dastat xosh bet
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » به‌سه‌رهاتی مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dastat xosh bet
[size=16]سوباس بوبةيامةكةت كاك بورهان[/size]
ده‌ست خۆش یاس خان بابه‌تێكی جوان بوو هه‌ربژیت
زور زورسوباس بؤبةيامةجوانةكانتان هاوري زوربةريزةكان
dast xosh bo babatakat
dastt xosh bo halbjardni eam baba ta grng ewaya emash hawldain krdara jwanakani islam bkain ba snbuli jianman taku eamash eau baxta gawreayaman bar bkawet btwaniin takek yan zyatri halgri aini jiawaz la islam bheniina naw rezakani bawardaran ba aini islam
dast xoshhhhhhhhhhhhhh
سوباس بؤبةيامةكانتان هاوري بةريزةكان
[size=16]بابةتيكى جوان بوو ,,, دةستةكانت خؤش بيت ياس خان هةر سةركةوتو بيت هاورةى بةريزم[/size]
[size=16]بابةتيكى جوان بوو ,,, دةستةكانت خؤش بيت ياس خان هةر سةركةوتو بيت هاورةى بةريزم[/size]
[size=24]یاس بابه‌تیكی ۆر خۆش و كاریگه‌ر بوو
سه‌ركه‌وتوبیت[/size]
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاس، به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر جوانه کاتێک خوێندمه‌وه هه‌ستم به‌وپه‌ڕی خۆشی کرد ئینشائه‌ڵا نمونه‌یان زۆر بێت.
سوباس بو بةيامةجوانةكةت
ده ست خوش جوانه
[size=16]سوباس بو بةيامةكةت كاك كاروان[/size]
[size=16]دةستخؤش ياسي كول بابةتيكي جوان وبرئامؤزكاري بوو خودانمونةي وا زؤربكات ئينشالله[/size]
[size=24]به‌سه‌رهاتی مامۆستایه‌كی زانكۆی ئهمریكیئهمڕۆ به‌سه‌رهاتی مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكیم خوێنده‌وه، ده‌زانن یه‌كه‌م هۆكار له‌گۆڕینی ئاوه‌ڕۆی ژیانیا چی بوو؟
یه‌كه‌م هۆكار سه‌رپۆشی قوتابییه‌كی موسوڵمانی ئه‌مریكی بوو، كه زۆر به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ئاینه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و شانازی پێوه ده‌كرد، و سه‌رپۆشه‌كه‌ی خۆی لا به‌نرخ بوو، به‌ڵێ هۆكاری سه‌ره‌كی و راسته‌وخۆ بۆ موسوڵمانبوونی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ و حه‌وت كه‌سی تر { سێ مامۆستای دكتۆر، و چوار قوتابی ئه‌و زانكۆیه} به‌هۆی سه‌رپۆشی ئه‌و خانمه‌وه بوو.. ئێستاش خۆیان بوونه‌ته بانگخواز بۆ ئه‌و ئیسلامه.. درێژه به‌م پێشه‌كییه ناده‌م و له‌سه‌ر زمانی ئه‌و مامۆستایه‌وه كه ناوی خۆی گۆڕی بۆ {محمد ئهكۆیا}رووداوه‌كه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م..
دكتۆر محمد ئهكۆیا به‌م جۆره رووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه:
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گێژهلووكێكی گه‌وره له‌زانكۆكه‌مان په‌یدابوو، ئه‌ویش به‌هۆی هاتنی كیژێكی موسوڵمانی ئه‌مریكی یه‌وه بوو كه له‌و زانكۆیه‌دا ببوه به‌قوتابی و باڵا پۆش بوو.. له‌ناو مامۆستاكانی زانكۆدا پیاوێكی ده‌مارگیر هه‌بوو، كه زۆر رقی له‌ئیسلام بوو، هه‌میشه هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئاینی ئیسلام، و دژایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و ئیسلامهشن له‌سنوور تێپه‌ڕی بوو، هه‌ركات ئه‌م قوتابییه‌ی ده‌بینی به هه‌لی ده‌زانی هێرش بكاته سه‌ر ئیسلام..
