ده‌ست خۆش بۆ هه‌مووتان سوپاستان ده‌كه‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چه‌ند زانیاری یه‌كی گرنگ بۆ به‌خێوكه‌ری ماسی جوانی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش بۆ هه‌مووتان سوپاستان ده‌كه‌م
[size=16]زانیاری زۆر به‌سوودی تیایه بۆ ئه‌وانه‌ی ماسیان هه‌یه....
ده‌ست خۆش بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته.[/size]
[size=16]ده‌س خۆش بۆ ئه‌و زانیاریانه.[/size]
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
دةستخؤش كاك بورهان زانياريةكي بةسودة
حه‌وزی ماسی
یه‌كه‌م
هه‌ڵبژاردنی شوێنی حه‌وزه‌كه
هه‌ڵبژاردنی شوێنی حه‌وزه‌كه زۆر پێویسته، چونكه پاشان زه‌حمه‌ته گواستنه‌وه، ده‌بێت حه‌وزه‌كه بێ ڕه‌نگ بێت (شفاف)، ڕه‌ق بێت، لوس بێت، ئاو كاریگه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ریدا، هیچ كون و بۆشاییه‌كی تیا نه‌بێت، وه مه‌رجه كه شوێنی حه‌وزه‌كه به‌م خاڵانه ڕه‌چاو بكه‌یت:
- ڕێ و شوێنی سه‌یركردنی هه‌بێت، هه‌روه‌ها شوێنی فه‌حس كردنی و چاككردنی و ده‌ستكاری كردنی كه‌ره‌سته‌كانی هه‌بێت و ئاسان بێت.
- دوور بێت له ده‌رگا و په‌نجه‌ره، تاكو تیشكی خۆر له‌سه‌ری نه‌بێت، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه‌و نه‌هێشتنی ئۆكسجین و هه‌روه‌ها په‌یدابوونی قه‌وزه‌و نه‌خۆشی بۆ ماسیه‌كان.
- دوور بێت له ته‌یاری هه‌وای گه‌رم و سارد و هه‌ڵم، بۆ نمونه نه‌خرێته به‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره یان له‌به‌ر هه‌وای موبهڕڕیدهو پانكه بێت، تاكو پله‌ی گه‌رمایی جێگیر بێت چونكه گۆڕینی پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه زوو زوو ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی بۆ ماسیه‌كان.
- بخرێته سه‌ر مێزێك له ئاسن یان دار، وه له شوێنی پلاكی كاره‌با نزیك بێت، ژێری ڕێك و ته‌خت بێت و لوس بێت چونكه هه‌ر به‌رزی و شتێك به بچووكی نوكه قه‌ڵه‌مێكیش بێت ده‌بێته هۆی شكاندنی شوشه‌ی حه‌وزه‌كه. - یان له ژێره‌وه‌ی ته‌خته‌یه‌كی پلاستیك یان لاستیك دابنرێت تاكو به ڕه‌قی نه‌كه‌وێته سه‌ر مێز و ته‌خته‌كه.
- گرنگه حه‌وزه‌كه پێش دانانی له‌سه‌ر مێزه‌كه بشۆردرێت، تاكو پاك بێت له‌هه‌ر پیسی و مانه‌وه‌ی خواردنێك پێش به‌كارهێنانی.
- خۆمان بپارێزین له ششتنی حه‌وزه‌كه به تایت و سابون و شتی تر، ئه‌م ماددانه مادده‌ی كیمیاوین و كار ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندرووستی ماسیه‌كان و به‌زه‌حمه‌ت لا ده‌برێن له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه.
- باشتر وایه حه‌وزه‌كه به خوێی زبر و ئاوی گه‌رم بشۆردرێت تاكو هه‌موو به‌كتریا و فتریات و میكرۆبه‌كان بكوژێت.
