تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=16]هه‌ڵوێستی‌ ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران 

ئا/هادی‌ ره‌حمان
ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا كێشه‌ی‌ په‌نابه‌ر سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ و حكومه‌ته‌كانیش له‌ هه‌وڵی‌ ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران و ده‌ركردنی‌ یاسای‌ نوێن تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران له‌ وڵاته‌كانیاندا، حكومه‌تی‌ ئیتاڵیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ یاساوه‌ ده‌یانه‌وێت رێگه‌ له‌ چونی‌ په‌نابه‌ر بگرن بۆ ئه‌و وڵاته‌.
له‌سه‌رتای‌ مانگی‌ ته‌مموزدا په‌رله‌مانی‌ ئیتاڵیا بڕیارێكی‌ نوێی‌ تایبه‌ت به‌ رێگرتن له‌ په‌نابه‌ران ده‌ركرد بۆئه‌وه‌ی‌ فشاربخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوازی‌ جۆراو جۆرو له‌ رێگه‌ی‌ قاچاغه‌وه‌ هه‌وڵی‌ چونه‌ناو خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌ده‌ده‌ن.
(جه‌بار محه‌مه‌د) لێكۆڵه‌رو شاره‌زای‌ كاروباری‌ په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیا سه‌بارت به‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كی‌ ته‌له‌ فۆنیدا له‌گه‌ڵ نه‌وا ڕایگه‌یاند:
ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ده‌ست و پێگرتنی‌ په‌نابه‌ران ده‌ركراوه‌ و فشارێكی‌ تازه‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ناو خاكی‌ ئیتاڵیادا ده‌ژین.

هه‌روه‌ها جه‌بار محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ بۆ بڕیارێكی‌ تر كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاركردنی‌ ژنانی‌ په‌نابه‌ر له‌ ماڵانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا كه‌ هیچیان به‌ڵگه‌ی‌ فه‌رمیان نیه‌و فشاری‌ ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌ربكرێن.

ئه‌وبڕیارانه‌ كه‌ده‌رده‌كرێن تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی‌ ئیتاڵیا كاردانه‌وه‌ی‌ چۆنه‌ ئایا خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌؟.
جه‌بار محه‌مه‌د له‌ وه‌ڵامدا ووتی‌:

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و باندانه‌ی‌ كه‌ به‌رێگه‌ی‌ قاچاخ خه‌ڵك ده‌به‌نه‌ ناو وڵاتی‌ ئیتاڵیا وه‌ به‌ چ یاساو رێسایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
جه‌بار محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد زۆر به‌توندی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، به‌ڵام خه‌ڵك ناچاره‌ به‌و رێگه‌ ترسناك و ناخۆشه‌دا خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

ئایا له‌دوای‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ سه‌باره‌ت په‌نابه‌ران هیچ كه‌سێك له‌و وڵاته‌ ڕوبه‌روی‌ گرتن و ناردنه‌وه‌ بۆته‌وه‌ ، یاخود هیچ رێوشوێنی‌ تایبه‌ت و توند به‌رانبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران گیراوه‌ته‌به‌ر.
جه‌بار محه‌مه‌د له‌ وه‌ڵامدا ووتی‌ :
رێوشێنی‌ ئه‌منی‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و پۆلیس زۆر هاتۆته‌ ناو شاره‌كان و له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كاندا به‌دوای‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا ده‌گه‌رێن و تائێستاش خه‌ڵكێكی‌ زۆریان گرتوه‌.

جه‌بار محه‌مه‌د له‌ كۆتایدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ره‌وشی‌ په‌نابه‌ران له‌ ناو كه‌مپه‌كاندا كردو ووتی‌:
ره‌وشی‌ ناو كه‌مپه‌كان زۆر خراپه‌و وه‌كو پێویست ژیانی‌ تێدا ناڕوات به‌رێوه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مپێك بۆ هه‌زار كه‌س دروست كرابێت ئه‌وا ئه‌وان هه‌زارو پێنچ سه‌د بۆ دوو هه‌زار كه‌سی‌ تێدا نیشته‌جێ‌ ده‌كه‌ن.
[/size]