دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » چارهسهری تای مناڵهكهت به زووترین كات » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
دایكی میهرەبان، لەوانەیە جار بە جار منداڵەكەت یان كۆرپەكەت تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ببێت، جا یان بە هۆی نەخۆشییەوە تووشی تای زۆر دەبێت، یان بەهەر هۆیەكەوە بێت پلەی گەرمای لەشی بەرز دەبێتەوە.
لەوانەیشە ئەو كاتەی كە جگەرگۆشەكەت تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت، تۆ دوور بیت لە خەستەخانە، یان بنكە تەندروستییەكان، هەر بۆیە تۆی میهرەبان پێویستە دەمودەست مشووری ئەوە بخۆی كە ئەو بارودۆخە چارە بكەیت و پلەی گەرمی لەشی داببەزێنیت، بۆ ئەوەی تووشی گەشكە یان نەخۆشییەكانی دیكە نەبێت.
بۆ چارەكردنی تای زۆر، یان بەرزبوونەوەی لە ناكاوی پلەی گەرمای منداڵەكەت ئەم هەنگاوانە بگرەبەر:
1-هەنگاوی یەكەم: دەمودەست منداڵەكەت بگوازەرەوە بۆ ژوورێكی فێنك، نەك سارد، چونكە بەركەوتنی هەوای سارد لەو كاتەدا كە ئەو پلەی گەرمای لەشی زۆر بەرزە، تووشی نەخۆشی دیكەی دەكات.
2-هەنگاوی دووەم: جلەكانی لە ژوورە فێنكەكەدا لەبەر داكەنە، تەنیا با جلەكانی ژێرەوەی لە بەردا بمێنێت.
3-پێش ئەوەی هیچ دەرمانێك بە كار بهێنیت، لۆكە یان پارچە قوماشێكی نەرم تەڕ بكەو بە سووكی بیهێنە بە نێو چاو و پشت و سك و هەردوو قاچیدا، چونكە ئەو ناوچانەی لەش زۆر گەرم دادێن، لە كاتی تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا.
4-ئەگەر لە ماڵەوە "خەل"ـتان هەبێت، باشترین ماددەیە كە بە كاری بهێنیت، چونكە خەل سرووشتی وایە كە گەرمی زۆر هەڵدەمژێت، ئەوەیش وا دەكات كە گەرمی لەشی بە زووی داببەزێت.
5-بە ئیسفەنجێكی پاك و نەرم ئەو ئاوە، یان خەلەكەی كە لە جەستەیت داوە، زوو زوو بسڕەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەوای فێنكی نێو ژوورەكەدا بەریەك نەكەون و تووشی نەخۆشی بكەن.
6-پاش ئەو هەنگاوانە دەستت بخەرە سەر نێو چەوانی، پاشان پشتی و ئینجا سكی، ئەگەر بینیت پلەی گەرمی ئەو سێ ناوچەیە لێك جیاوازن ئەوا بزانە كە ئەو هەنگاوانە كاریگەر بوون و پاش كەمێكی دیكە بە تەواوی چاك دەبێتەوە.
7-ئەگەریش هەستت كرد كە پلەی گەرماكەی هەروەكوو خۆی ماوەتەوە، ئەوا حەپی "شاف"ـی تایبەت هەیە بۆ ئەو مەبەستە دەتوانیت بە كاری بهێنیت. ئەم دەرمانە گەرەنتییە بۆ چارەكردنی نەخۆشییەكە، بەڵام بەكارهێنانی ئەم حەبە وا لە منداڵەكە دەكات كە بۆ ماوەی ڕۆژێك یان زیاتر تووشی سكچوون ببێت، ئەوەیش ئاساییە و زوو چاك دەبێتەو
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » چارهسهری تای مناڵهكهت به زووترین كات » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]