[size=16]زۆر سوپاس هاورێیان بۆ کلیک کردنتان
هیوام سه رکه وتنتانه[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چۆن بگه‌ین به ئاسوده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]زۆر سوپاس هاورێیان بۆ کلیک کردنتان
هیوام سه رکه وتنتانه[/size]
[size=16]ده سته كانت خوش بى vive خان به راستىبابه تيكى
زور سه رنج راكيش و به سوده
به يواى بابه تى جوانتر هه ربزيت[/size]
بابةتيكى جوانه شةو ئةكةر مةجال هةبوو بةكؤمبيوتةر دةخوينمةوه دةست خؤش بيت خوشكه جوانةكةم
[size=24]بابةتيكى زور جوانة دةست خوش سةركةوتووبيت بةريز[/size]
dastakant xosh baraste ba sodn
ووووواااااااووووو
بةراستي بابةتيكي زوربةسودوسةرنج راكيش بوو
دةستةكانت خؤش فيفي كيان سةركةوتوبيت
ده‌سته‌كانت خۆشبێت
به‌راستی بهبهتێكی جوان و به‌سوده
[size=16]دڵ‌و ده‌روونی ئارام‌و رۆح‌و گیانی ئاسوده باشترین‌و گرنگترین ده‌سكه‌وتی گرانبه‌های ژیانی مرۆڤه، هه‌موو ههوڵو تێكۆشان‌و لێبڕان‌و ره‌نجی مرۆڤیش له ژیانی ئه‌م دونیایه‌دا بۆ ده‌ستخستنی ئه‌م گه‌وهه‌ره نایاب‌و دهگمهنو به‌نرخه‌یه.
پهیجۆییو عهوداڵیو گه‌ڕانی مرۆڤ بۆ ده‌ستخستنی ئه‌م گه‌وهه‌ره نایاب‌و دانسقه‌و گرانبه‌هایه، تا ئاستێكه كه هه‌ندێجار مرۆڤ له پێناوی ده‌ستخستنیدا هه‌موو ژیانی ده‌كاته قوربانی‌و به‌خت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند كاژێرو خوله‌كێك زیاتر به ئارامی‌و ئاسوده‌یی بژی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌موو ژیان‌و ته‌مه‌نی له پێناو ده‌ستخستنی پاره‌و سهروهتو ساماندا به‌خت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده بێت، به‌ڵام كاتێك كه ده‌گات به‌و پاره‌و سهروهتو سامانه، ده‌بینێ ئاسوده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری مه‌رج نییه له هه‌بوونی سهروهتو سامانی زۆردا بێت، بۆیه ئه‌مجاره ئاماده‌یه هه‌موو پاره‌و ماڵ‌و سامانه‌كه‌ی له پێناوی رۆژێك ته‌مه‌نی زیاتر‌و كاژێرێك ئاسوده‌یی‌و ئارامی دڵ‌و ده‌روونیدا خه‌رج بكات‌و ببه‌خشێ.
بۆ گه‌یشتن به ئارامی‌و ئاسوده‌یی‌و ده‌ستخستنی ئه‌و سه‌رمایه‌و گه‌وهه‌ره گرانبه‌هایه، بۆ په‌یداكردنی خۆراكی مه‌عنه‌وی ڕۆح‌و بۆ چه‌شتنی چێژی ژیان، له‌م كورته بابه‌ته‌و له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌ینه روو به هیوای سود لێ وهرگرتنو جێبه‌جێ كردنیان:
1- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له هه‌ر كهسو شتێك كه دژ‌و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ دڵ ئارامی‌و ئاسوده‌یی رۆح‌و له ناوبه‌ری شادی‌و بهختهوهریو خۆشحاڵییه، وه‌ك خه‌مۆكی‌و دڵهڕاوكێو ڕق‌و كینه‌و ئیره‌یی بردن‌و... هتد.
2- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له بیركردنه‌وه‌و قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه كه خراپ‌و ناشیرین‌و نێگهتیڤنو هیچ خزمه‌تێكی ئه‌وتۆ به پێشكه‌وتن‌و ژیانت ناكه‌ن.
