zor zor zor supas dast xosh
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » چیرۆکی ڕاستهقهنهی کچێکی کورد » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor zor zor supas dast xosh
la bar zore nosenaka jama3at nayxwenn.. balam zor xosha
zor supas
دهست خۆش چیرۆكێكی خۆش بوو
[size=16]لە دواى کۆچى دا یکیان هە ریەک لە [نە شمیل و ڕێبین و ڕاستگۆ ] ژیانیان وە کوو تا رما یى یە ک نە شمبل کچێکى جوان و ،ناسک و، لە سە رخۆ و،نە رم و نیا ن بو و ،لە خێزانێکى مام ناوە ند لە
ناحیە ى پیرە مە گرون کە چە ند کیلۆمە ترێک لە شا رى سلێما نى یەوە دوورە وەکوو هەموو مرۆڤێکى تر لە نێوان دەیان خەونى داهاتو یدا دەژیا ،لەگەڵ با وکى و دا یکى و دوو براى لە خۆى مند ا ڵتر ، تا ئەو کاتە ى قە دە ر وا دە کات دا یکى بە نە خۆشى کوشندە کۆچى دوواى دەکات ئەمە ڕاستى بە سە رهاتەکە یە با پێکەوە بچینە ناخى ڕووداوە کانە وە بزانین هە ریەک لە (نەشمیل و ، ڕێبین و ، ڕاستگۆ و ، باوکیان ) ژیانیان بە رەو کوێ دە ڕوات ....... بۆ ئاگادا رى خو ێنە رى بە ڕ ێز نا وى کە سە کا ن خوا زراون ..........
لە دواى کۆچى دا یکیان هە ریەک لە [نە شمیل و ڕێبین و ڕاستگۆ ] ژیانیان وە کوو تا رما یى یە ک ئەبینى کە هە میشە خۆیان بە وونبوو دەزانى ئەوان بۆ ئەبەدى لە خە یاڵى ئەوە دا دە ژیان کە جا رێکى تر دا یکیا ن بگە ڕێتەوە و لە ئا مێزى گە رمیان بگرێت و لە شەوانى سا ردى زستاندا گە رم دا یان پۆشێت و بەچیرۆکە خۆش و بە سە رهاتە کانی ساڵا نى ڕا بردوو خە و لە پێڵوى چاوە کانیان بخات دایکى دڵسۆزو بە سۆزیان تا دووا ساتە کانى تە مە نى ژیا نى لە گە ڵ ئەواندا گووزە رکرت ...ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەم منداڵەچاو گەشانەى بێ هیوا نە کرد لە ژیان ،،ئەءفێرى کردبوون دواى هەموو کەوتنێک هە ڵساندنەوە هەیە ،دواى بڕینى هێڵى دوور خاڵى بە یەک گە یشتنتى هیواو ئاواتەکان هە یە ،،،دواى هەموو تاریى کى یەک ڕووناکى یەکى زۆر بەهێزهەیە کە شە وەزە نگەکان دەکا بە چراخان ،،،گەر مرۆڤ تێ بکۆشێت خۆى بە هێزو خۆڕاگربێت ئارام بێت بەرامبەر هەموو ناخۆشى و گیروگرفتووکێشەیەک ئەوا ڕۆژێک دێت بە هیوا دە گات و پێ دە خاتە خۆشى یە کانى ژیانەوە ...