تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

ده‌ستی تۆش خۆش بێت

2

ده‌سته‌کانت خۆش

1

خۆراكی نەخـــۆشی شەكرە
http://gulan-media.com/images/xoraki-shekre-2w3ew11.jpg
ئامانج لە پارێزی خۆراكیی نەخۆشی شەكرە Diabetic Diet بریتییە لە دابینكردنی وزەی خۆراكی(كالۆری) و مادە خۆراكییە گرنگەكان لەگەڵ هێشتنەوەی ئاستی شەكری خوێن لە نزیك ئاستی ئاساییدا. خۆراكی نەخۆشی شەكرە دەبێ لە هەموو گروپەكانی خۆراكی تێدابێت. گروپی خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان كە ئاستی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە بریتین لە نیشاستە(دانەوێڵەكان)، شەكرەكان، میوەكان، ئەلبان. نابێ خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان لە یەك ژەمی خواردندا بە بڕێكی زۆر بخورێن چونكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن، بەڵكو بە رێژەیەكی كەمتر و بە درێژایی رۆژ دابەش بكرێن بەسەر ژەمەكاندا.
بەم شێوەیە شەكری خوێن لە ئاستێكی نەگۆڕدا دەمێنێتەوە. نەخۆشانی شەكرە دەبێ دووركەونەوە لە خواردنی شەكر یان شیرینی و قەنادی، چونكە كاریگەرییەكی خێرا دەكەنە سەر ئاستی شەكری خوێن و كێشی لەش زیاد دەكەن. وا باشە كە خۆراكە كاربۆهیدراتییە ئاڵۆزەكان لەگەڵ پرۆتیندا بخورێن بۆ لەسەرخۆ هەڵمژینی شەكر لە كۆئەندامی هەرسدا، هەروەها بۆ هەمان مەبەست باشترە كە خۆراكی رووەكی پڕ ریشاڵ Fiber هەڵبژێررێت. نابێت كە ژەمی خۆراك بەلاوە بنرێت، بەڵكو شەش ژەمی بچووك رۆژانە باشترە لە سێ ژەمی گەورە، ئەمە زۆر یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی ئاستێكی نەگۆڕی شەكری خوێن. ئەگەر سێ ژەمی گەورە بخورێت یان ژەمێكی خۆراك بەلاوە بنرێت و تەنها دوو ژەمی گەورە بخورێت، ئەوا شەكری خوێن هەڵبەزین و دابەزیینێكی زۆر بەخۆوە دەبینێت كە ئەمەش هەرگیز بۆ كۆنترۆلكردنی نەخۆشی شەكرە باش نییە.
gulan