دووه‌م
كڕینی حه‌وزه‌كه
كڕینی حه‌وزه‌كه یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كان كه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ماسی جوانی ڕاده‌گرێت خه‌می بخوات، چونكه چه‌ند گه‌وره بێت جوانتر ده‌بێت و خۆشی لێ ده‌بینیت. وه باشتر وایه حه‌وزی شووشه بكڕیت چونكه پلاستیك پاش ماوه‌یه‌ك لێڵ ده‌بێت و به‌ئاسانی شوختی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.
دوو خاڵ هه‌یه له‌كاتی كڕینی حه‌وز گرنگی پێ بده:
1- فه‌حسكردنی حه‌وزه‌كه/ فه‌حسی بكه به‌ته‌واوه‌تی، بزانه هیچ شوخت و خه‌ت و شه‌قی تیادانیه؟ یان عه‌یب و ناڕێكییه‌ك له‌كاتی دروستكردنیدا. باش دڵنیابه له سێ پێ و قاچه‌كانی كه حه‌وزه‌كه له‌سه‌ری داده‌نرێت ئایه باشه‌و به‌هێزه؟ وه ئایه ڕه‌نگ وشێوه‌ی ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ حه‌وزه‌كه؟ ده‌شتوانیت حه‌وزه‌كه بكڕیت به‌بێ سێ پێ و قاچ، به‌ڵكو ده‌یخه‌یته سه‌ر مێز و تاوڵه‌یه‌كی به‌هێز و گونجاو. هه‌ندێ حه‌وزی ماسی هه‌یه به نایلۆنێكی لهزگهدار پارێزراوه وه‌كو جامی سه‌یاره، گه‌ر بشكێت پارچه پارچه نابێت، به‌ڵكو شوشه‌كه ده‌گرێته‌وه.
2- قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه/ ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی حه‌وزه‌كه‌ی لێ داده‌نێیت و هه‌روه‌ها ڕادده‌ی خیبره‌ت له‌به‌خێوكردنی ماسی، ده‌بێت قه‌باره‌و گه‌وره‌یی حه‌وزه‌كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا دایده‌نێیت. زۆر جار حه‌وزی (50) لیتر دیاری ده‌كرێت كه زۆر جار به درێژی و پانتایی و به‌رزی (50) سانتیمه‌تر ده‌بێت. وه تا حه‌وزه‌كه گه‌وره‌تر بێت باشتره وه‌كو باسمان كرد، تاكو ئازادیه‌كی گه‌وره بدات به ماسیه‌كان.
وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ژماره‌ی ماسیه‌كان چه‌ند ده‌بێت به‌پێی حه‌وزه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه وه‌ر ده‌گرێن:
پانتایی X به‌رزای (ئاوه‌كه) (نێوان به‌رده‌كان وسه‌ری ئاوه‌كه) X درێژی حه‌وزه‌كه
1000
ئه‌و ماسیه‌ی درێژاییه‌كه‌ی (1 سم)ه ده‌توانێت بژێت له (2) لیتر ئاو.
وه ئه‌و ماسیه‌ی درێژایی (2 سم)ه ده‌توانێت بژێت له (4) لیتر ئاو.
واته درێژایی ماسیه‌كه به (سم) كه‌ڕه‌ت (2) لیتر = ژماره‌ی لیتری ئاوی پێوست
بۆ نمونه/ گه‌ر حه‌وزه‌كه‌ت درێژی (100) سم بێت.
وه به‌رزایی ئاوه‌كه (40) سم بێت.
وه پانتایی (30) سم بێت.
ئه‌وا قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه‌ت ده‌كاته: 30X40X100
1000
واته: = 120 لیتری ئاوه حه‌وزه‌كه.
سێیه‌م
كه‌ره‌سته‌ی پێێویست
هیته‌ر: بۆ گه‌رمكردنی ئاوی حه‌وزه‌كه، هه‌ندێ ماسی هه‌یه له پله‌ی گه‌رمایی یه‌كی دیاریكراودا ده‌ژێت، و پێویستی به‌و پله گه‌رمیه هه‌یه.
