زورسوباس هاوريان
كاك ليدوان
كاك رامان
ياس خان
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » (هیند)،ی تەمەن 10 ساڵ چۆن بوو بە دایک؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زورسوباس هاوريان
كاك ليدوان
كاك رامان
ياس خان
[size=24]بة داخةوة رووداويكى زور ناخؤش بوو !!:(
دةستةكانت خؤش بيت ريكار كيان بة هيواى بةردةوام بونت [/size]
[size=16]بة داخةوة رووداويكى زور ناخؤش بوو !!
دةستةكانت خؤش بيت ريكار كيان بة هيواى بةردةوام بونت [/size]
[size=24]بة داخةوة رووداويكى زور ناخؤش بوو !!:(
دةستةكانت خؤش بيت ريكار كيان بة هيواى بةردةوام بونت [/size]
waeeeeeeeeeeeeeeeeeeeee xodaya lam zolma.. baraste betaqat bum.. dast xosh
کاتێک کە (هیند)، بە زۆر لە لایەن پیاوێکی دەرهاوسێی خۆیانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر، ئەو کات (هیند)، تەمەنی 10 ساڵانی تەواو نەکرد بوو، (هیند)، ئەو رۆژەی هەرگیز لەبیر ناچێتەوە کە دەستدرێژی کراوە سەری، رۆژی سێ شەمە، کات دەوروبەری دوای نیوەٌڕۆ بوو، لە کاتێکدا کە دایکی پێی دەڵێت: بٌڕوات بە شوێن برا بچکۆلەکەیدا لە باْخچەی یاری کردن بیهێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگات بە شوێنی مەبەست و بگەٌڕێتەوە، (هیند)ی کچە بچکۆلانە دەکەوێتە بەر شاڵاوی پیاوێکی دٌڕندەی دەرهاوسێی خۆیان و چەقۆی لێ دەردەهێنێت، داوای ئەوەی لێ دەکات دوای بکەوێت بۆ ناو خانوە چۆڵەکەی نزیک ماڵیان، بۆیە ئەمیش لەترسی گیانی خۆی دوای دەکەوێت بۆ ناوی خانوە چۆڵەکەو لەوێدا ٌجلەکان لەبەری(هیند)، دادەکەنێت و پێی دەڵیت پێکەوە دەبێت (سێکس)،بکەین، بەڵام (هیند)،ی کچە بچکۆلانە بەم داوایە ٌڕازی نابێت، پیاوەکە دیسان چەقۆکەی لێ دەردەهێنێت و دەڵێت گەر ٌڕازێ نەبیت، ئەوا ئەمە دواجارەو بەم چەقۆیە کۆتایی بەژیانت دێنم، ئیتر (هیند)، لەترساندا داواکەی جێ بەجێ دەکات و پیاوەکە بەزۆر دەستدرێژی جنسی دەکاتە سەرو خراپی دەکات، دواجار پێی دەڵێت، گەر ئەم نهێنییە لای هەرکەسێک باس بکەیت و بیدرکێنیت، ئەوا لە کاتی بەرەبەیاندا کە دەٌڕۆیت بۆ قوتابخانە بە چەقۆ دەتکوژم، بۆیە کاتێک کە (هیند)، دەگەٌڕێتەوە ماڵەوە، لەترسی پیاوە بێ بەزەیەکە هیچ بە دایک و باوکی ناڵێت و تا ماوەیەکی زۆر خۆی بێدەنگ دەکات، بەڵام (هیند)، لەناخەوە بێدەنگ نییەو شەوانە خەو بەچاوانی ناکەوێت، هەمیشە بەشی گریانەو خواردنو خواردنەوەی ٌڕۆژ بەرۆژ کەم دەکات، کێشی لەشی دادەبەزێت و دەروونی تێک دەچێت، رۆژ بەٌڕۆژ و مانگ لە دوای مانگیش سکی بەرەو گەورەبوون دەٌڕوات، ئیتر کاتی ئەوە دێت ئازارو ژان بەیەکجاری بێزاری دەکات، (هیند)، پێی وایە نەخۆشێیەکی ترسناکی گرتووە بۆیە سکی ژان دەکات،داوا لە دایکی دەکات پێکەوە سەردانی نەخۆشخانە بکەن