supas kaka sahand bo payamakat barez
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆچـــی پزیشکه‌کان به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشن له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا ...؟؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
supas kaka sahand bo payamakat barez
ده‌ست خۆش بێت خاتوو سۆزانه
sopas kaka bokan gyann
[size=16]دةستةكانت خؤش بيت سؤزانة خان بابةتيكى جوانة
سةركةوتو بيت بةريز [/size]
[size=16]جیهانی ڕه‌نگه‌کان جیهانێکی فراوانه و کایگه‌ری یه‌کی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ ،
بۆ نمونه :ئه‌گه‌ر پرسیارت له‌یه‌کێک کرد بۆچی پزیشکه‌کان ڕه‌نگی سه‌وز ده‌پۆشن له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دا ...؟؟
لهووهڵام دا ده‌ڵێت که ڕه‌نگی سه‌وز نیشانه‌ی ئاشتی و دڵنیایی ونه‌رمونیانی یه .
...ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه به‌ڵام هۆکاره‌که زۆر جیاوازه له‌وه‌ی باسی ده کرێ...
پێش هه‌موو شتێک پێویسته چه‌ند زانیاری یه‌کمان ده‌رباره‌ی ڕه‌نگه‌کان هه‌بێت
بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به ووه‌ڵامی مه‌به‌ست ده‌رباره‌ی هۆکاری ئه‌وه‌ی
که بۆچی پزیشکه‌کان ڕه‌نگی سه‌وز ده‌پۆشن له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا ..؟؟
ڕه‌نگه‌کان ده‌کرێن به‌چه‌ند به‌شێکه‌وه :
1/ ڕه‌نگه بنه‌ڕه‌تی یه‌کان
بریتی یه له ڕه‌نگی سوور ، ڕه‌نگی شین ، ڕه‌نگی زه‌رد .
2/ڕه‌نگه لقه‌کان [ فرعی ] .
3/ئه‌و ڕه‌نگانه که ڕێك ده‌که‌ون له‌گه‌ڵ یه‌ک .
4/ئهوڕهنگانهی له‌یه‌ک دوورده‌که‌ونه‌وه
5/ڕه‌نگه گه‌رمه‌کان
6/ڕه‌نگه سارده‌کان
...................................
...........................
ڕه‌نگه بنه‌ڕه‌تی یه‌کان ،سوور، شین ، زه‌رد
له تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگی شین و زه‌رد ڕه‌نگی سه‌وز ده‌رده‌چێت .
تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگی سوور و زه‌رد ڕه‌نگی پرته‌قاڵی ده‌رده‌چێت .
له تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگی سوور له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی شین ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی ده‌رده‌که‌وێت .
به‌ڵام ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش دوو ڕه‌نگی بێلایه‌نن ...
ڕه‌نگی سپی تێکه‌ڵی ڕه‌نگه‌کان ده‌کرێت بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کان .
به ڵام تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگه‌کان تاریک ده‌کات .
..که‌واته به‌تێکه‌ڵکردنی دوو ڕه‌نگی بنه‌ڕه‌تی ڕێکده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سێ یه‌م ئه‌و ڕه‌نگه‌ش ئاسووده‌یی ده‌تاته چاو ...
ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌یه ...!!
ڕه‌نگی سه‌وز له‌ئه‌نجامی تێکه‌ڵکردنی ڕه‌نگی شێن و زه‌رد هاتۆته به‌رهه‌م ،
که‌واته ڕه‌نگی سه‌وز ڕه‌نگێکی لقه [ فرعی یه ] و له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سوور ی بنه‌ڕه‌تی دا ڕێکده‌که‌وێت .
.........
کاتێک چاو بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بڕیته یه‌کێک له ڕه‌نگه‌کان دوای ئه‌وه [ به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌ی ]
چاو ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕه‌نگێکی تر که رێکبکه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌نگه‌ی ده‌یبینێت.
...با به‌تاقی کردنه‌وه وه باسی بکه‌ین ....
باسه‌یری ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕه‌نگ زه‌رد بکه‌ین بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ک ..
تێبینی ده‌که‌ین ئه‌و ره‌نگه چی یه ده‌رده‌که‌وێت له‌به‌ر چاوماندا کاتێک چاومان وه‌رده‌گێڕین به‌ره‌و ڕۆژنامه‌یه‌کی سپی .
بێگومان ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی ده‌بێت ...!!
ئه‌وه بهنسنهت ئێمه‌وه که زۆر سه‌یرمان نه‌کردووه به‌ڵام پزیشک چــــۆن ...؟؟
..
پزیشک له‌کاتی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ک دا بۆ ماوه‌یه‌کی چه‌ند کاتژمێرێک و بۆ ماوه‌ی ساڵانێک سه‌یری خوێن ده‌کات که ڕه‌نگی سووره
کاتێک چاو هه‌ڵده‌بڕیت له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که له‌ژووری نه‌شته‌رگه‌ری دا به‌بێ ئاگا بوون چاوی ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕه‌نگی سه‌وزدا ...
