zor supas bo paeama juanakantan
dasty euash har xosh bet
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 10نامةبو كةنجان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
zor supas bo paeama juanakantan
dasty euash har xosh bet
dastakant xosh xowa padashte xeret ba azezam
ده‌ست خۆش سه‌ركوتوو بیت
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو یاس بۆ ئه‌م بابهتهجوانه
ده‌سته‌كانت خۆش خاتوو یاس بۆ ئه‌م بابهتهجوانه
ئای ده‌سته‌کانت خۆش یاس به‌راستی بابه‌تێکی زۆر جوانه ، خوا پاداشتت بداته‌وه.
سوباس بؤبةيامةكةت سوزانةكيان
dastakant xosh xowa padashte xeret ba azezam
زورسوباس بؤبةيامةكانتان هاوري بةريزةكان
[size=24]ده‌ست خۆش ئه‌زیزم بۆ ئه‌م ئامژگاریه جوانا خوا جه‌زات باته‌وه [/size]
دةست خؤش خودا باداشتت بداتةوة
[size=24]الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لانبى بعده:
پاشان ئه‌وه‌ى رِامى كێشا ئێستا بۆ نووسینى ئه‌م نامه بۆ گه‌نجان ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بوو كه‌تیایدا فه‌رمووى:لاتزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسال عن أربع.....وذكر منها...وعن شبابه فيماأبلاه.واته: دووپێی هیچ به‌نده‌یه‌ك رِۆژى قیامه‌ت ناجووڵى هه‌تا پرسیارى چوارشتى لێ نه‌كرێت...له‌وانه باسى كرد....وهگهنجیی كهلهچیدا تاقیكردهوهوسهرفى كرد،وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌م قۆناغه‌ى له‌قۆناغه‌كانى تر‌ى ته‌مه‌ن تایبه‌تمه‌ندتر نه‌كردووه ئیللا له‌به‌ر گرنگى یه زۆره‌كه‌ى و كاریگه‌ر یه خێراكهى.
به‌ڵى قۆناغى گه‌نجێتى هه‌لێكى ئاڵتوونى یه كهبهژیانى موسوڵماناندا دهرِوات به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵك گوێ ناداته ئه‌م هه‌له هه‌تا بزانێ كهلهدهستى داوه، وه‌هه‌رگیز هیچ رِێگهیهك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى نیه .
گه‌نجان رِهمزى گه‌شه‌و رِێگهى نمان، وه‌باشترین كه‌سن كه‌گه‌ل و نیشتمانه‌كان پشتیان پێ به‌ستوون،گه‌نجان سه‌رچاوه‌ى هێزن، كانگاى خێرن،پرۆژه‌ى پێشكه‌وتنن،پانتایى فراوانن بۆ به‌خشین.
گه‌نجان به‌رگرین له‌دین،وهسهربهرزیهكن هه‌موو كاتێ ئاڵا هه‌ڵده‌كه‌ن،وهشمشێرێكى زاڵن بهسهرلادهراندا.
وهلهپێناوى ئه‌مانه هه‌مووى ئه‌بێ كۆمه‌ڵێ گه‌نجى پێشكه‌وتوو هه‌بن كهلهسهرهتایاندا به‌توانا بن، مه‌به‌ستیان رِوون بێت، ئاشكرابن له‌بیرو بۆچوون و ئارِاستهكانیاندا.
گه‌نجانێكمان ئه‌وێت مێژوو و واقیع بگۆرِن،كۆمه‌ڵێ ده‌رگا رِۆشن بكه‌نه‌وه كه‌به‌به‌رده‌وامى كات تاریك بوون
گه‌نجانێكمان ئه‌وێت هیمه‌تیان بدات له‌ئاسمان،هیواكانیان وه‌ك مانگ به‌رز بێته‌وه، ئارهزوهكانیشیان پاك و چاك و خاوێن و پاڵاوته بێت..