به‌ڵام زۆربه‌ی جۆری ماسی له پله‌ی نێوان (22 - 27) پله‌ی گه‌رمی ده‌ژێت. بۆیه گه‌ر شوێنه‌كه‌ت سارد بوو ئه‌وا پێویسته هیته‌رێكی تایبه‌ت بكڕیت تاكو پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه به‌رز بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌و پله‌یه‌ی كه ماسیه‌كه تیایدا ده‌ژێت.
وه گه‌ر شوێنه‌كه‌ت گه‌رم بوو ده‌بێت ئامێری ساردكردن دابین بكه‌یت تاكو پله‌ی گه‌رمیی نزم بكه‌یته‌وه.
تپبینی/ له‌كاتی تێكردنی ئاوی تازه بۆ ناو ئاوی حه‌وزه‌كه ، وه‌كو گۆڕینی ڕوبعی ئاوه‌كه هه‌موو ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر، ده‌بێت بزانیت كه ئاوه‌كه هه‌مان پله‌ی گه‌رمیی ئاوی حه‌وزه‌كه‌ی هه‌بێت، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه زۆر ماسی هه‌یه له كاتی گۆڕینی پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه كوت‌وپڕ تووشی حاڵه‌تی نائارامی دێت و له‌كۆتاییدا مردارده‌بێته‌وه، به‌ڵام ماسیه به‌هێزه‌كان ده‌مێننه‌وه‌و مقاوه‌مه ده‌كه‌ن.
هیته‌ری تایبه‌ت هه‌یه (له به‌شی كه‌ره‌سته‌كان سه‌یری بكه) ، بۆ گه‌یاندنی پله‌ی گه‌رمیی ئاوی حه‌وزه‌كه بۆ پله‌ی داواكراو نزیكه‌ی (3) سه‌عاتی ده‌وێت. وه گه‌ر حه‌وزه‌كه نزیكه‌ی (50) لیتر بێت زۆر جار هیته‌ری ناوێت.
پێوه‌ری گه‌رمی (ته‌رمۆمه‌تر): ده‌بێت له‌ناو حه‌وزه‌كه دابنرێت تاكو پله‌ی گه‌رمی بزانیت چه‌نده، یان وه‌كو له‌زگه هه‌یه ده‌لكێنرێت به شووشه‌كه له ده‌ره‌وه.
ماتۆڕی هه‌وا: ماتۆڕه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به دروست كردنی هه‌وا و فڕێی ده‌دات له‌ناو حه‌وزه‌كه، به‌م شێوه ئاوی حه‌وزه‌كه پڕ ده‌بێت له ئۆكسجین.
فلته‌ری پاڵاوتنی ئاوه‌كه: چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه، هه‌ندێكی له‌ژێر به‌رده‌كان داده‌نرێت ئه‌مه‌ش بۆ حه‌وزی گه‌وره‌یه، وه هه‌ندێكی تر ده‌خرێته ناو حه‌وزه‌كه له ته‌نیشتیه‌وه هه‌ڵده‌واسرێت، ئه‌مه باشترین جۆریانهو ماتۆڕی ههوایشی له‌گه‌ڵدایه، واته: هه‌ر له‌گه‌ڵ ماتۆڕی ئاوه‌كه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا ئاو دروست ده‌كات و فیلتهرشی هه‌یه.
ڕووناكی: باشترین گڵۆپ بۆ حه‌وزی ماسی جۆری شیریه (فلۆرسنت)، ههرزانیشهو كاره‌با كه‌م سه‌رف ده‌كات. ڕه‌نگی شین و مۆر و سپی هه‌یه.
چه‌ند تێبینی یه‌ك/
- كه‌ر ڕووناكی گڵۆپه‌كه زۆر بێت ده‌بینیت ماسیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بشارنه‌وه له‌نێو به‌رد و گژوگیاكان، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕووناكیه‌كه كه‌م بكه‌ره‌وه.