چونکە ژانی سکی تەواو بێزاری کردووە، دایکیشی هەمان بۆچوونی ئەوی هەیەو پێیی وایە نەخۆشەو دەبێت بەزوترین کات ٌڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت بۆ چارە سەرکردن، دوای ئەوەی (هیند)،و دایکی پێکەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن،پزیشک پشکنینی تەواوی بۆ دەکات و لە تاقیگەدا دەر دەکەوێت کە (هیند)، سکی پٌڕەو سکەکەشی (کچە)، ئیتر ئەم هەواڵە ئەوەندەی تر دەروونی (هیند) خراپ تر دەکات، بەڵام سەرەٌڕای ئەم ٌڕووداوە ترسناکە کە بەسەر (هیند)دا ٌڕوودەدات، بەختی یار دەبێت کە نابێتە قوربانی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم ٌڕۆژگارە پٌڕ زۆردارەی دونیای ژنان، بەتایبەتی لە ووڵاتە عەرەب نشینەکان، بەختی (هیند)،لەوێدا یار دەبێت باوکی بەپێچەوانەی پیاوان و باوکانی تر بیر دەکاتەوەو ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم کارەساتە دەکات، تەنها داوای ئەوە لە (هیند)،ی کچە بچکۆلەی دەکات، چۆن بووە وەک خۆی بۆی بگەٌڕێنێتەوە، کاتێک کە باوکی، بۆی دەردەکەوێت کچەکەی بێ تاوانەو بەزۆری هەٌڕەشەی کوشتن دەستدرێژی کراوەتە سەر، بٌڕیار دەدات ژیانی خۆی و سکەکەشی پارێزراو بێت و گەر (هیند)،یش توانای بەخێو کردنی کۆرپەکەی نەبێت، ئەوا داوا لە داپیرەی (هیند)، بکات کۆرپەکەی بۆ بەخێو کات، چونکە (هیند)، بٌڕیاری داوە، کۆرپەکەی لە دایک بوو هیچ سۆزو خۆشەویستی نەداتێ و بەخێوی نەکات. ئیتر کاتێک کە (هیند)، لە دووگیانی ٌڕزگاری دەبێت، تا ماوەیەک کۆرپەکەی دەدات بە داپیرەی بۆی بەخیو دەکات، باوکیشی لە خەمی ئەوەدایە تاوانبار بە سزای خۆی بگەیەنێت، دوای ئەوەی لە دادگای (قاهیرە)،ی پایتەختی میسر، سکاڵا لەسەر پیاوەکە تۆمار دەکات،پاشان پیاوەکە بەتاوانی دەستدرێژی کردنە سەر مێردمناڵان زیندانی دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پیاوەکە دەوڵەمەند دەبێت و باوکی (هیند)،یش بێکەس و هەژار، دوای چەند مانگێک تاوانبار لە زیندان ئازاد دەکرێت، ئێستا (هیند)،ی کچە بچکۆلانە و کۆرپە ساواکەی پێکەوە بە یاری منداڵانەکەی خۆی یاری دەکەن و دەڵێت، پەیمانم داوە هەرگیز لەگەڵ هیچ پیاوێکدا پرۆسەی هاوسەری پێک نەهێنم، چونکە ٌڕەگەزی نێرم پێ زۆردارەو ٌٌڕقم لە هەموو پیاوی دونیایە، باوکیشی دەڵێت: (هیند)،ی کچم بێتاوانەو هەڵسو کەوتی من پێچەوانە باوکانی ترە چونکە لە هیچ یاساو بەرنامەیەکی ئاینی وەک (ئیسلام)، (کریستیان)، (جوولەکە)، نەهاتووە و ناڵێت کە کچێک بەزۆر دەستدرێژی کراوە سەرو دوو گیان کرا، ئەوا تاوانی کردووەو بیکوژە.
سةرجاوة;مالبةرى جةبارشيخانى
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » (هیند)،ی تەمەن 10 ساڵ چۆن بوو بە دایک؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]