گه‌نجانێكمان ئه‌وێت په‌یوه‌ست بن به‌خواوه، شوێن كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) بن، رِێ بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى پیاوچاك و هه‌ڵبژێرراوه یه‌كه‌مینه‌كان.
وه‌بۆ گه‌شتن به‌مه به‌ئیزنى خوا(سبحانه وتعالى)ئه‌م نامانه وه‌رگرن كه‌ده‌رچووه له‌دڵى خۆشه‌ویستێكى برا گه‌نجه‌كان.
نــــــــــــــامهى یهكــــــــهم:_
بگهرِێوه بۆلاى خوا،ته‌وبه‌كه‌ت ئاشكرابكه،بگهرِێوه سه‌ر رِێگاى رِاست، وه‌بزانه كه‌خواى گه‌وره به‌نده ته‌وبه كاره پاكه‌كانى خۆش ده‌وێت،وهرِێگهیهك نى یه بۆ سه‌رفرازى جگه له‌ته‌وبه، وهسهركهوتن نیه ته‌نها بهپاشگهز بوونه‌وه نه‌بێت،وهرِزگاربوون نى یه ئیللا بهرِزگاربوون لهسهرمهستكهرو قێزه‌ونه‌كان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌كتا په‌رستى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى به‌توانا.
بگهرِێوهو ئاشكراى كه بههاوارێكى به‌رز.......بهرِاستى ئێستا ته‌وبه‌م كرد....وه‌ئێستا كاتى هه‌وڵدان هاتووه، وهكاتى ئه‌و كاتانه هاتووه كه‌خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان حه‌زى لێ یه.
بگهرِێوه لاى په‌روه‌ردگار"عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ.."
نـــــــــــــــــــامهى دووهمـــــــــــــــ:_
شوێن كه‌وتنى تۆ بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌كوێ یه؟ ئایا نیعمه‌تێكى چاك و رِهحمهتێكى پێشكه‌ش كرا‌و نى یه؟واز ئه‌هێنرێ له‌سوننه‌تى به‌بێ ده‌نگى ناجووڵێ ى، گاڵته‌ى پێ ئه‌كرێت لهنامووسى باسى ئه‌كرێ به‌خراپى له‌لایه‌ن پیس و چه‌په‌ڵه‌كان و تۆش له‌نێوان ئارهزووهكانا سه‌رمه‌ستیت.
يــــــــامدعـــي حـــب طــــه لا تخــــالفه..........الخــلـــــف يـــحرم فــــى دين المحبينا
أراكــــــ تأخذ شـــــيئاً مـــن شــــريعتــــه.........وتـــترك البــعض تـــدوينــــاوتهوينـــا
خذهـــــا جـــميعا تجد خـــــــيرا تــــــفزبه.........أو فـــأطرحهـــــاوخذ رجسـاالشياطينــا
ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت محمد (صلى الله عليه وسلم) بخوێنه‌ره‌وه، هه‌ست به‌خۆشه‌ویستى بكه ههمیشهبۆئهوهى خۆشه‌ویستیت بۆ جێ به‌جێ بێت وه‌دواى چاكه‌ى خوا چاكه‌ى ئه‌ویش باس بكه كه‌ئه‌و ئوممه‌تى فێرى رِیگهى به‌هه‌شت كرد‌و پیشانى دان، وه له‌بیرت نه‌چێ هه‌تا زیندووى هه‌میشه صڵاواتى له‌سه‌ر بده.
