[size=16]هەندێك نەخۆشی هەن دەبنە مایەی نیگەرانی و جێگەی سەیری گشت كەسێك، بە تایبەت كاتێك نەخۆشییەكە توند و یان تاك دەبێ، بەمەش وا لە مرۆڤ دەكات جێگەی سەرسوڕمانی بیگرێت و نەتوانێ بەرامبەری بوەستێت. لە شاری شیسابیك لە ویلایەتی ڤیرجینیا لە ئەمەریكا، كچێكی تەمەن 12 ساڵان بە تووشی نەخۆشی پشمین بووە.
ئەو كچە ناوی (لۆرین جۆنسون)ە و كاتێك تووشی هەڵامەت دەبێ، سەردانی نەخۆشخانە دەكات و لەو كاتەوە پشمینەكەی زیاتر بووە، لە هەر خوولەكێك نزیكەی (16) جار دەپژمێ، تەنانەت رۆژانە نزیكەی هەزار جار پشمینی دێت. تا ئێستاش نەتوانراوە چارەسەری بۆ دابنرێت.[/size]
[size=24]jabarinfo[/size]