[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هيواى بةردةوامى بؤتوى بةريز دةخوازم [/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له‌سه‌ر كوشتنی كچه‌كه‌ی، كوردێك له‌ئه‌ڵمانیا حوكمی هەمیشەیی درا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم هيواى بةردةوامى بؤتوى بةريز دةخوازم [/size]
ba daxawa havaleke dl tazen buuu zor supass
دةستخؤش
ده‌ستت خۆش بێت دلفين خان
"به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی"
ئه‌و بڕیاره‌یه كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو دادگای Kieveی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ر باوكێكی كورددا سه‌پاندی به‌تاوانی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی كچه‌كه‌ی داوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "ناموس".
"گوڵسوم سینه‌م"ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، ئه‌م باوكه كورده كه ناوی "یوسف سینه‌م"ه، سیانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری ماردینی كوردستانی باكوره‌وه له‌تاو جه‌ورو سته‌می توركه‌كان به‌خێزانه‌وه رووده‌كاته ئه‌ڵمانیا، له‌وێ "گوڵسوم سینه‌م"ی كچی له‌قسه‌ی دهرئهچێو نایه‌وێ بیده‌ن به‌كه‌سێكی ناسیاویانو لای پۆلیس سكاڵا له‌سه‌ر باوك‌و براكه‌ی تۆمار ده‌كات، پاشان كه گوڵسوم له‌خێزانه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه‌و له‌ماڵی خوشكێكیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوو گیان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ترسا كۆرپه‌له پێنج مانگـــهكهی به‌نهێنی له‌ئه‌مسته‌ردام لهبــــاردهبات.
لهئێوارهیهكی دره‌نگوه‌ختی 2ی ئازاری ساڵی رابردوودا، پاش ئه‌وه‌ی باوكی ته‌له‌فۆن بۆ خوشكه‌كه‌ی تری دهكاتو رایده‌سپێرێت چه‌ند شتێكی بۆ بكڕێت له‌ده‌ره‌وه، داودی برای هاوڕێیه‌كی به‌ئۆتۆمبێل گوڵسومی ته‌مه‌ن 20 ساڵ ده‌به‌نه دارستانێكی نزیك شارۆچكه‌ی رێسهوهو دوای خنكاندنی، به‌دار سه‌روچاوی به‌ته‌واوی ده‌كوتنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه.
له 4ی ئازاردا، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه. پۆلیس ده‌ستبه‌جێ باوك‌و براكه‌ی ده‌ستگیر ده‌كات، له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا داودی برای دان ئه‌نێت به‌وه‌دا كه به‌فه‌رمانی باوكی، "خوشكه‌كه‌ی" خۆی كوشتووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "ناموس".
گیهارد گان گیرمێرن، وته‌بێژی دادگای شاری Kieve (واته ئه‌و دادگایه‌ی بڕیاری حوكمی ئه‌به‌دی به‌سه‌ر باوكی ئه‌م كچه كورده‌دا سه‌پاند)، له‌لێدوانێكدا بەکەناڵی euronewsی راگه‌یاند كه "باوك‌و براكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ستاون به‌كوشتنی كچه‌كه‌یان، كه رازی نه‌بوون به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وروپییانه ژیان به‌سه‌رببات".
له‌به‌رامبه‌ریشدا هانز رینهاردیت، پارێزه‌ری باوك‌و كوڕه‌كه‌ش بەکەناڵەکەی راگه‌یاندووە كه "موه‌كیله‌كه‌م ئه‌وه‌نده بهدابونهریتو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی توند ده‌وره‌دراوه، هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ فه‌رامۆشكردن نه‌هێشتووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌پێی ئه‌و دابونه‌ریته له‌سه‌ری بووه هه‌ستێ به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێده‌كرا".
ئه‌مه چه‌ندین جاره وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا ده‌بنه شانۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كارانه‌و به‌شێك له‌ڕه‌وه‌ندی كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "ناموس" فه‌رمانی كوشتنی كچه‌كانیان یان خوشكه‌كانیان به‌كارێكی ره‌وا ده‌زانن.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » له‌سه‌ر كوشتنی كچه‌كه‌ی، كوردێك له‌ئه‌ڵمانیا حوكمی هەمیشەیی درا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]