دهستی ئێوهش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » لایكۆپین..رەنگە سوورەكەی تەماتە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستی ئێوهش خۆش بێت
دهست خۆش
dast xosh
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
دةستةكانت خوش كاك حسين
هةرسةركةوتوسةرفرازبيت
لایكۆپین..رەنگە سوورەكەی تەماتە
لایكۆپین Lycopene لە گروپی مادە كارۆتینۆیدەكانە Carotenoids. لایكۆپێن رەنگە سوورەكەی تەماتە پێكدێنێ، هەروەها لە شووتی و كاڵەكیشدا هەیە. ئەم مادەیە بە گرنگترین مادە دەژمێررێت لەناو تەماتەدا چونكە دژەئۆكسانێكی بەهێزە كە دژی مادە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستێت و نایەڵێت كە زیان بە لەش بگەیەنن. ئەم كۆلكە سەربەستانە Free Radicals پەیوەندیان بە گەلێك حاڵەت و تووشبوون بە گەلێك نەخۆشییەوە هەیە وەكو: ئەگەری نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، زووپیربوون Premature aging، ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی پرۆستات و سییەكان و شێرپەنجەی گەدە، تووشبوون بە ئاوی سپی لە هاوێنەی چاودا. هەروەها دۆشاوی تەماتەش(مەعجون تەماتە) رێژەیەكی بەرزی لە مادەی لاكۆپین تێدایە. لە چەندین لێكۆڵینەوەی باوەڕپێكراودا هاتووە كە خواردنی تەماتە یان شیرەی تەماتە هەتا مەعجون تەماتەش، پیاوان تا رادەیەكی باش لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت.
لایكۆپین لە لەشدا رێژەی چەند ئەنزیمێك زیاد دەكات كە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی خانەكان لە دابەشبوونی كۆنترۆڵنەكراوی شێرپەنجەیی. لەوانەیە كە تێكەڵاوێكی ڤیتامین E و لایكۆپین بە شێوەی دەرمان لە داهاتووێكی نزیكدا بگاتە بازاڕەكان و بەكاربێت بۆ پاراستنی پیاوان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
gulan
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » لایكۆپین..رەنگە سوورەكەی تەماتە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]