ئەو هەر لەتەمەنى گۆکردنى زمانى مندالە کانى یەوە فێرى راستى و پەروە ردەى ڕاستگۆى کردبوون ،،بۆئەوەى دوربن لەشتە نادروست وناڕاستى یە کانى ژیان،ئەو کاتێک توشى ئەو نە خۆشى یە کوشندەیە بوو تەمەنى منداڵەکانى هەریەک لە [نەشمیل] پانزە سالان بووقوتابى بو لەپۆلى سێ یەمى ناوەندى ،[ڕێبین] تەمەنى سیانزە سالان بوو لەپۆلى یەکەمى ناوەندى،[ڕاستگۆ]تەمەنى تەنها دەساڵان بوو لەپۆلى چوارەمى سەرە تاى بوو ..ماوەیەکى زۆرى نەبرد بەو دەردە کوشندەیەوە دواى ئەوەى سەردانى زۆرپزیشکى پسپۆریان پێ کرد تەنانەت بۆدواجار لەنێوان خزم و کەس و کارەکانیاندا بڕێک پارەیان بۆکۆکردەوە ڕەوانە ى ووڵاتى ئوردن کرا بۆچارەسەر ،بەڵام دواى مانەوەى چواردە ڕۆژ لەونەخۆشخانەیە بەبێ هیواو بێ چارەسەر گەڕایەوە کوردستان بۆشارۆچکەى پیرەمەگرون ،ئەو تادەهات لاوازتردەبوو خواردنى تەنها شۆربابوو چەند ڕۆژیکى نە بردئەویشى پێ نە دەخورا ...نە شمیل بەهۆى ئەوەى لەلایەک کچە گەورەى دایکى بوو لەلایەکى ترەوە تە نها دایکى بەپشت و پەناى خۆى دەزانى درێخى نەدەکرد لە خزمەت کردنى دایکى تەنانەت ماوەیەک بوو بە بۆنەى نەخۆشى دایکى یەوە نەچوبۆوە قوتابخانە هەمووژیانى بۆدایکى تەرخان کردبوو ،ئەو هەمیشە دەیزانى کەبونى ئەم بەبونى دایکێ وەیەتى کە خۆشى و شادى وکامە رانى ڕوناکى ئەم ژیانە تەنها بەبونى دایکێ وە ئەبینێ تەنها تروسکایەکى ئەمڕۆوسبەى ودواڕۆژى خۆى و خێزانەکەى تەنها لەچاوى دایکیدا ئەبینێ ،،،کەچى سات بەسات وائە بینێ بە بەر چاوى خۆیەوە تروسکایەکە ى بەرەو کووژانە وە دەچێت... ڕوناکى و خۆرى هە ڵاتنى دایکى چرکە بەچرکە بەرەو ئاوابوون دەچێت ، ئەو هێشتا خونچە یەکى نەپشکوتوى باخچە ساواکەى دایکى بوو ،ئەو تازە بە تازە لەبەردەم فێربونى ووشەى ژیان وماناى ژیاندا بوو،ئەو پشت وپەنابەهێزەکەى دایکى خۆشەویستى کۆڵەکەى ماڵەکە بوو،ئەو خەمى دووبرا بچکۆلانەکەى بیرچوبۆوە لەبەر ئازارى دایکى شرینى !ئەو دڵى خەبەرى دابوو کەچەند ڕۆژێکى تر ئازیزترین کەسى ماڵ ئاوایى لێ دەکات چراى تەمەنى ژیانى دەکوژ ێتەوە،ئەو باش دەیزانى ڕێ نوێنى کەرو ڕێ نیشان دەرى ڕێگاى ڕاست ودروستى ژیانى ڕێگاى گۆڕستان دەگرێتە بەر ،ئەو چیتر بە نیازنەبووئەو خەون وحەزانەى کە لە ڕۆژگارێکى دورو درێژدا نەخشە ى بۆکێشابووبۆ دواڕۆژ ێکى گە ش و پرشنگدار بێتە دى ،[چونکە دەیزانى بەسۆزترین و گەرمترین باوەش باوەشى دایکە] کەچى ئەویش واگۆڕ لە باوەشى دە گرێت !بەڵام ڕۆژگار، مەرگ، مەوداى نە داچی ترئەو خەمانە بڕەوێ نێتەوە ،چیتر بەو هیوایەوە نەژ ێت کە چاوەکانى بە بینینى شاد بێتەوە کەبۆ چرکە یە کیش لەباوەشى گەرمى بگرێت .