- گژوگیا و ڕووه‌ك زیانی پێ ناگات گه‌ر حاڵه‌تی ڕووناكی زۆر بێت، به‌ڵكو زیاتر ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
- ده‌بێت بزانین چه‌ند ڕووناكی زۆر بێت ئه‌وه‌نده قه‌وزه زیاتر دروست ده‌بێت كه باش نیه دروست بێت.
- هه‌ندێ حه‌وزی ئامادهكراوگڵۆپی ڕووناكی هه‌ر له‌ناوه‌وه به ته‌خته‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵواسراوه، ئه‌وه‌ش زۆر جار مه‌ترسی هه‌یه كه گڵۆپه‌كه بكه‌وێته خواره‌وه‌و هه‌موو ماسیه‌كان بكوژێت. وه زۆر جار پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه به‌رز ده‌كات، وه بۆ پاراستنی پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه ده‌بێت پانكه‌ی بچوك به‌كار بێنین له‌گه‌ڵ ڕووناكی یان ڕووناكیه‌كه به‌رزتر بكه‌ینه‌وه له ئاوه‌كه.
پاش ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌نگاوانه، ئاو ده‌خرێته ناوحهوزهكه ته‌نها چه‌ند سانتیمه‌ترێك به‌جێ ده‌هێڵرێت (3 - 4) سم). هه‌روه‌ها ده‌رمانێكی تایبه‌ت باشتر وایه بخرێته ناو ئاوه‌كه كه (فتریات و به‌كتریا) ده‌كوژێت، وه بۆ له‌ناوبردنی مادده‌ی كلۆری ناو ئاو، حه‌وزه‌كه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك داده‌نرێت تاكو كلۆره‌كه دبێته هه‌ڵم و ده‌رده‌چێت، وه یان ده‌رمانێكی تایبه‌ت هه‌یه كلۆر له‌ناو ده‌بات ده‌یخه‌یته ناو ئاوی حه‌وزه‌كه‌و ئاسایی ده‌بێت گه‌ر ماسیه‌كان بخه‌یته ناوی، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه هه‌مان ئه‌نجامی هه‌یه.
زانیاری گرنگ
- له‌كاتی دانانی حه‌وزه‌كه له‌سه‌ر تاوڵه یان مێزێك، پێویسته ئه‌و تاوڵه یان مێزه بتوانێت حه‌وزه‌كه به قورسایی هه‌ڵگرێت و نه‌شكێت، هه‌ر لیترێك ئاو یه‌ك كیلۆیه، پاشان قورسایی حه‌وزه‌كه‌و به‌رد و شته‌كانی ناو حه‌وزه‌كه هه‌موو بژمێره‌و پاشان ئایه هه‌موو ده‌توانرێت بخرێته سه‌ر مێزه‌كه یان تاوڵه‌كه؟
- باشترین جۆری به‌رد بۆناو حه‌وزه‌كه، ڕه‌نگی تاریكه چونكه ماسیه‌كان لێی ده‌حه‌وێنه‌وه.
- ماوه‌ی ڕووناكی بۆ حه‌وزه‌كه ده‌بێت ته‌نها (10 تاكو 13) سه‌عات بێت ڕۆژانه.
- پێویسته ڕووناكی له‌سه‌ر ماسیه‌كان بكوژێنرێته‌وه له شه‌ودا و هێمنی بێت تاكو ماسیه‌كان بنون. ماسیش وه‌كو هه‌موو ئاژه‌ڵێكی تر پێویستی به نوستن هه‌یه، وه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ڕووناكی ده‌بینیت ماسیه‌كان ڕوو ده‌كه‌نه خواره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه و ئیتر ناجوڵێنه‌وه و ده‌حه‌وێنه‌وه.
- له‌كاتی خستنه‌ناوی ماسی تازه بۆناو حه‌وزه‌كه ئایه بۆ جاری یه‌كه‌م بێت یان له‌كاتی گۆڕینی ئاو و پاككردنه‌وه بپت باشتر وایه ڕووناكی ژووره‌كه بكوژێنیته‌وه یان كه‌می بكه‌یته‌وه، تاكو هه‌لێك بده‌یت به ماسیه‌كان ناوی حه‌وزه‌كه كه‌شف بكه‌ن و به ئیسراحه‌ت بجوڵێنه‌وه‌و هه‌ست به دڵنیایی بكه‌ن.
