تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دةستةكانت خؤش كاك رامان
هةربزيت

1

[size=16]

بێ هیوابوون لاى ئافره‌تان مه‌ترسییه‌كانى تووشبوونیان به‌ جه‌لته‌ى مێشك زیاتر ده‌كات

چه‌ند توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی گوتیان كه‌ هه‌ستكردن به‌ بێ هیوابوون و ڕه‌شبینی لاى ئافره‌تان شتێكه‌ نه‌ك ته‌نها جێگاى داخه‌ به‌لكو مه‌ترسییه‌كانى تووشبوون به‌ جه‌لته‌ى مێشكیش زیاتر ده‌كات .



توێژه‌ران ده‌ڵێن كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌ندروستانه‌ى هه‌ست به‌ بێ هیوابوونی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن له‌ ژیان زیاتر مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێ كه‌ مه‌ییینی خوێن له‌ خوێنبه‌ره‌كانیان به‌ تووشبوون به‌ جه‌لته‌ى مێشك كۆتایی پێ بێت .



( سوزان ئیڤرسۆن رۆز ) له‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆى مینیسوتا ده‌لێت :" ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به‌ بێهوایی ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ رووبه‌رووی مه‌ترسی زیاتر ببنه‌وه‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و جه‌لته‌ى مێشك له‌ داهاتوودا " .



شایانى بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كۆمه‌لێك توێژینه‌وه‌ پێشتر ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌مۆكی و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كردووه‌ و به‌م دواییه‌ یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌رخستبوو كه‌ گه‌شبینی ئافره‌تان له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌یپارێزێت .



به‌لام توێژینه‌وه‌كه‌ى ئیڤرسۆن رۆز به‌یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ بێ هیوابوون و ڕه‌شبینی له‌ ژیاندا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر تووشبوونی ئافره‌تی ته‌ندروست به‌ جه‌لته‌ى مێشك .



توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر حاله‌تى 559 ئافره‌ت له‌ ده‌وروبه‌رى ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا ئه‌نجامدا كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كى دیاریكراویان نه‌بووه‌ ئاماژه‌ بدات بۆ نه‌خۆشی دڵ ، واته‌ حاله‌تی ته‌ندروستییان جێگیر بوو .



وه‌ بۆ پێوانی پله‌ى ڕه‌شبینی و بێ هیوایی ئه‌م ئافره‌تانه‌ چه‌ند پرسیارێكیان له‌باره‌ى داهاتوو و ئامانجه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌كانیان ئاراسته‌ كرا ، له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ به‌كارهێنانى چه‌ند پێوه‌رێك نیشانه‌كانى ڕه‌شبینی و بێ هیوابوونیان دیاریكرد له‌و ئافره‌تانه‌ .



ئیڤرسۆن له‌ ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌ ده‌لێت :" ئه‌وه‌ى بینیمان ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى هه‌ستی خۆیان به‌ بێ هیوایی و ره‌شبینی ده‌ربریوه‌ له‌باره‌ى داهاتوو و ئامانجه‌كانیان ، خوێنه‌به‌ره‌كانى ناوچه‌ى ملیان تووشی ئه‌ستووربوون دێن و به‌ره‌و ره‌ق بوون ده‌چن ، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌گه‌رى روودانى جه‌لته‌ی مێشك یان دڵ له‌كاتێكی تردا " .



هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌له‌ ئافره‌ته‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى پله‌یه‌كی زۆری ره‌شبینی و بیً هیواییان تۆمار كردووه‌ ئه‌ستووری بۆڕى خوێنهێنه‌ره‌كانیان له‌ناوچه‌ى مل نزیكه‌ى " 0.02 ملیمه‌تر " زیاتر ده‌بێت به‌ به‌راود له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى هه‌ست به‌ گه‌شبینی زیاتر ده‌كه‌ن .


ktv ...[/size]