ئەوە بوو کۆچى دوواى دایکى ئازیزیان کۆچ و کۆچ بارى بەمنداڵە کانیش کرد بەتایبەتى [نەشمیل]ى بەدبەخت ڕۆژگارێک تێ پەرى منداڵە کان بێ نازیى یەکى تەواوى دایکانە یان لەسیمادا ئە بینرا تادەهات ڕەنگ زەردوبێ هیواو مەلول دەبوون .دووساڵ تێ پەڕى بە سەر کۆچى دایکیاندا،باوکیان لەگەڵ پیاوێکى ئاشناى خۆى کەتەمەنى (68 بۆ 70)ساڵ دەبوو قسەى کردوو ڕێکەوت لەسەر ئەوەى ژن بە ژن ى لە گەڵدا بکات نە شمیل بدا بەو کچەکە ى ئەویش بێ نێ بۆخۆى بێ ئەوەى هیچ پرس وڕایەک بەهیچ کام لە کچەکان بکرێًت جگە لە ڕێکەوتنى هەردوباوکەکە،بەڕاى من گوناهە بەو جۆرە کەسانە بووترێت باوک کە ئامادەیە لە پێناو خۆشى یە کانى خۆیدا بەرنامەو ژیانى دوواڕۆژ ى کچێکى عاقل ولەسەر خۆو بە ڕەوشتى وەکوو [نەشمیل]ڕەوانەى دۆزەخى مەرگى لاى پیرە پیاوێکى پەک کەوتووبێ زارکە لەگەڵ سێبەرى خۆیدابە شەڕدێ ،ئەبێ ڕوناکى و خۆشى ولەزە تى ئەم پیرە مێردە چى بێ!لەولاشەوە نەشمیل ى داماو لەخەمى کۆستى دایکی دابوو هێشتا برین و ئازارەکانى ساڕێژنەبووبوو هێشتا قوڵپى گریان و فرمێسکى چاوەکانى وشک نەبوبوو ،کەچى کۆستێکى گەورە ترى بەسەردا هات کە ئەم جارە لەوە ئەچێ کۆستى مە رگ وکۆتاى ژیانى نەشمیل ى بەدبەخت دەبێت.دواى هێنان وبردنێکى زۆر دواى ناڕازى بون وگریان وپاڕانەوەیەکى زۆر لەباوکى دڵ ڕەق وبێ ویژدانى بەڵام هیچ دادێکى نە دازۆربێ بەزە یانە ودڕاندانە بڕیارەکەى خۆى جێ بە جێ کرد.!!!بۆیە نەشمیل سوێندى بەگۆڕى دایکى خواردکە یا ئەبێ مردن هەڵبژیرێ یان ئەبێ شوو بەو پیرە مێردە نەکات بۆیە بەناچارى بڕیارى کۆتاى هێنانى بە ژیانى خۆى دا، لەیەکەم شەوى بوکێنی دا خۆى سوتاندو بوو بەقوربانى وڕوناکیى یەک بۆ هەمووئەو دڵە تاریکانەى کەدوواکەوتوى دابوونەریت وکۆمەڵکەکۆنە پەرستەکانن، زۆرن ئەونەشمیلانە ى کەکۆت و بەندى دەستى ئەو خەڵکە دوواکە وتووانەن، لە پێناو خۆشى یەکى خۆیانداخەندەو جوانى گوڵەکان ئەژاکێنن، دەبا ئەم بە سەر ها تەببێ بەوانەیەک بۆهەموو ئەو پیاوو کەسانەى وەکوو باوکى نەشمیل بیر ئەکەنەوە بۆئەوەى چیتر ڕوداوى وادڵ تەزێن دوبارە نەبێتەوە .دەبا ڕێزى ئافرەت و پایە ى ئافرەت لەوە گەورە ترو بەڕێزتر تەماشا بکرێت نەک وەکوو کاڵایەک مامەڵەیان پێوە بکرێت ، دەبا هەنگاومان ویژدانمان نوسینمان بەرەو بنە بڕکردنى ئەم جۆرە دیاردە کوشندانە بێت کە لە گەورەترین ڤایرۆس ى دنیا کوشندە ترە[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » چیرۆکی ڕاستهقهنهی کچێکی کورد » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]