تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

دةستةكانت خؤش خاتووليزان بابةتيكي جوانة
خودانمونةي ئةم جؤرةكةسانةزيادبكات

8

zor supas dasti ewash xosh bet reztan haia

7

xwday gawra nmwnae zead bkat enshalla
dastt xosh

6

[size=24]خواى كةورة نمونةى زياد بكات


دةستةكانت خؤش بيت ليزان خان بؤ ئةو هةوالة [/size]

5

[size=16]supastan dakam dasti ewash hamisha xosh bet reztan haia[/size]

4

ده سته كانت خوشبى ليزان خان

3

[size=24]ده سته كانت خوشبى ليزان خان
خواجه زاى خيرت باته وه
ته مه ن دريز بى[/size]

2

dastt  xoshbit  barasty  babateki  baswda
hiwadarm nmwnayan  zooorbet

1

http://webchinupload.com/files/dohaup_946509246.gif


[size=16]موسڵمان بوونی ئافره‌تێکی هۆڵه‌ندی
سه‌ره‌تا ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئافره‌تێکی هۆڵه‌ندی له‌ کاتی قسه‌کردندا له‌ به‌رنامه‌ی یه‌کێک له‌و ڕادیۆیانه‌ی بۆ موسڵمانانی هۆڵه‌ندایه‌ موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
له‌ به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆ (نیبۆ) داو له‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا که‌ ته‌جره‌به‌ی موسڵمانانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک هۆڵه‌ندی باس ده‌کرد، له‌ ناکاو ئافره‌تێک به‌ناوی (میره‌ندا هۆتن بۆس) خۆی به‌ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌ ناساند و ووتی: من لێره‌وه‌ موسڵمانبوونی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم. به‌رنامه‌که‌ش میره‌ندای ته‌مه‌ن (26) ساڵی داوه‌ت کرد تا هاوبه‌شی به‌رنامه‌که‌ بکات و بیروڕای خۆی له‌ باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ ده‌رببڕێت، چی بیستووه‌ و چی بینیوه‌.

هه‌واڵنێری ئیسلام ئۆن لاین نێت ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ میدیاکانی ڕۆژئاوا وێنه‌ی نێگه‌تیڤی ئیسلام بۆ خه‌ڵکی ده‌گوێزێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ توێژینه‌وه‌ ده‌که‌ن و له‌ ئیسلام ده‌گه‌ن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردوودا ڕیژه‌یان به‌ره‌و زۆر بوونه‌...

چۆن ئیسلامم ناسی؟

میره‌ندا له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌سیحی کاسۆلیکدا گه‌وره‌ بووه‌ و ده‌ڵێت: من هه‌موو کات گوێم له‌و به‌رنامانه‌ ده‌گرت که‌ میدیاکان له‌ دژی ئیسلام بڵاویان ده‌کرده‌وه‌، هه‌ر که‌چه‌ند پرسیارێک له‌ لام گه‌ڵاڵه‌ ده‌بوو یه‌کسه‌ر ڕووم ده‌کرده‌ توێژینه‌وه‌ و ده‌ستم به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌کرد له‌ کتێبه‌ ئیسلامی و نا ئیسلامی‌یه‌کاندا.
میره‌ندا ووتی: هاوه‌ڵیه‌تی و په‌یوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ چه‌ند موسڵمانێکدا ڕێی توێژینه‌وه‌ی بۆ ئاسان کردم و یارمه‌تیاندام بۆ گه‌یشتن به‌ڕاسته‌قینه‌. ماوه‌یه‌که‌ بۆ توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێک پرسیار له‌ مزگه‌وته‌که‌ی دراوسێی ماڵمان نزیک بوومه‌ته‌وه‌.

هه‌ڵبژاردن مافی خۆمه‌:

میره‌ندا ووتی: ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و ئیسلام ڕایکێشاوه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ زانیوویه‌تی ئیسلام دواین ئایینه‌ و هه‌ڵبژاردنی ئایین مافی هه‌موو که‌سێکه‌ و ئێستاش که‌ من ئایینی ئیسلامم هه‌ڵبژاردووه‌ مومکین نی‌یه‌ که‌سێک له‌ مافی هه‌ڵبژاردن مه‌حرومم بکات.
له‌ باره‌ی هه‌ڵس و که‌وتی دایک و باوکی‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵیا ووتی: ده‌رگایان له‌به‌رده‌مما داخست و ڕه‌فزیان کرد که‌ من قبوڵ بکه‌ن یا ڕه‌فیقێکی موسڵمانم قبوڵ بکه‌ن، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ترسیان له‌ شتێکی نادیار و نایانه‌وێت بیناسن.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م حاله‌ت نه‌بوو:

