تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

12

دةستةكانت خؤش بيت خاتوون

11

حسێن خۆشناو نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

10

[size=16]سوباس بوو
وةلامةكانتان هاوريان
[/size]

9

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت

8

Bokan_s نووسی:

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ياس جوان بابةتيكى جوانة ,,,,,, هةر سةركةوتو بيت [/size]

7

دةستخؤش ياس خان بابةتيكى جوانه

6

[size=24]سوباس بو وةلامةكانتان هاورى بةريزةك[/size]ان

5

دةستخؤش ياس خان بابةتيكي جوانة

4

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ياس ناشرين بابةتيكى جوانة ,,,,,, هةر سةركةوتو بيت [/size]

3

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2

ده‌ست خۆش به‌ڕێز (یاس) به‌ڵام وابزانم بابه‌ت به‌ ته‌واوی نه‌نوسراوه‌ با هیوام ته‌واوی بکه‌یت.:)

1

[size=16]ڕێگه‌ مه‌ده‌ هاوڕێكه‌ت لێت بڕه‌نجێت

ڕق لێبوون له‌ ناو زۆربه‌ماندا هه‌ندێك جار به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، كه‌ له‌ ڕێی زمانه‌وه‌ ئه‌وشتانه‌ی‌ حه‌زمان پێی نیه‌‌و ئازارمان ده‌دات بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مانی‌ ده‌رده‌بڕین، ڕق لێوبوونیش داوای‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئیشێكی‌ نه‌خوازراو یان خوارده‌مه‌نیه‌ك یان له‌ به‌ركردنی‌ به‌رگێك یان سه‌یركردنی‌ فیلمێك یان ڕۆیشتن بۆ شوێنێك یان به‌ستنی‌ هاوڕێیه‌تیه‌ك یان هه‌رشتێكی‌ تربێت كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زی‌ ئێمه‌دا نه‌گونجێت ئه‌وترێت، كه‌ هه‌ندێك جار به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر قوڵ‌و دوای‌ هه‌ڵكێشانی‌ هه‌ناسه‌یه‌كی‌ پڕ له‌خه‌م ئه‌وترێت .
ڕق لێبونیش كاتێك له‌ ناخماندا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ ده‌بینه‌ داده‌وه‌ر به‌سه‌ر شته‌ خوازراو و نه‌خوازراوه‌كان‌و نه‌گونجاندنیان له‌گه‌ڵ فكرو هه‌ست‌و دڵماندا كه‌ ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ له‌لامان په‌ره‌ده‌ستێنێت، هه‌ندێك جار هێنده‌ ئه‌و ڕقه‌ ئه‌ستورده‌بێت، مه‌حاڵه‌ جارێكی‌ تر دڵمان بچێته‌وه‌سه‌ر دۆخی‌ جاران .
ته‌نانه‌ت ڕق لێبون هه‌ندێك جار له‌ نێو هاوڕێكانیشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ بگریت له‌م ژینه‌دا چه‌ند هاوڕێیه‌كی‌ هه‌یه‌، له‌ نێو ئه‌و هاوڕێیانه‌شدا چه‌ند یه‌كێكیان تایبه‌تین، كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ساته‌كاندا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ پشتیان پێده‌به‌ستین، ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌ی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناخماندا دروست ده‌بێت‌و نه‌خشه‌ی‌ بۆ ده‌كێشین له‌ مێشكماندا، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌مانی‌ ده‌رده‌بڕین، چونكه‌ دڵی هه‌میشه‌ ده‌رگایه‌كی‌ كراوه‌بووه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕازه‌كانمان، چ خۆشی چ ناخۆشی، به‌دڵنیایشه‌وه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێ بێ هاوڕێیه‌تی‌ له‌ ژیندا هه‌ڵ بكات.
تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ پته‌وی‌ نێوان هاوڕێكان، هه‌ندێك جار له‌ خۆشه‌ویستیه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌و بێپایانه‌وه‌، ده‌گۆڕێت بۆ ڕق لێبونێكی‌ هه‌میشه‌یی، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ نه‌شیاو یان هه‌ست برینداركردن یان دركاندنی‌ وشه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ یان كه‌ هاوڕێكه‌مان هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌بدات یاری‌ به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی‌ نێوانمان بكات‌و بیدركێنێت، ئه‌مانه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌بێته‌ تێكچوون‌و ڕق لێبونمان به‌رامبه‌ر ئه‌و كرادارانه‌ی‌ كه‌ چه‌ند جارێك بۆمان دووباره‌ كردۆته‌وه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌ڵێنی‌ گۆڕان ده‌دات، به‌لاَم ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ ئێمه‌ش ئه‌م ڕه‌فتاره‌یمان چه‌ند جارێك تێدا بینی‌، ئیتر ده‌بێته‌ هۆكارێك كه‌ هه‌رگیز چاومان له‌ هیچ سوچێكی‌ دنیاوه‌ نه‌یبینێ.

هاوڕێ گیان ئه‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بزانیت كاتێك كه‌ ده‌رونی‌ هاوڕێكه‌ت ئازار ده‌ده‌یت له‌ ڕووی‌ هه‌ست‌و سۆزه‌وه‌، یان له‌ ڕووی‌ ئه‌و نهێنیانه‌ی‌ كه‌ بۆ تۆی‌ دركاندووه‌ ‌و ته‌نها تۆ ده‌یزانیت، به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕوخاندنی‌، هه‌رگیزیش ناتوانێت جارێكی‌ تر هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێته‌وه‌، ئه‌و هه‌موو ڕۆژگاره‌ خۆشه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵیشیدا بردووته‌ سه‌ر ، به‌شكاندنی‌ په‌یمانێكت هه‌مووی‌ له‌لای‌ خۆی ده‌سڕێته‌وه‌، ڕاسته‌ هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هه‌وڵێكی‌ زۆر ده‌درێت بۆ نزیكبونه‌وه‌تان‌و گرێدانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ نێوانتان، چونكه‌ نمونه‌ی‌ هاوڕێیه‌تی‌ بوون له‌ به‌رچاوی‌ ئه‌وان‌و هه‌میشه‌ دڵخۆشیش بوون به‌بینینیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی‌ ئه‌مانیش ببێته‌هۆی قسه‌كردنی‌ جارێكی‌ ترتان، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بزانیت كه‌ تامردن ناخی‌ لێت پاكنابێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی‌ كه‌ له‌مناڵیه‌وه‌ وه‌كو وێنه‌یه‌ك له‌لای‌ خۆی هه‌ڵیگرتووه‌‌و له‌ هه‌موو شوێنێكدا شانازی‌ پێوه‌كردووه‌ به‌هاوڕێیه‌تیت، به‌هۆی كرداره‌ چه‌وته‌كانت‌و چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ئازاردانی‌ ده‌روونی‌ هاوڕێكه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ نێوانتان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ كاڵ ده‌بێته‌وه‌
مه‌کۆی کوردیش لۆڤ

[/size]



بابەت بە تەواوی نەھاتبوو ... چاکم کرد....رۆژەخان