نامه‌ى سێ یه‌م:_
ژیاننامه‌ى پێشینه چاكه‌كان بخوێنه‌وه،وهههڵگۆزه له‌ژیانیان بۆ خۆت،وفێربه له‌ژیان وتاقیكردنهوهكانیان،كاتێ ئه‌گه‌ین به‌وه‌ى كه‌چۆن گه‌نجێتیان ته‌رخان كردبووبۆ گوێ رِایهڵى و خواپه‌رستى، وه‌چۆن گرنگى یان دا به‌ته‌مه‌نیان به‌وه‌ى كه كردبوویانه وه‌قف بۆ دروستكاری گه‌وره‌یان،وه‌چۆن گرنگى یان دا بهكاتهكانیان به‌وه‌ى كهتهرخانیان كربوو بۆ خوێندنى قورئان و فێربوونى فه‌رمووده‌و ئاماده‌بوونى كۆرِى زیكر‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ پیاوچاكاندا،ئائه‌وه عه‌لی یه رضي الله عنه به‌شدارى هه‌موو جه‌نگه‌كان ئه‌كا جگه لهتهبووك له‌كاتێكا كه‌یه‌كه‌م منداڵ بوو كه‌ئیسلام بوو،وهئوه موعازى كورِى جه‌به‌له(رضي الله عنه) زاناترین كه‌سه لهئوممهتدا به‌حه ڵا ڵ و حه‌رام،وپێشى زانایان ئه‌كه‌وێ رِۆژى قیامه‌ت،وهنێرراوى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) بۆ یه‌مه‌ن كاتێ مرد (32) ساڵ ته‌مه‌نى بوو.وه‌ئه‌وه‌ش شافیعیه رِهحمهتى خواى لێبێت قورئان له‌به‌ر ئه‌كا له‌ته‌مه‌نى (7) ساڵیدا، وهفهتوا بۆ خه‌ڵك ئه‌دات و ته‌مه‌نى له‌خوار (20) ساڵیه‌وه‌یه،وه ابن حجر كتێبى نایابى(فتح البارى شرح صحيح البخارى) دائه‌نا له‌كاتێكا ته‌مه‌نى (32) ساڵه. جا تۆ له‌كوێ ى براكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م لاوه خوێنگهرمانهى كهوێنهى سه‌ربه‌ستى ئوممه‌ته‌كه‌یان كێشا له‌نێوان ئوممه‌ته‌كانى دونیادا.
نــــامهى چـــــوارهم:_بیرى ئه‌و نیعمه‌ته به‌دواى یه‌كا هاتووانهى خواى گه‌وره بكه‌ره‌وه له‌سه‌رت، به‌وه‌ى كهكردویتى بهگهنجێكى ته‌ندروست وهعهقڵێكى پێت داوه كه‌بیرى پێ بكه‌یته‌وه،وهبهبهخشیشهكانى رِزقى داویت كهسوودت پێ بگه‌یه‌نێ،،وهیارمهتیت ئه‌دا له‌سه‌ر خواپه‌رستى، كه‌چى تۆ كردووته یارمه‌تیه‌ك بۆ شوێنكه‌وتنى رِێبازى شه‌یتان،وه‌یارمه‌تى شه‌یتان ئه‌ده‌یت له‌سه‌ر نه‌فسى خۆت، پاشان بهرِاستى وورد به‌ره‌وه له‌گه‌نجێتیت كه‌به‌هێزترین قۆناغه له‌ته‌مه‌نتا،ده‌بینى كهدهتوانى هه‌ستیت بهكۆمهڵهكارێكى گرنگ خواى گه‌وره سوننه‌تى كردووه كهناتوانى بیكه‌یت له‌قۆناغه‌كانى تردا.كه‌له‌و قۆناغانه ناتوانى نوێژى چێشته‌نگاو شه‌و نوێژ‌و سوننهتهتهكانى تربكه‌یت و ناتوانى بهرِۆژوو بیت جگه لهرِهمهزان، وهناتوانى فێرى زانستى شه‌رعى بیت، وه‌گرنگى ناده‌یت به‌دایك وباوكت،وهناتوانى به‌ره‌نگارى نه‌فس و هه‌واو شه‌یتان بیته‌وه، به‌ڵام عاقڵى رِاستى پرسیار له‌خۆى ئه‌كات ئه‌گه‌ر له‌گه‌نجیدا هه‌وڵى كارى چاكهنهدهم ئه‌ى كه‌ى هه‌وڵى بۆ بده‌م؟؟