ئاوی حه‌وزه‌كه
یه‌كه‌م
ئاوی حه‌وزه‌كه
ئاو ئه‌و كه‌شه‌یه ماسیه‌كان له‌ناویدا ده‌ژێن، پێویسته گرنگی به هه‌موو شتێك له‌ناویدا بده‌یت.
ئاوی به‌لوعه ماده‌ی كلۆری تیادایه‌و زیانبه‌خشه به ماسی، ده‌بێت كلۆر له‌ناو بدرێت، وه‌كو پێشتریش باسمان كرد، یان به تێكردنی مادده‌یه‌كی تایبه‌ت له قوتویه‌ك له دوكانی ماسی فرۆش ده‌یكڕیت، یان ڕۆژێك یان زیاتر ده‌یهێڵیته‌وه تاكو كلۆره‌كه ده‌رچێت له ئاوه‌كه پێش خستنه‌ناوی ماسیه‌كان، وه گه‌ر په‌له‌ت بوو ده‌توانیت ئاوه‌كه بكوڵێنیت تاكو كلۆره‌كه به كوڵاندن بڕوات، به‌ڵام ئۆكسجینیش له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕوات، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ماتۆڕی هه‌وا بكه‌یته ئیشه‌وه له‌ناو حه‌وزه‌كه بۆ ماوه‌ی (3) سه‌عات تاكو هه‌وا دروست بكاته‌وه، پاشان ماسیه‌كان ده‌خه‌یته ناوی حه‌وزه‌كه. تێبینی/ له حاڵه‌تی كوڵاندنی ئاوه‌كه ده‌بێت ساردی بكه‌یته‌وه پاشان بیخه‌یته ناو حه‌وزه‌كه، ئه‌گینا ماسیه‌كان ده‌كوڵێنیت و حازر ده‌بێت بۆ خواردن (:
چه‌ند تێبینی یه‌ك/
- پاش دانانی به‌رد و هه‌ڵواسینی ماتۆڕی ئاو له‌ناوه‌وه‌ی حه‌وزه‌كه، ئاو بكه ناو حه‌وزه‌كه‌وه به به‌رزایی ڕوبعی حه‌وزه‌كه.
- گژوگیا و ڕووه‌ك داده‌نرێت.
- ئاگاداربه هه‌موو حه‌وزه‌كه پڕ مه‌كه له ئاو، تاكو ماسیه‌كان خۆیان هه‌ڵ نه‌ده‌ن، (3- 4) سم بهێڵه‌وه.
- له‌كاتی دانانی ماسی، ئه‌و كیسهیهی ماسیه‌كه‌ی تیادایه بیخه‌ره ناو حه‌وزه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی (10) ده‌قه، تاكو پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمیی ئاوی حه‌وزه‌كه، پاشان كیسه‌كه بكه‌ره‌وه‌و تۆزێ ئاوی حه‌وزه‌كه‌ی تیا بكه و پاش ماوه‌یه‌ك ماسیه‌كه بخه‌ره ناو حه‌وزه‌كه.
دووه‌م
گۆڕینی ئاوی حه‌وزه‌كه
هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ئاوی حه‌وزه‌كه به یه‌كجاری ده‌گۆڕدرێت و حه‌وزه‌كه پاك بكه‌ره‌وه.
وه ماوه‌یه‌ك ڕوبعی ئاوی حه‌وزه‌كه ده‌رده‌كه‌یت و ئاوی پاكی تێ ده‌كه‌یت، ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌ر كه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ك دیاری ده‌كات، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بێت هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك جارێك ڕوبعی ئاوه‌كه‌ی بگۆڕیت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده ڕۆژ یان دوو حه‌فته، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاوی حه‌وزه‌كه‌ت به پاكی بمێنێته‌وه‌و گۆڕانكاری تیا بكرێت و كۆمه‌ڵێ پیسی له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه فڕێ ده‌ده‌یت.