3- هه‌وڵ بده كه دڵت كهیلو لێوان لێو بكه‌یت له عیشق‌و خۆشهویستیو، ئه‌و خۆشهویستییهشت ببه‌خشه به هه‌موو سروشت‌و مرۆڤ‌و دروستكراوه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده كه با ترۆپكی خۆشهویستییهكهشت بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو -د.خ- و په‌یامه‌كه‌ی بێت.
4- ههرگیزو هیچ كاتێك بهتاڵو بێ ئیشوكار مه‌به، چونكه سهخترینو دژوارترین ئیشوكار: بێكاری‌و به‌تاڵییه، كه‌سی بهتاڵو بێكار تووشی چه‌ندین كاری خراپ‌و ناشیرین‌و ناباشو نه‌گونجاو ده‌بێت.
5- جوانی‌و چاكییه‌كانی خه‌ڵكی ببینه‌و فهرامۆشو له‌بیریان مه‌كه، ئه‌وه‌ش بزانه هیچ كه‌سێك نییه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه جوانی‌و چاكه‌یه‌كی نه‌بێت، ته‌نانه‌ت خراپترین كه‌سه‌كانیش، له جوانی‌و چاكه‌كانه‌وه ته‌ماشای كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌رت بكه، نه‌ك له هه‌ڵه‌و خراپی‌و ناشیرینییهكانیانهوه.
6- هه‌ر پیشه‌و كارێكت هه‌یه هه‌وڵ بده به باشترین‌و جوانترین شێوه ئه‌نجامی بده‌یت، به بێ تاقه‌تی‌و بێزارانه هیچ كارێك ئه‌نجام مه‌ده، چونكه رۆحی خۆت‌و دهوروبهرهكهشت ئازار دهدهیتو، نه خۆت‌و نه ئه‌وانیش چێژ له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ت وه‌رناگرن.
7- په‌یوه‌ست مه‌به به خه‌ڵكی‌و هیچ كه‌سێكه‌وه، ئه‌گه‌ر نزیكترین كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ریشت بن، بۆ نموونه بڵێیت: مادام فڵان هاوكارو هاوپیشه‌و هاوڕێم به باشی‌و به جوانی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام نادات، ئه‌وا منیش به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌م‌و ئهركو كاره‌كه‌م به باشی‌و به جوانی‌و به رێكوپێكی ئه‌نجام ناده‌م.
8- خۆت سه‌روه‌رو خاوه‌نی بڕیاری خۆت به، نه‌ك كۆیله‌ی خه‌ڵك‌و رووداو‌و ههستو سۆزه كاتییهكانت، هه‌وڵ بده تۆ خه‌ڵكی‌و رووداوه‌كان ئاراسته بكه‌یت، نه‌ك ئه‌وان تۆ ئاراسته بكه‌ن.
9- پاش ده‌ستگرتن به هۆكاره‌كان‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه پێویسته‌كان، كاروباری ژیانت به خوا بسپێره‌و دڵنیابه كه ئه‌و باشترین پشتیوانته، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مانای پاڵدانه‌وه‌و پشتوێن شلكردن نا، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی كه ئهركو له‌سه‌ر شانی تۆیه ئه‌نجامی بده‌و ئه‌وی دیكه‌ی بده‌ره ده‌ست خوا، واته "توكل" بكه به‌خوا نه‌ك "تواكل"و متمانه‌ی ته‌واوت به خوا هه‌بێت كه شتێكت بۆ ده‌هێنێته پێشه‌وه خێر‌و به‌رژه‌وندی تۆی تێدایه.
10- گه‌شبین به‌و هیواو ئومێدت به داهاتوویه‌كی باشتر‌و جوانتر له ئه‌مڕۆ هه‌بێت، ئه‌وه‌ت له پێش چاو بێت كه خودی خۆت ده‌توانیت ئاینده‌یه‌كی باش‌و جوان بۆ خۆت ده‌ستنیشان بكهیتو له تابلۆی ژیانتدا وێنه‌و نیگارێكی رازاوه‌و قه‌شه‌نگ بنه‌خشێنیت.
به خته وه ری
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چۆن بگه‌ین به ئاسوده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]