سوپاس بۆ په یامهکانتان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » نیشتیمان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ په یامهکانتان
ده‌ست خۆش به‌راستی شعرێكی زۆر خۆش و جوانه
--------------------------------------------------------------------------------
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
ده‌ست و خامە ت خۆش بێت خوازیارم هەردەم بە ختەوەر بیت هاووڕێ بەڕێزە کەم
ده‌ست خۆش به‌راستی شعرێكی زۆر خۆش و جوانه
بۆ نیشتمانێك ده‌نووسم،
كه نیشتمانی من نیه
بۆ جوتێ چاوی ئاگرین،
مشتێ خه‌نده‌و قاقاو كه‌نین
بۆ ئه‌و نیگای فێری كردم،
ژیان عه‌شقی گه‌ر تیا نه‌بێت
گۆڕستانی خه‌ونه‌كانه،
عاشق ئه‌گه‌ر رسوا نه‌بێت
مههجورێكی په‌رێشانه...
شه‌پۆل سه‌واری بێ شه‌پۆل
وهیلانێكی سه‌رگه‌ردانه،
دایمه چاوی چاوه‌ڕوانی رێگاكانی عه‌شق و ژیانه...
واش تێمه‌گه خاتوونه‌كه‌م ئه‌م نوسینه،
ته‌نیا نوسینی نوسینه
شه‌رم مهوكه شیرینه‌كه‌م...
سه‌رێ كێشه ژووری دڵم و حه‌قیقه‌تی رۆح ببینه...
لاشه‌ی مردوی یاده‌كانم
به دڵ سه‌یركه‌و خه‌م ببینه،
رۆژگاری مه‌رگ و ئازادیم
ته‌نیا گوڵی مێرگی ژینه...
كه باڵ ئه‌گرێ تا ئاسمان ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی
ماندوی قینه،
نگارهكهی بێ كۆتاییم
ئه‌شێ چیبكه‌م دڵی مه‌دهۆش
ئاواته‌كانی تێك شكا
ناشێ هه‌رگیز یادێكیتر بێشتیهكانی تێك بدا...
شه‌رم مه‌كه باوانه‌كه‌م سه‌رێ كێشه ژوری دڵم
شیعری :ئیسماعیل خورمالیَ
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » نیشتیمان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]