تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

كۆمسیۆنی ئه‌وروپی داوای كرد ئاستی ده‌نگ له‌ئامێره‌كانی MP3 و IPod كه‌مبكرێته‌وه،‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ئاسته‌به‌رزه‌كانی ئه‌م ئامێرانه‌له‌سه‌ر گوێی به‌كارهێنه‌ران دروستی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌و كۆمسیۆنه‌كه‌داوای كرد كه‌ئاسته‌كانی ده‌نگی ئه‌م ئامێرانه‌یه‌كبخرێت و بكرێته‌یه‌ك ئاستی هاوشێوه‌، ئه‌م داواكارییانه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێن كه‌ساڵی ڕابردوو ڕیپۆرتاژێك بڵاوكرایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه...
http://kurdup.com/up/uploads/picture/e35582792f.jpg
‌نزیكه‌ی ده‌ملیۆن كه‌س له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبوونی هه‌ستی بیستن به‌زه‌ره‌ری هه‌میشه‌یی ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش‌به‌هۆی گوێگرتنیان له‌مۆسیقای به‌رز بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ڕێی ئه‌م ئامێرانه‌وه‌. شاره‌زیانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت توانای ده‌نگی سه‌ره‌كی له‌م ئامێرانه‌وه‌85 دیسپل بێت، له‌گه‌ڵ توانای گه‌یشتن به‌100 دیسپل، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ئاره‌زووی كرد. له‌كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند ئه‌زموونگه‌لێك له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێرانه‌به‌دیاركه‌وت كه‌ئاسته‌كانی ده‌نگ له‌هه‌ندێكیاندا ده‌گاته‌120 دیسپل.

دكتۆره‌(روبین یوه)‌پسپۆڕی گوێ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ڕۆژانه‌پێشوازیی له‌ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ده‌كات كه‌به‌ده‌ست گرفته‌كانی گوێ ده‌ناڵێنن به‌هۆی گوێگرتنیان له‌مۆسیقای به‌رز، ناوبراو ئه‌م تووشبوونانه‌ی به‌یكچوواند له‌گه‌ڵ تووشبوونه‌كانی كرێكاران به‌هۆی ژاوه‌ژاوی پیشه‌سازیی كه‌به‌درێژایی ڕۆژانی كار تووشی دێن، بۆیه‌ئاگاداریدا له‌مه‌ترسییه‌كانی ئاسته‌به‌رزه‌كانی ده‌نگ له‌م ئامێرانه‌، چونكه‌(زه‌ره‌رێكی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌یه‌نن به‌گوێ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌جێهێشتنی كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی تووشبووان و ده‌رفه‌ته‌كانیان له‌هه‌له‌كانی كاردا).

سه‌رچاوه‌: www.bbc.co.uk/arabic/scienceandtech[size=16][/size]

بابه‌ت گوازرایه‌وه‌

تكایه‌ تكایه‌ ...تكایه‌ ... بابه‌ت له‌ شوێنی گونجاو بنوسه‌ ،