نــــــامهى پێنجــــــهم:_له‌و ئاره‌زووانه ووریابه كهخاوهنهكهى ئه‌خه‌ن،وهوازبێنه لێیان،وه‌بزانه كه‌زۆرترین كه‌س كهرِووبهرِووى ده‌بێته‌وه گه‌نجانن،وهدڵت پاك بكه‌ره‌وه له‌شته قێزه‌ونه‌كانى،وهسووربه لهسهرپارستنى چاوو گوێ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانت له‌حه‌رام،وهوا له‌خۆت بكه ببیته مناره‌یه‌ك خه‌ڵكى تر به‌هۆى تۆوه بێته سه‌ر رِێ ى رِاست،وهببه به‌پێشه‌نگى چاك بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت كه‌چاوت لێ بكه‌ن ئه‌وانه‌ى خۆشت ئه‌وێن وخۆشیان ئه‌وێیت.وه‌بزانه ئه‌م ئاره‌زووانه هه‌وڵى گه‌نجانى موسوڵمانى به‌نج كردووه لهههمووشوێنێك،وهسهربهرزیهكانیانى خه‌واندووه.جائه‌و گه‌نجانه بوونه‌ته تیكهیهكى نه‌رم بۆ ئه‌وانه‌ى نهخشهئهكێشن بۆ شهرِكردنیان و هه‌وڵى كوشتنى ئیسلامى پاك ئه‌ده‌ن له‌دڵه‌كانیان.
نــــــامهى شــــهشــــهم:_ووریاى گومانه‌كان به له‌دین،وه‌له‌وانه‌ى كهجێگیریهكانى دین تێك ئه‌ده‌ن و بناغه‌كانى له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن،وه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى ئه‌بێت،پرسیار كردن له‌و شتانه‌ى لات شاراوه‌یه،وه‌هه‌ستان و دانیشتن له‌گه‌ڵ زانا چاكه‌كان،وبانگهوازكاره هیدایه‌ت دراوه‌كان،هه‌وڵ بده كهسوودبهخۆت بگه‌یه‌نى،مه‌خه‌ڵه‌تێ به‌و ناونیشانه رِووخێنهرانهو بانگه‌شه سه‌ر زاره‌كیانه، قورئان به‌توندى بگره چونكه دینه‌كه‌ت دینى جێگیرى ودامهزراویهو حه‌زى له‌نه‌زانین و په‌له‌كردن نیه،وه‌یه‌كه‌م شت كهلهسهرت پێویسته فێربوونى قورئانه " خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه"
نـــــامهى حـــهوتــــهم:_یارمه‌تى برا موسوڵمانهكانت بده له‌هه‌موو شوێنێك به‌دوعاكردن بۆیان،رِهنگه دوعایه‌ك له‌شه‌وێكى دره‌نگدا بێ تاقهتیهك ده‌ركا یا نارِهحهتیهك لابات، براى وات هه‌یه لهرِۆژههڵات به‌ده‌ستى بومه‌له‌رزه‌و لافاو ئه‌ناڵێنێ، وبرایهكى ترت هه‌یه لهرِۆژئاوا به‌ده‌ستى فه‌قیرى و برسێتى ئه‌ناڵێنێ،وه براى سێ یه‌مت به‌ده‌ست داگیركارى وستهمهوه. تۆ له‌كوێی بۆ یارمه‌تى دانیان؟!بۆ وازت هێناوه له‌خۆیان ویارمه‌تى دانیان.ئه‌وان هیچیان له‌تۆ ناوێت جگه له‌وه‌ى كه‌هه‌ست بهنارِهحهتیهكانیان بكه‌یت.هه‌ست به غهمباریهكانیان بكه‌ت...دوعایان بۆ بكه‌یت به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا...ده‌رچوون له‌و نارِهحهتیهى كهداى پۆشیون.. لهوتهنگانهیهى كه‌تووشى بوون....
