dast xosh bo am babata ba soda... barezm
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » كۆمه‌ڵێ پرسیار » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh bo am babata ba soda... barezm
1- ئه‌گه‌ر خوێن به‌له‌شه‌وه بێت نوێژ دروسته؟'
2- ئایا كڕینی ئاڵتون به قیست یان به قه رز دروسته یانا؟
3- حوكمى تێكه‌لاو بونى كوڕان و كچان چیه؟
4-ئايا من ئه توانم كچيكى شيعه ماره بكه م؟
1- ئه‌گه‌ر خوێن به‌له‌شه‌وه بێت نوێژ دروسته؟
به‌ئه‌رك نه‌بیت پرسیاریكم هه‌یه: ئایا كه‌سێك خوێن به‌له‌شیه‌وه هه‌بێت دروسته نوێژ بكات؟
ئاوات عبد الله
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاو له‌گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وبهیت و هاوهڵةكانی
براكه‌م!
خوێن له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا پیسه و ئه‌گه‌ر زۆربوو به‌له‌شه‌وه نوێژ پێوه‌كردنی دروست نییه، مه‌گه‌ر ناچاری وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك فیشه‌كی لێدراوبێ، یا خنجه‌رێكی لێدرابێ، و تیاچوونی زۆر نزیك بێ، و كاتی نوێژیش هاتووه، ئاله‌ویادا دروسته ته‌یه‌مومی بۆ بكه‌ن و نوێژه‌كه‌ی به‌وخوێنه‌وه بكات، هه‌روه‌ك حه‌زره‌تی عومه‌ر كاتێ ئهبولوئلوئی فارسی كه ئاگر په‌رست بوو، لهمیحرابهكهدا خۆی شاردبوه‌وه له‌وكاته‌دا كه حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌ناو نوێژا بوو، خنجه‌رێكی لێدا و بۆ نوێژی داهاتوو حه‌زره‌تی عومه‌ر كه‌هاته‌وه هۆش خۆی داوای كرد خۆلی پاكیان بۆ هێنا و ته‌یه‌مومی كرد و به‌وخوێنه‌وه نوێژه‌كه‌ی كرد.. ئه‌گه‌ر چاك بوه‌وه دهیگێرِێتهوه، ئه‌گه‌ر مردیش لای خوا گوناهبار نابێت.
بهلاَم له‌خوێنی بچووك چاوپۆشی كراوه، و شه‌رع عه‌فووی لێداوه، وه‌ك خوێنی پووك و خوێنی زیپكه ودمهڵ، به‌مه‌رجێ خۆی نهیتهقاندبێ، به‌لام ئه‌گه‌ر به ناچاری خوارندبێتی و ته‌قیبێ و خوێنی لێ هاتبێ ئه‌وه‌ش چاوپۆشی لێكراوه. خوایش ئاگادار تره..
2-كرِین و فرۆشتنی ئاڵتوون و زیو به قیست و به‌قه‌رز حه‌رامه، و پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی لێكردووه، وفه‌رموویه‌تی: زێرِ بهزێرِ و زیو به زیو، و گه‌نم به‌گه‌نم، و جۆ بهجۆ، و خورما به‌خورما، و خوێ به‌خوێ، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ك بن، و هه‌ردوویان حازربن، و ده‌ست به‌ده‌ستیش بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هاوجنس نه‌بوون چۆنی ده‌فرۆشن بیفرۆشن ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ده‌ست بوون، واته قه‌رز نه‌بوون..
كه‌وابوو ئه‌م پاره‌ی ئێمه له به‌رامبه‌ریه‌وه ئاڵتون دانراوه، كاتێ ئاڵتوونی پێ دهكرِین وه‌ك ئه‌وه وایه ئاڵتوون به‌ئاڵتوون بكرِین، له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه به قه‌رز یا به قیست.
3- پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبهیت و شوێنكه‌وتووانی..
حوكمی تێكهلاَوبوونی كورِان وكچان به‌و جۆره‌ی كه له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا هه‌یه ناشه‌رعییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئافره‌ته‌كان خۆیان داناپۆشن، و وهه‌ندێكیشیان كه دین بۆ شوێنی خوێندن وه‌ك بۆ راو بچن وا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، مكیاج و بۆن و...تاد..
بهلاَم ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری خۆیان نه‌كه‌ن، و خۆیان دابپۆشن، وئه‌وشوێنانه‌ی كه سه‌رنجی گه‌نجان راده‌كێشێ ده‌ری نه‌خه‌ن، و ...تاد. ئه‌وه حوكمه‌كه‌ی به‌پێی شه‌رع دروسته..
بهلاَم له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستادا كه به‌شێوه‌یه‌كی نادروست تێكه‌ڵییه‌كه هه‌یه، ئه‌وقوتابیانه‌ی پێبه‌ندن به ئاین وله‌خوای خۆیان ده‌ترسن، ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ل خوادا پته‌وتر بكه‌ن، ورۆژ نهرۆژێ یا له هه‌فته‌یه‌كدا دوورۆژ به‌رۆژووبن، چونكه رۆژوو ئاره‌زووی جینسی كه‌م ده‌كاته‌وه، یا ئه‌گه‌ر له‌توانادا هه‌بوو ژن بێنیت....
پێغه‌ممه‌ریش له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت: " يامعشرالشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء " متفق عليه. خوایش ئاگادار تره..
4- به‌ڵێ ، له ناحییه‌ی شه‌رعییه‌وه هیچ مانیعێك نییه‌و دروسته، چونكه هه‌ردوولا موسوڵَمانن، بهلاَم ده‌بێ ئه‌وه بزانیت كه له‌دواییدا موشكیلهتان بۆ ساز ده‌بێت، چونكه تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و بكه‌یت به سوننی و ئه‌و ده‌یه‌وێ تۆ بكات به‌شیعه، منداڵهكهشتان له‌و نێوانه‌دا سه‌ری لێ تێك ده‌چێت.. بهلاَم ئه‌گه‌ر بتوانی له‌سه‌ره‌تاوه له‌ته‌كیا رێك بكه‌ویت كه ئه‌گه‌ر منالتان بوو ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌زه‌بی تۆ بێ..و هه‌ردووتان رێز له مه‌زه‌بی یه‌كتر بگرن، و قسه‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه ببیته هۆی ناخۆشی و جیاوازی، ئه‌وا باشه، ده‌نا له‌دواییدا گۆبه‌ندی گه‌وره ساز ده‌بێت..
خوایش ئاگادار تره.
سایتی- مامۆستا حه‌سه‌نی پێنجوێنی
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » كۆمه‌ڵێ پرسیار » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]