هه‌تا چاوی پزیشکه‌که ئاسووده [ مرتاح ] بێت و بۆ ئه‌وه‌ی کار نه‌کاته سه‌ر ده‌روون کهبهڕهچهڵهک بۆ مرۆڤ ماوه‌ته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه جلی ڕه‌نگ سه‌وز له‌به‌ر ده‌که‌ن چونکه ڕیك ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی سوور.
باسی ڕه‌نگی سه‌وز له قورآنی پیرۆزدا هاتووه..
له‌چه‌ند ئایه‌تێکی قورآنی پیرۆزدا ناوی ڕه‌نگی سه‌وز هاتووه
بۆ باسی دڵنیایی ده‌روون و خۆشی و ئاووهه‌وایه‌کی پڕ له خۆشی وکامه‌رانی دانیشتوانی به‌هه‌شت ووه‌کوو :
له‌سوره‌تی الرحمن دا ده‌فه‌رموێ :[متكئين على رفرفٍ خضرٍ و عقبريٍ حسان ) 76
له سوره‌تی الإنسان ( عاليهم ثياب سندسٍ خضر ٌ و إستبرق و حُلوا أساور من فضةٍ و سقاهم ربهم شراباً طهوراً ) 21 .
ولهسورهتی الكهف ( و يلبسون ثياباً خضراً من سندس و إستبرق ) 31 .
یه‌کێک له زاناکانی ده‌روونناسی که‌ناوی آردشام ه ده‌ڵێت :
کاریگه‌ری ڕه‌نگه‌کان له‌سه‌ر مرۆڤ بێ ئه‌ندازه‌یه ...چه‌نده‌ها تاقیکردنه‌وه‌م له‌سه‌ر کاریگه‌ری ڕه‌نگه‌کان کردووه بۆم ده‌رکه‌وتووه که ڕه‌نگه‌کان کاریگه‌ری یان هه‌یه
له‌سه‌ر قاچه‌کان مان و قهبارهمان [ حجم ] و
هه‌ست کردن به گه‌رمی یان ساردی .
هه‌ست کردن به‌خۆشی یان به دڵته‌نگی و کآبه .
وه‌هه‌روه‌ها کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر شه‌خسیه‌تی مرۆڤ وه چۆنییه‌تی تێڕووانینی بۆ ژیان .
به‌هۆی کاریگه‌ری ڕه‌نگ له سه‌ر قووڵایی ده‌روونی مرۆڤ خه‌سته‌خانه‌کان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شاره‌زایان و پسپۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی دیواره‌کان
که کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رده‌روونی نه‌خۆش و بۆ یارمه‌تی دانیان بۆ زووتر چاک بوونه‌وه‌یان ،
هه‌روه‌ها ڕه‌نگی جله‌کانیان ئه‌و ڕه‌نگانه بێت که ڕێک ده‌که‌ون .
به تاقیکردنه‌وه سه‌لمێنراوه که ڕه‌نگی زه‌رد چالاکی ده‌داته مێشک و .
ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی بۆ به‌ره‌و ئیستقرار بوون .
مرۆڤ به‌ڕه‌نگی شین هه‌ست به سه‌رماو ساردی ده‌کات
به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌نگی سوور که هه‌ست به گه‌رمی ده‌که‌یت .
زاناکان گه‌ییشتنه ئه‌و بیرووڕایهی که ئه‌و ڕه‌نگه‌ی ده‌بێته هۆی ئارامی و خۆشی کامه‌رانی و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان ...ڕه‌نگی سه‌وزه .
له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگی سه‌وز بووه‌ته باشترین ڕه‌نگ له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا بۆ جله‌کانی جه‌ڕاحه‌کان له پزیشکه‌کان و سسته‌ره‌کان دا .
نوونه‌یه‌کی تر :
تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک له شاری لندن کرا له‌سه‌ر ئه‌کێک له پرده‌کان به‌ناوی پردی ( بلاك فرايار) که ناسراوه به پردی خۆکوژ [جسر الانتحار ]
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌وه چه‌نده‌ها که‌س خۆیان کوشتووه بۆ ئه‌وه هه‌ڵسان به گۆڕینی ڕه‌نگه‌که‌ی له ڕه‌نگێکی ڕه‌صاصی تاریکیه‌وه بۆ ڕه‌نگی سه‌وز .
پاش لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وت به که‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خۆکوژه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو .
ڕه‌نگی سه‌وز ئاسووده‌یی ده‌داته چاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ری بینینی بچوکه تره له ڕووبه‌ری بینینی ڕه‌نگه‌کانی تر ،
هه‌روه‌ها درێژی شه‌پۆلی ڕه‌نگی سه‌وز ناوه‌ندی یه [وسطی]
درێژ نیه ووه‌کوو ڕه‌نگی سوور وه کورتیش نیه ووه‌کوو ڕينگی شێن [/size]
kurd max
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆچـــی پزیشکه‌کان به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشن له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا ...؟؟؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]