هه‌نگاوه‌كانی گۆڕین ئاو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت (گۆڕینی ئاوی حه‌وزه‌كه هه‌مووی):
- یه‌كه‌م شت كاره‌با بكه‌ره‌وه له حه‌وزه‌كه به‌ته‌واوه‌تی.
- گواستنه‌وه‌ی ماسیه‌كان بۆ ناو شوێنێكی پاك و فراوان و له هه‌مان ئاوی حه‌وزی تیا بكه.
- ده‌رهێنانی هه‌موو گژوگیا و ڕووه‌ك و به‌ردی گه‌وره‌و په‌یكه‌ر و شتی جوانی كه له‌ناو حهوزهكهیه. تێبینی/ گژوگیاكان بخه‌ره ناو ئاوێك له هه‌مان ئاوی حه‌وزه‌كه بێت.
- بۆ ئه‌وه‌ی ماندو نه‌بیت له ده‌رهێنانی ئاوی حه‌وزه‌كه، پارچه سۆنده‌یه‌ك بهێنه‌و سه‌رێكی بخه‌ره ناو حه‌وزه‌كه‌و سه‌ری دووه‌می بخه‌ره ناو سه‌تڵ یان ئه‌و شته‌ی ئاوه‌كه‌ی پێ فڕێ ده‌ده‌یت. ده‌بینیت ئاوه‌كه له حه‌وزه‌كه دێته ده‌رێ و سه‌تڵه‌كه پڕ ده‌بێت.
- پاش نه‌هێشتنی ئاوه‌كه، هه‌موو چه‌و و به‌رد و شتی ناو حه‌وزه‌كه ماوه ده‌ری بهێنه‌و پاك بیشۆ، وه حه‌وزه‌كه‌ش به پاكی بشۆ به خوێی زبر و ئاوی گه‌رم.
- شتێكی باشه خوێ بكرێته ناو ئاوی حه‌وزه‌كه، تاكو پاكی بكاته‌وه، خوێ له دوكانی ماسی جوانی ده‌فرۆشرێت و هه‌روه‌ها خوێی چێشتیش ئاساییه.
- ششتنی به‌رد و دیكۆره‌كانی ناو حه‌وزه‌كه به ئاوی گه‌رم و خوێ ده‌بێت، پێش دانانی له‌ناو حه‌وزه‌كه.
هه‌وای ناو حه‌وزه‌كه
ماتۆڕی هه‌وا به‌كار دێت كه پێشتریش باسمان كردووه، بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌و جوڵانه‌وه‌ی ئاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕێك. وه هه‌روه‌ها بۆ دروست كردنی ئۆكسجین له‌ناو ئاوه‌كه.
ئامێری فلتهریش هه‌ر له‌گه‌ڵ ماتۆڕی ئاوه‌كه هه‌یه له بازاڕ، ئه‌گه‌ر نا به‌ته‌نها ده‌توانیت بكڕیت چ ماتۆڕی هه‌وا و چ فلته‌ری ئاو.
پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه
پله‌ی گه‌رمیی نموونه‌یی: 24 - 28 پله‌ی گه‌رمیی.
پله‌ی گه‌رمیی نزم: 22 - 24 پله‌ی گه‌رمیی
پله‌ی گه‌رمیی به‌رز: 28 - 30
پله‌ی گه‌رمیی ترسناك: نزمتر له 22 وه به‌رزتر له 30
وه پێویسته پله‌ی گه‌رمیی ئاوی حه‌وزه‌كه بزانیت ئه‌ویش به‌دانانی پێوه‌ری گه‌رمی (ته‌رمۆمه‌تر) كه تایبه‌ته به حه‌وزی ماسی نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه، چونهكه ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه پله‌كه‌ی له(35 تا 42).
سايتى: سروشت/ئاشتى
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چه‌ند زانیاری یه‌كی گرنگ بۆ به‌خێوكه‌ری ماسی جوانی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]