شه‌ڕێكی بێسه‌ر وبه‌ری له‌گه‌ڵ ئیسلام و شوێنكهوتهكانیا بهرپاكردبوو، كاتێ ده‌یبینی كیژه‌كه زۆر به‌ئارامی و هێواشیه‌وه وهلاَمی ده‌داته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاگری تێبه‌رده‌بوو، بۆیه شێوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌ته‌كا گۆڕی، و ده‌ستی كرد به‌نمره لێ شكاندنی، و باسی زۆر قورس و ناهه‌مواری به‌سه‌را ده‌دا، و لهئهنجامیشا زۆر سه‌ختگیری لهنمرهكان ده‌كرد و ئه‌گه‌ر زۆر باشیش بوایه هه‌ر نمره‌ی خوارووی بۆ داده‌نا.. كاتێ ئه‌و به‌سه‌زمانه ده‌ره‌تانی نه‌ما ناچاربوو سكالاَی خۆی بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆ ببات، وداوا بكات لیژنه‌یه‌ك سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌ی و نمره‌كانی بكات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڕیاری دا دانیشتنێك سازبكرێ له‌نێوان ئه‌و دكتۆره ده‌مارگیره، و قوتابییه بالاَپۆشهكهدا، و قسه‌ی هه‌ردوو لا ببیستێت تا بۆی ده‌ربكه‌وێت كام لایان خه‌تاباره.. مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه..
له‌كاتی دیاریكراودا به‌شی زۆری ده‌سته‌ی مامۆستایانی به‌شه‌كه ئاماده‌بوون، وئێمه‌ش زۆر به شۆرو شه‌وقه‌وه ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه بووین، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له زانكۆكهماندا شتی وا روو بدات..
دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكرد و قوتابییه‌كه روونی كرده‌وه كه مامۆستاكه‌ی له‌به‌ر دینه‌كه‌ی رقیهتی لێی و ده‌ی بوغزێنێ، و له‌به‌ر ئه‌وه مافه زانیارییه‌كانی پێ شێل ده‌كات، و له‌وباره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه، و داوای له‌هه‌ندێ لهوقوتابیانه كرد كه له‌گه‌ڵیا ده‌خوێنن، و له‌و باره‌وه شت ده‌زانن بیڵێن.. هه‌ندێ لهقوتابییهكان شایه‌تییان بۆدا كه مامۆستاكه زوڵمی لێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئاینیان لێك جیاواز بوو، شایه‌تی حه‌قیان بۆدا.. پاش ئه‌وه دكتۆره‌كه ده‌یویست به‌رگری له‌خۆی بكات، و له‌قسه‌كانیا به‌رده‌وام بوو ده‌ستی بهجنێودانی ئاینی كچه‌كه كرد، كچه‌كه‌ش به‌رگری له‌خۆی ده‌كرد و زانیارییه‌كی زۆری له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد، و لهقسهكانیشیهوه حه‌ق ده‌ر ده‌كه‌وت و سه‌رنجی ئێمه‌شی راكێشا، قسه‌كانی به‌توانابوو كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌دڵ و ده‌روونی ئێمه‌دا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئێمه هه‌ندێ جار قسه‌كانمان پێ ده‌بڕی و ده‌مانویست هه‌ندێ شتمان لا روونتر بێ پرسیارمان لێ ده‌كرد وهلاَمێكی جوانی ده‌داینه‌وه، كاتێ دكتۆره ده‌مارگیره‌كه دیتی ئێمه بایه‌خ به‌قسه‌كانی ده‌ده‌ین، وپێمان خۆشه له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یه‌وه شتێ بزانین،و گوێی لێ ده‌گرین و تاوتوێی هه‌ندێ بابه‌تی لهگهلاَ ده‌كه‌ین له‌هۆڵه‌كه رۆیشته ده‌ره‌وه..
