتی پژمین دا ئه‌گه‌ر دهستماڵت پێ نه‌بوو ئه‌وا له جله‌کانی خۆت یان ئانیشکت ئیستفاده بکه، چونکه ڤایرۆسه‌که له جله‌کانی خۆته‌وه بچێت باشتره تا له‌هه‌وادا بڵاو بێته‌وه‌و که‌سانی تر تووش ببن، بۆیه ده‌وانیت جله‌کانی خۆت بشۆیت و پاک ببنه‌وه له ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام که به‌هه‌وادا بڵاو بوویه‌وه نا‌توانیت هیچ کارێت ئه‌نجام بده‌یت بۆ پاک کردنه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌دوای ده‌ست دان له پاره وه ئه‌و شتانه‌ی که ڕوویه‌کی صافیان هه‌یه، ده‌ستمان بشۆین، چونکه ئه‌و شتانه زووتر ڤایرۆسه‌که ده‌گوازنه‌وه تا ئه‌و شتانه‌ی که ڕوویه‌کی زبریان هه‌یه وه‌ك کاغه‌ز.
٣. مانه‌وه له‌ماڵه‌وه: ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م نه‌خۆشی یه بوویت ئه‌وا له‌ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه‌و ده‌سته‌کانت زوو زوو بشۆ تا که‌سانی ده‌ورووبه‌رت تووش نه‌بن.
٤. له‌مس نه‌کردنی دهمو چاو: خۆت به‌دوور بگره له ده‌ستدان له چاوو لوت و ده‌مه‌وه، چونکه ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشی یه له‌و ڕێگایانه‌وه ده‌چنه ناو له‌شه‌وه.
٥. له‌که‌سانی تووش بوو به‌م نه‌خۆشی یه خۆت به‌دوور بگره.
٦. ڕێنمایی کانی ڕێکخراوی جیهانی پاک و خاوێنی: له‌کاتی تووش به‌م نه‌خۆشی یه له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، حه‌وانه‌وه‌ی زۆر، خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی، گرتنی ڕووی ده‌م و لووت به‌تایبه‌ت له‌کاتی کۆکین و پژمین دا، شۆردنی ده‌سته‌کان به ئاو‌و صابوون زوو زوو، ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان و شوێنی کاره‌که‌ت له تووشبوونت به نه‌خۆشی یه‌که، سه‌ردانی پزیشک بکه کاتێك هه‌ستت کرد نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ت تێدا ده‌رکه‌وت وه‌ک (ته‌نگه نه‌فه‌سی، ماندوو بوون و شه‌که‌تی، سه‌رئێشه و سه‌رگێژه، ڕشانه‌وه‌و دڵ تێک هه‌ڵاتنی کۆنترۆڵ نه‌کراو).
6-ڕێگاکانی ده‌رمان کردن:
تا ئێستا چه‌ند جۆر ڤاکسینی جۆراو جۆر هه‌یه که به‌راز له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا ده‌پارێزێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک نی یه که بتوانێت ٪١٠٠ مرۆڤ بپارێزێت له تووش بوون به‌م نه‌خۆشی یه.
ڤاکسینی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له‌وانه‌یه به‌رگریکار وه موقاوم بێت له‌به‌رانبه‌ر
ڤایرۆسیH2N3 دا ،به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ناتوانێت هیچ به‌رگریه‌ك وه
پێشگیریهك بکات له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز جۆری
H1N1دا.
چوار جۆر ده‌رمان هه‌یه که بۆ چاره‌سه‌رو به‌رگری له تووش بوون به نه‌خۆشی یه‌کانی ڤایرۆسی جۆراو جۆره‌وه به‌کار ده‌هێنرێت، وه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌م ده‌رمانانه په‌سه‌ند کراون و ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ر به‌کار بهێرێن، ئه‌وانیش ئه‌م چوار جۆره‌ن:
amantadine, rimantadine, oseltamivir and zanamivir
تا کاتێك که زانرا که ڤایرۆس به‌م چوار جۆره ده‌رمانه حه‌ساسن وه له‌ناو ده‌چن ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به تازه‌یی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز که ڤایرۆسێکی تازه‌یه وه ده‌رکه‌وتووه له به‌رانبه‌ر
amantadine, rimantadineموقاومه، بۆیه له‌م کاته‌دا لیژنه‌ی
سه‌لامه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
CDC، هه‌ردوو جۆری ده‌رمانی
zanamivir“ ” و” oseltamivir “ پێشنیار ده‌کات بۆ پێشگیری و
چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕاگه‌یانراویCDC ئه‌مه‌ریکی دوو ده‌رمانی
“Relenza” و “Tamiflu” که دووجۆر ده‌رمانی ناسراون بۆ چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا، وه له‌هه‌موو ده‌رمانه‌کانی دیکه، سوودمه‌ند تره.[/size]
[size=16]داواکارم ئه‌م بابه‌ت له‌یانه هه‌ڵبواسرێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامان خۆیان بپارێزن و سودی لێوه‌ر بگرن[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چی بکه‌ین که‌تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆزای به‌راز نه‌بین؟کلیک بکه وخۆت بپارێزیت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]