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌و ئیمام ( رامی شوکورمان)ه‌ی میره‌ندا موسڵمان بوونی خۆی لا ڕاگه‌یاند بوو له‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 09.10.2005 به‌ ئیسلام ئۆن لاین نێتی ووت: ئه‌مه‌ یه‌که‌م حاڵه‌ت نه‌بووه‌ و دواین حاڵه‌تیش نابێت.
هه‌روه‌ها ووتی: زۆر حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ ڕوویداوه‌، که‌ خه‌ڵکانێک دێن و دڵنیایی خۆیان له‌ ئیسلامدا ده‌بیننه‌وه‌ و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره‌ ده‌ست بده‌ینه‌ ده‌ستیان و به‌پێی توانا یارمه‌تییان بده‌ین بۆ شاره‌زابوونی زیاتر، هه‌روه‌ها ووتی: مانگانه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ یه‌ک هۆڵه‌ندی له‌م مزگه‌وته‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی مندا موسڵمان بوونی خۆی ئاشکرا ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که‌ موسڵمان ده‌بن، له‌ چین و توێژیکی دیاری کراو نین، به‌ڵکو له‌ هه‌موو چین و توێژێکیان تێدایه‌، قوتابی، مامۆستا، پزیشک، پیاو، ئافره‌ت ... هتد.
شوکورمان داوای له‌ موسڵمانه‌ نوێیه‌کان ئه‌وه‌ بوو: له‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌کانیان دانه‌بڕێن هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕێیه‌شدا ئاسته‌نگی زۆریان بێته‌ڕێ و ووتی: من ده‌زانم ئه‌وانه‌ی موسڵمان ده‌بن فشارێکی زۆریان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر، ناخۆش ترینیشیان فشاری مه‌عنه‌وی‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ دان به‌خۆیاندا بگرن.

ناڕه‌حه‌تی‌یه‌کان:

له‌باره‌ی ئه‌و ناڕه‌حه‌تی‌یانه‌وه‌ ڕه‌فیق ئه‌حمه‌د فه‌ریس به‌ ئیسلام ئۆن لاینی ووت: ئێمه‌ له‌ شه‌سته‌کاندا شه‌ره‌فی موسڵمان بوونمان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و کاته‌ وه‌ک ئێستا ناڕه‌حه‌تی نه‌بوو، باش له‌یادمه‌ کاتێ که‌ من موسڵمان بووم له‌ بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه‌ هیچ ناڕه‌حه‌تی‌یه‌کم تووش نه‌بوو، بگره‌ دایک و باوکیشم کاتێ دییان له‌و کاته‌وه‌ من موسڵمان بووم ئیسلام چ کاریگه‌ری‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چاکبوونی ڕه‌وشت و موعامه‌له‌ی مندا هه‌بووه‌ ئاماده‌گی موسڵمان بوونیان هه‌بوو، ڕه‌فیق پاش موسڵمان بوونه‌که‌ی که‌ وه‌ک مامۆستایه‌ک و واعیزێکی ئایینی کار ده‌کات ووتی : کات گۆڕاوه‌، وێنه‌ی ئێستای ئیسلام به‌هۆی میدیاکانه‌وه‌ گۆڕاوه‌.
هه‌روه‌ها ووتی: هه‌ڵسوکه‌وتی هۆڵه‌ندی‌یه‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان ده‌بێت له‌ یه‌کێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه‌، ئه‌وانه‌ی موسڵمان ده‌بن هه‌ندێکیان گۆڕانکاری‌یه‌کی گه‌وره‌یان تیا دروست ده‌بێت و سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاده‌کێشن، هه‌ندێکی تر به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌گۆڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ ورووژان و کاردانه‌وه‌یه‌کیان لێ نابێته‌وه‌.
په‌یامنێری ئیسلام ئۆن لاین نێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات دیاری کردنی ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک هۆڵه‌ندین کارێکی ئاسان نی‌یه‌، چونکه‌ یاسای هۆڵه‌ندی ڕی به‌وه‌ نادات سه‌ر ژمێری له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینییه‌وه‌ بکرێت، ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ موسڵمانه‌ چالاکه‌کان ژماره‌ی هۆڵه‌ندی‌یه‌کان به‌ 12 هه‌زار ده‌خه‌مڵێنن و به‌شی زۆریان ئافره‌تن. ژماره‌ی خه‌ڵکی هۆڵه‌ندا به‌ 16 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێ، ملیۆن و نیوێک موسڵمانیان تێدایه‌، که‌ له‌ سه‌دا هه‌شتای ئه‌و موسڵمانانه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورک و مه‌غریبین، له‌ سه‌دا بیسته‌که‌ی تریش له‌ نه‌ته‌وه‌ و تایه‌فه‌کانی ترن.[/size]


                        له لایه‌ن: کوڕی ئیسلام