بۆ پاراستنى خۆت كاته‌كانت بپارێزه، وه‌بزانه كهلێپرسراوى ده‌رباره‌ى و پاداشتت ئه‌درێته‌وه به‌چاك و خراپ له‌سه‌رى..
الـوقــت أنفـ
نـــــامهى هـــهشتــــهم:_ـس مــاعنـتيت بــه***وأراه أســـهل ماعليــك يضـــيع
وه‌من پرسیارت لێ ئه‌كه‌م بۆچى كاته‌كانت زایه ئه‌كه‌ى به‌یارى و گاڵته‌ى نابه‌جێ؟؟وهسهعاتهكانت بهفیرِۆئهدهى له‌شتى خراپ و وێنه‌ى خراپ؟؟ بۆ سوود نابینى له‌و ژیانه‌ت كهدهبینى دهرِوا له‌به‌رده‌ستت رِۆژ له‌دواى رِۆژ؟؟
بهرِاستى دینه‌كه‌مان دینى كار‌و به‌رهه‌مه، دان نانێت به‌ده‌ست به‌تاڵى.حه‌زى له‌بێ كارى نیه.حه‌زى لهوموسوڵمانانه نیه كه‌له‌سه‌ر خه‌ڵكى تر ئه‌ژین.جائێستا هه‌سته‌و قۆڵى لێ هه‌ڵماڵه به‌وه‌ى كه‌كاته‌كانت هه‌مووى بۆ خوابێت.وهببه یه‌كێك له‌وانه‌ى كه‌له‌ژیان و مردن‌دا سه‌ركه‌وتن تۆمارئهكهن.( فالذكر بعد الموت عمر ثان).
نــامهى نــۆیـــهم:_
دڵنیابه براى گه‌نجم به‌وه‌ى كه‌مردن دێت، وهناپرسێتهوه له‌گه‌وره‌و بچووك و له‌ش ساغ و نه‌خۆش . ووریابه كهمردنت به‌سه‌رابێت و تۆش له‌سه‌ر تاوان وسه‌رپێچى بیت.وهووریابه له‌مردن له‌ناكاو تۆش له‌نێوان تاوان و گوناهدا بیت.وهكارێكى وابكه كه‌هه‌میشه باسى مردن له‌خه‌یاڵتدا بێت. خۆشه‌ویسته‌كه‌ت محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمێ:أكثروا من ذكر هادم اللذات.زۆر بیرى له‌ناوبه‌رى خۆشیه‌كان بكه‌نه‌وه (واته:مردن) وهئامۆژگارى وهربگرهلهوانهى كهلهدهورتدان و زیندوون و له‌خۆشى و كامه‌رانیدا ئه‌ژین و ئێستا به‌قه‌ده‌رى خوا مردوون. خوا ئه‌زانێ ئێستا له‌ژێر خاك و گڵ‌دا چیان به‌سه‌ر دێت. به‌ڵى براى گه‌نجم به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مریت، هیچت بۆ نامێنێته‌وه جگه‌له‌وه‌ى كه‌پێشت خستووه. جا خوات له‌بیرنه‌چێت بۆ ئه‌م ئاماده‌كارى و پێش هاته. (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ(115)فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ) (116) المؤمنون
نـــــامــــهى دهیــــــــــــــهم:_گوێ بۆ ئامۆژگارى له‌خۆت شاره‌زاتر بگره بابچوكیش بێت، وهووریابه ئامۆژگارى نه‌زان و شاره‌زا بابهتهمنیش بێت.وهوانهزانى ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى كردیت رِقى لێته به‌ڵكو ئه‌وه‌ى قسه‌ى خۆشت بۆ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێبكهنى ئه‌و هه‌ڵت ئه‌خلیسكێنێ بهنارِاستهوخۆو ئه‌ت دا به‌زه‌ویدا.[/size]
[size=24]سایتى به‌هه‌شت[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » 10نامةبو كةنجان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]