ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » جێمس كامیرۆن)، فیلمێك لەسەر كارەساتەكەی "هیرۆشیما" بەرهەم دەهێنێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ست خۆش کاک ئارێز ، خوازیارم ئه‌و فیلمه ببینین.
جێی وەبیر هێنانەوەیە لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیداو لە 6ـی ئابی 1945ـدا فڕۆكەیەكی ئەمەریكایی كە ناوی "ئینۆلا گای" بوو، فڕۆكەوانەكەیشی كۆڵۆنێڵ (پۆڵ تیبێنتس) بوو، یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی بەسەر شاری "هیرۆشیما"ـدا تەقاندەوە كە هەر لە تەقینەوەی یەكەمیندا دەمو دەست زیاتر لە 81 هەزار كەس گیانیان لە دەستدا، سەرباری برینداربوونی سەختی 95 هەزار كەسی دیكە.
هەژار قادری
www.hawler.in
ببوره بیرم چوو له‌سه‌ر ئه‌م تێکسته شتێکم له بیره بنووسم.ئه‌ویش ئاماژه کردن به فه‌یله‌سوفێکی وه‌ک نیتشه.نیتشه له میانه‌ی ڕه‌خنه‌کانیدا خوازیاری ئه‌نجامدانی چاکسازیی ئه‌و شارستانیه‌ته بوو.ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی به عقڵ ده‌ستی پێکردووه،نیتشه ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر مرۆڤ فیرای خۆی نه‌که‌وێ،به‌دوور نازاندرێ هه‌ر به عه‌قڵیس کۆتایی به خۆی بهێنیت....مه‌به‌ستی من هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ووته‌یه‌ی نیتشه ئه‌وه‌یه که پێش بینی نیتشه بۆ سه‌ده‌ی بیسته‌مه.کاتێک خه‌ریک بوو ئه‌و پێشبینه بێته‌دی و ببێته شتێکی به‌رجه‌سته کراو،ئه‌ویش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌تۆمییه‌ی که ده‌توانێ زه‌وی به مرۆڤ و شارستانیه‌ته‌که‌یه‌وه خاپوور بکات!.پاشان من کتبێکی هایدیگه‌رم خوێندۆته‌وه فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ڕه‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆژیا گرتووه.
سوپاس
سوپاس،
سڵاو له جێمس كامیرۆن.به‌ڕاستی ئیمپراتۆرییه‌تی هۆلیۆده.
ئه‌م فیلمه نوێیه‌م نه‌بینووه.مه‌به‌ستم ئاڤاته‌ره.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=aeh2KILn7O4[/youtube]
سوپاس بۆ تۆش کاک ئارێز
ەرهێنەری بەنێوبانگی ئەمەریكایی (جێمس كامیرۆن) بە نیازی بەرهەمهێنانی فیلمێكی گەورەیە لەبارەی كارەساتی شاری "هیرۆشیما"ـی ژاپۆنییەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی "Associated press" بڵاوی كردەوە كە (كامیرۆن) ماوەیەك لەمەوپێش سەردانی ئەو شارەی كردووە و لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی ئەو شارە و مێژووەكەی بووە.
بەهەمان شێوەیش لە سەردانەكەیدا چاوی بە دوا شاهێدحاڵی كارەساتەكەی "هێرۆشیما" كەوتووە، كە ئەویش (سۆمۆ یامۆ گۆچی) بوو كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا كۆچی دوایی كرد.
بە پێی سەرچاوەكە ناوی فیلمەكە بریتیە لە "No Breath IN Hiroshima" واتە " لە هیرۆشیمادا هەناسە نەماوە".
لەلایەكی دیكەیشەوە سایتی تەلەڤزیۆنی "CBS"ـی ئەمەریكایی بڵاوی كردەوە كە لە ئێستاوە پێشبینی دەكرێت كە فیلمەكە سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەست بهێنێت، چونكە (كامیرۆن) هەر كارێك كە دەیكات لە كارەكانی دیكەی باشتر دەبن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی "CBS" بیرۆكەی فیلمەكە لە كتێبێكی نووسەر (چارڵیس پێلگرینۆ)ـەوە وەرگیراوە كە ناوی " دواین شەمەندەفەری هیرۆشیما"ـیە و باس لە نەهامەتیی و ئازارەكانی پاشماوەكانی چەكی ئەتۆمی دەكات، كە لەسەر ئەو شارەدا تاقی كرایەوە.
(جێمس كامیرۆن) یەكێكە لە دەرهێنەرە سەركەوتووەكانی هۆلیوود و تا ئێستا 2 جار خەڵاتی "ئۆسكار"ـی بۆ باشترین دەرهێنەر وەرگرتووە و، ئەمساڵیش فیلمە بە نێو بانگەكەی كە ناوی "AVATOR"ـە و خەریكە ژمارەی پێوانەیی داهاتەكان دەشكێنێت، كاندیدی سەرەكی وەرگرتنی خەڵاتی "ئۆسكار"ـە. لە فیلمە بە نێو بانگەكانیشی فیلمی "Terminator" و "Titanic"ـــن.
لەبارەی فیلمە نوێیەكەیشیەوە (كامیرۆن) بە ئاژانسی "Associated press"ـی ڕاگەیاندووە نازانم كەی و چۆن دەست بەو كارە دەكەم، گرنگ ئەوەیە دەبێت كارێك بێت كە هەموو لایەك سەرسام بكات.
هەروەها دەڵێت پاش تەواوكردنی "تایتانیك" 13 ساڵ لە دەركەوتن دووركەوتمەوە تا توانیم "ئەڤاتۆر" بەرهەم بهێنم، ئێستایش نازانم كارێكی گەورە و مرۆیی وەكو بەرجەستەكردنی كارەساتی "هیرۆشیما" پێویستی بەچەند سیازدە ساڵی دەبێت.
جێی وەبیر هێنانەوەیە لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیداو لە 6ـی ئابی 1945ـدا فڕۆكەیەكی ئەمەریكایی كە ناوی "ئینۆلا گای" بوو، فڕۆكەوانەكەیشی كۆڵۆنێڵ (پۆڵ تیبێنتس) بوو، یەكەمین بۆمبی ئەتۆمی بەسەر شاری "هیرۆشیما"ـدا تەقاندەوە كە هەر لە تەقینەوەی یەكەمیندا دەمو دەست زیاتر لە 81 هەزار كەس گیانیان لە دەستدا، سەرباری برینداربوونی سەختی 95 هەزار كەسی دیكە.
هەژار قادری
www.hawler.in
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » جێمس كامیرۆن)، فیلمێك لەسەر كارەساتەكەی "هیرۆشیما" بەرهەم دەهێنێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]