تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » پرووشه‌کانی عه‌شق » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

supas  bo hamu layak

4

به‌ڕاستی زۆر جوانه ده‌ست خۆش سۆزانه‌، که‌ وات کرد ئه‌م هۆنراوه‌ پڕ له‌ هه‌سته‌ بخوێنینه‌وه‌.
ده‌ستی که‌ژاڵ خان خۆش بێت بۆ ئه‌و داڕشتنه‌ جوانه‌.‌

3

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌دڵمه‌، هه‌ستێكی زۆر جوان و ناسك له‌ دێره‌كاندا ده‌بینم، داڕشتنێكی پوخته‌یه‌، ده‌ستی
كه‌ژاڵ خان و تۆش خۆ بێت كه‌ لێره‌ت داناوه‌، به‌هیوای به‌رده‌وامی.

2

به‌دڵمه‌، هه‌ستێكی زۆر جوان و ناسك له‌ دێره‌كاندا ده‌بینم، داڕشتنێكی پوخته‌یه‌، ده‌ستی
كه‌ژاڵ خان و تۆش خۆ بێت كه‌ لێره‌ت داناوه‌، به‌هیوای به‌رده‌وامی.

1

[size=16]1
که‌ ئاشنات بووم
به‌بێ ئاگر گڕم گرت و
له‌به‌رپێتا توامه‌وه‌
هه‌رزوو زانیم
کانگای عه‌شق وخۆشه‌ویستی
به‌ عه‌شقێکی زۆر شێتانه‌
له‌ ناختدا گیرسامه‌وه‌

2
من به‌ر له‌وه‌ی تۆ بناسم
له‌خه‌ونی چاوه‌ڕوانیدا
تۆم بینیبوو
من به‌ر له‌وه‌ی تۆ بناسم
تامه‌زرۆی سه‌مای په‌نجه‌ت و
عاشقی روخساری گه‌ش و
دوو چاوی پڕ ئه‌وینت بووم

3
که‌ تۆم ناسی
گردێک بووم،بووم به‌چیا
کانیه‌ک بووم، بووم به‌ده‌ریا
شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاو بووم
بووم به‌ گزنگی به‌یانی
باڵدارێکی ناو قه‌فه‌ز بووم
گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ سه‌رچڵی دره‌خته‌کان
بۆ نه‌غمه‌ی خۆش، بۆ گۆرانی

4
یه‌که‌م دیدار
میوانێکی ناوه‌خت بووم
تۆش گڵکۆی پیاوچاکێک بووی
هاتم تاکوو
دوو به‌رد بنێم،به‌نێو چاوانی پیرۆزته‌وه‌
چاره‌نووسی رۆژانی رانه‌بردووی خۆم
له‌ نێو مه‌رقه‌دی باڵاتدا تاقی بکه‌مه‌وه‌

5
له‌و رۆژه‌وه‌ ده‌سته‌کانی تۆم ناسیوه‌
ده‌ستی هیچ شێخێک ماچ ناکه‌م
هه‌ربه‌ته‌نیا تۆ شێخم به‌و
من کچه‌ گاور
هه‌ر به‌ته‌نیا
تۆ ده‌روێشه‌که‌ی رۆحم به‌و
منیش ته‌کیه‌ی زکرو نزات

6
له‌یه‌که‌م دیداری تۆوه‌
من قه‌رزاری هه‌ورو زه‌ویم
هه‌ور هات رێگه‌ی ژوانی تۆی
نیشاندام
زه‌وی بۆنی خۆڵی پێکانی تۆی
پێناساندم

7
کاتێ وشه‌ی ناوتم نووسی
هه‌موو وشه‌کان لێم زویر بوون
چونکه‌ له‌ناو هه‌موویاندا
بۆ پیرۆزترینیان گه‌ڕام

8
به‌ڵێنمدا
هه‌رگیز بۆنی گوڵێ نه‌که‌م
بۆنی وه‌ک هه‌ناسه‌ت نه‌بێ
له‌هیچ ئاوێک نه‌خۆمه‌وه‌
وه‌ک خوێنه‌که‌ت شیرین نه‌بێ
پشوو ناده‌م
له‌ژێر سێبه‌ری چنارێ
به‌رز نه‌بێ به‌قه‌د باڵات
من تیشکی خۆرم هه‌رناوێ
رووناكییه‌‌که‌ی نه‌گا به‌جوانی چاوانت و
گه‌شی سیمات

9
ده تؤش وه ره جيم مه هيله
ده ركاى دلتم بؤوالاكه
باله ناختابتويمه وه
خؤت ده زانيت كه وشك بووم
ته نيابه عه ترى هه ناسه ت
ده زيمه وه[/size]

كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » پرووشه‌کانی عه‌شق » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