زۆر دڵگران بوو بهوبایهخدانهی ئێمه به قوتابییه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی بایه‌خیان به‌مه‌سه‌له‌كه نه‌ده‌دا هۆڵه‌كه‌یان به‌جێهێشت. ئێمه له‌هۆڵه‌كه‌دا ماینه‌وه كه مه‌سه‌له‌كه‌مان به‌لاوه بایه‌خدار بوو، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه چمكی وتووێژمان ده‌هێنا و ده‌برد. له‌دواییدا كیژه قوتابییه‌كه هه‌ستا و یه‌كی دوو لاپه‌ڕه‌ی به‌سه‌را دابه‌ش كردین، له‌ژێر ناونیشانی :{ئیسلام بۆمن یه‌عنی چی؟}، له‌م دوولاپهڕهیهدا ئه‌و لایه‌نه پرشنگدارانه‌ی ئیسلامی باسكردبوو كه هانده‌ر وپاڵنهربوون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ئاینه مه‌زنه، ئینجا ئه‌وه‌ی روونكردوه كه بالاَ پۆشی چ گرنگییه‌كی هه‌یه، و چ شوێنه‌وارێكی هه‌یه، ده‌ستی كرد به‌شرۆڤه‌كردنی هه‌ست و ئیحساساتی فراوانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌چكه‌ی ده‌یدات به‌سه‌ریا، و ئه‌و جبه‌ی له‌به‌ری ده‌كات، كه بووه هۆی ئه‌م هه‌موو گێژه‌ڵووكه‌یه!!
به‌ڕاستی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی زۆر مهززن بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دانیشتنه‌كه كۆتایی هات بێ ئه‌وه‌ی بڕیار بۆ هیچ لایه‌ك بدات، بهلاَم ئه‌و گوتی: من به‌رگری له‌مافی خۆم ده‌كه‌م و له پێناویا تێده‌كۆشم، و بڕیاری دا ئه‌گه‌ر له‌م دانیشتنانه‌دا مافه‌كانی خۆی بۆ نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئه‌و بێده‌نگ نه‌بێ، و زیاتر هه‌وڵی خۆی بدات و شوێن قه‌زیه‌كه‌ی خۆی بكه‌وێت، هه‌رچه‌ند خوێندنه‌كه‌شی به جۆرێك له جۆره‌كان دوا بكه‌وێت..
له‌راستیدا هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌هێز بوو، ئێمه‌ی ده‌سته‌ی مامۆستایان هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووین ئه‌م قوتابییه خۆگری و دامه‌زراوی له‌م ئاسته‌دا بێت، ئه‌وه‌ند به‌توانا بێت و هه‌ڵوێستی به‌هێز بێت له پاریزگاری كردنی مهبدهئیا، به‌راستی خۆگری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هێرشه، و روونكردنه‌وه‌ی پرسياره‌كان بۆ مامۆستا وقوتابیان له‌ناو گه‌رمه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر باسه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ئێمه‌ی سه‌رسام كردبوو، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌روا له‌ناو زانكۆدا مایه‌وه‌و تاوتوێ ده‌كرا..
خۆگری ئه‌م ئافره‌ته و به‌رگریكردنی لهسهرپۆشهكهی یه‌كه‌م ههنگاوبوو بۆ گۆڕینی ئاوه‌ڕۆی ژیانی من، له‌ناو ده‌روونما ملانهیهك دروست بوو، له‌باره‌ی گۆڕینی ئاینه‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی من له‌ئیسلام شاره‌زاییم په‌یداكردبوو، ئیسلامی لا خۆشه‌ویست كردبووم، و ئاره‌زووم له‌وه‌رگرتنی بوو، ماوه‌یه‌ك وه‌ستام تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی باشم كرد و ئه‌وسا موسوڵمانبوونی خۆم راگه‌یاند.. پاش منیش دكتۆرێكی تر و پاش ئه‌ویش سێهه‌م دكتۆر لهزانكۆیهكهمانا ئیسلامبوونی خۆیان له‌هه‌مان ساڵدا راگه‌یاند.. زیاد له‌وه چوار قوتابیش موسوڵمانبوونی خۆیان راگه‌یاند..
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئێمه گروپێكی بانگخوازیمان پێكهێنا، بۆ پێناسه‌كردنی ئیسلام و بانگكردنی خه‌ڵكی بۆی، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له حاڵی بیركردنه‌وه‌ی جیددیدایه ئینشائه‌ڵڵا له‌م نزیكانه‌دا هه‌واڵی موسوڵمانبوونیان له‌ناو هۆڵه‌كانی زانكۆدا بڵاو ده‌بێته‌وه..
كلا و روزنة
حه‌سه‌نی پێنجوێنی- ئوسترالیا[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » به‌سه‌رهاتی مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]