تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

[size=16] وایی چه‌ند بێ سۆزه‌ ئه‌و دایکه‌ و بێئه‌قڵیشه‌ له‌داخی مێرده‌که‌ی
خۆیو سێ منداڵی خۆی کوشت خوا لێت خۆش نه‌بێ ئیشاڵا
ده‌ست خۆش کاکه‌ بڵند بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبی[/size]

4

ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕاستی ڕوداوێكی زۆریش سه‌یربوو

3

بةراستي بابةتيكي دل تةزينة
دةستةكانت خؤش كاك بلند

2

دةست خوش

1

[size=19]دایكێك 3 كچی ده‌كوژێت و دواتر به‌ كامێرای ڤیدیۆی وێنه‌یان ده‌گرێت

سایه‌كورد – ئاژانسه‌كان:

دایكێک به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه‌دا هه‌بووه‌، دوای كوشتنی هه‌رسێ كچه‌كانی، كۆتایی به‌ ژیانی خۆیشی هێنا.
به‌پێی هه‌واڵێی ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی "رووسیا ئه‌لیه‌وم" ئافره‌تێكی لوبنانی 40ساڵ، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ژه‌هر له‌ناو خواردندا، هه‌ر سێ كچه‌كه‌ی خۆی كوشت، دواساتی مردنی كچه‌كانی به‌ ئامێرێكی ڤیدیۆیی تۆماركرد و دواتر خۆیشی كوشت.
"گریس كه‌ساب" وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س به دایکی نمونه‌یی ناویان ده‌برد، سێ کچه‌که‌ی به‌ناوه‌کانی "ملیسا" 13 ساڵ، "مادیسۆن" 10ساڵ و "ئه‌لفردا" 7 حه‌وت ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی ژه‌هر ده‌کاته‌ ناو خواردنیان هه‌ر سێ کچه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت .
به‌پێی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگیه‌ی که‌ دوای مردنی خۆی به‌جێهێشیتووه‌، ئه‌و دایکه‌ وتویه‌تی: "زه‌ڵاته‌ی به‌ میوه‌م بۆ ئاماده‌کردن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌کرد تا ژه‌هه‌ره‌که‌ کاری خۆی بکات و بیانکوژیت، دوایی خۆشم به‌شوێن ئه‌واندا ده‌چم، ته‌نها که‌سێکیش که‌ به‌رپرسیاره‌ له‌م کاره‌ ئه‌وه‌ منم."
ئه‌م رووداوه‌ له‌ شارۆچکه‌ی "به‌حر ساف" ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی به‌خۆیه‌وه‌ خسته‌ ژێرکارێکی چڕوپڕ، چونکه‌ رووداوی له‌م جۆره‌ له‌ لوبنان به‌ ده‌گمه‌ن روو ده‌دات.
بۆ زانینی زانیاریی زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ ، ئافره‌تێکی نزیک له‌م خێزانه‌ کۆچکردووه‌ وتویه‌تی : "مێرده‌که‌ی گریس له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی کاری ئه‌سپ به‌خێوکردن بوو، به‌ڵام گریس له‌گه‌ڵ سێ کچه‌کانی به‌ته‌نها له خانوویه‌کی نزیک له‌ که‌سوکاری مێرده‌که‌ی ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌برده‌ سه‌ر، گریس هه‌موو به‌یانیه‌ک به‌ ئۆتۆمبیلی خۆی منداڵه‌کانی بۆ قوتابخانه‌ی "یه‌سوع و مه‌ریه‌م" ده‌برد و ئێوارانیش بۆ ماڵه‌وه‌ی ده‌هێنانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی رووداوه‌که‌دا  له ماڵ نه‌هاتنه‌ ده‌ر.
ئافره‌ته‌كه‌ وتیشی: "ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌، که‌مێک به‌ر له‌ روودانی ئه‌م رووداوه‌،  مێرده‌که‌ی گریس له‌ "ئه‌بو زه‌بی" به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ گریس کردبوو، به‌ڵام به‌ گریسی راگه‌یاندبوو که‌  ته‌له‌فۆنێکی تری له‌گه‌ڵه‌ دواتر په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام دواتر کاتێک مێرده‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندی جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کاته‌وه‌، گریس وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ناداته‌وه‌، باوکی منداڵه‌کان هه‌ست ده‌کات که‌ شتێکی نائاسایی رووی داوه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیار ده‌دات بۆ لوبنان بگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌م ئافره‌ته‌ درێژه‌ به‌گێرانه‌وه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئێواره‌ی رۆژی پێنچ ‌شه‌ممه‌ باوکی منداڵه‌کان له‌ ئه‌بو زه‌بی بۆ "به‌حر ساف" گه‌ڕایه‌وه‌، کاتێک له‌ده‌رگا ده‌دات سه‌یر ده‌کات ده‌رگاکه‌ به قفڵ داخراوه‌، ئه‌میش کلیلی له‌لا نییه‌، بۆیه‌ ده‌چێته‌ ماڵی خوشکه‌که‌ی دیاره‌ کۆپیه‌ک له کلیله‌کانی ماڵه‌که‌ی خۆی له ماڵی خۆشکی داناوه‌،  باوکی ئه‌م سێ کچه‌ ده‌رگاکه‌ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڕواته‌ ژووره‌ ده‌بینێت ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی مردوون، هه‌روه‌ها تێبینی کامێرایه‌کی ڤیدیۆی ده‌کات که‌ به‌ده‌ستی خێزانه‌که‌ی شێوازی مردنی سێ کچه‌که‌ی تۆمارکراوه‌ و دوابه‌دوای ئه‌وانیش خێزانه‌که‌ی له‌م کاسێته‌ ڤیدیۆییه‌دا باس له‌ هۆکاری  خۆکوشتنی خۆی و منداڵه‌کانی ده‌کات، ئه‌م کاسێته‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.
به‌رپرسێکی باڵای ئاسایش دووپاتیکردۆته‌وه‌، ئه‌م کاسیته‌ ڤیدیۆییه‌ که‌ له‌و ماڵه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، تۆمارێکی ده‌نگی و وێنه‌ی ئه‌م دایکه‌ی له‌خۆ گرتووه‌ که‌ تێیدا دایکه‌که‌ مێرده‌که‌ی به‌ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تر تۆمه‌تبار کردبوو، ئه‌م به‌رپرسه‌ راشیگه‌یاندووه‌، لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ دڵنیابوون له هه‌بوونی که‌سێکی دیکه‌ به‌رده‌وامه‌ که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌کاری وێنه‌گرتنی ئه‌م کاسێته‌ ڤیدیۆییه‌ هه‌ڵسابێت، چونکه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌مێک پێش روودانی تاوانه‌که‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکی دییه‌وه‌ تۆمار کرابێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌ ئه‌وه‌ ره‌ت ناکاته‌وه‌ که‌ دایکه‌که‌ خودی خۆی گرته‌ ڤیدیۆییه‌که‌ی که‌مێک پێش له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ وه‌رگرتبێت.
[/size]