تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

[size=24]ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر سه‌ركه‌وتوو [/size]

6

Bokan_s نووسی:

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت هةر سةركةوتو بيت [/size]

5

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت با به‌تێكی زۆر باشه‌

4

[size=24]دةستةكانت خؤش بيت هةر سةركةوتو بيت [/size]

3

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت با به‌تێكی زۆر باشه‌

2

[size=16]ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی زۆر جوانه‌ [/size]

1

هەرچەندە بە مێژوو دابچینەوە ئەوەندە زیاتر راستیەكانمان بۆ دەردەكەوێ‌ كەوا میلەتەكەمان تا ‏چەند زەرەرمەند بوە لە هۆكارەكانی خزمەتكردن بە بێگانە ، هەرچەندە لە ناوەخۆشماندا لە پەندە ‏كوردیوكان ئەوە سەلماندراوە كە فەرمویانە ( سەد سال بكەی بێگانە پەرستی هەر دەهێنی نوشستی ) ‏بەلام تا ئەمرۆش هێشتا ئێمە خۆمان خۆمان ناناسین و خۆمان بە كەمینەو پلە دوو دەزانین لە ولاتی ‏لێكێنراومان بە عێراق بۆیە هەلپەی خۆ بردنە پێشەوەمان هەیە بۆ پێشاندانمان كە خزمەتكارێكی بە ‏ئەمەكین بۆ بێگانەكانمان .‏
بۆیە دەلێم با بە مێژوودا بچینەوە تا ڕاستیەكان بە نەوەی نوێ‌ ئاشنا بكەین بەوانەی زۆرێك خزمەتی ‏بێگانەیان كردوە و بابزانین خزمەتەكەیان بۆكێ‌ ئەژمار كراوە وە ئێستا بە مردوویی چۆن جارێكی تر تعریب ‏و تتریك و تفریس كراون لەلایەن شۆڤێنیەكان چونكە خۆیان خزمەتكاری بێگانە بوینە ، كەچی ئێستا زۆرێك ‏لە كورد سەدان هەنگاو لە ئێراقدا بە تایبەتی لە عەرەب دەچنە پێش كەچی بە پێچەوانەوە عەرەب بە ‏گشتی و شۆڤێنیەكان بە تایبەتی هەزاران هەنگاو دەچنە دواوە و بێبەرین لەو خزمەتەی كە كورد بە پارەو ‏گیانی خۆی پێشكەشیان دەكات بەلام كورد هەر واز ناهێنێ‌ و لە عەرەب دەچێتە پێش باوەرم وایە رۆژێك ‏دابێ‌ پێیان بلێن بۆ وازمان لێناهێنن و بەرۆكمان بەر نادەن كورد لە مێژووی خۆیدا زۆری خزمەت كرد كەچی ‏تا ئەمرۆش بێدەسەلاترلاین عەرەب خزمەتی ئەو كوردانە بە كوردی ناناسێ‌ و بە مردویش وا تعریبیان ‏دەكات چ عەرەبێك هەیە ئەمانە بەكورد بناسێ‌ ،  لەوانە :-‏
شاعیری ناسراو / رەصافی – كوردێكی خەلكی شاری كەركوكی قودس و دلی كوردستان لە عەشیرەتی ‏گەورەی جەباری چەندین كتێب و شعری بۆ عەرەب نوسیوەتەوە و ئێستاش زۆربەی عەرەبە شۆڤێنیەكان ‏بە رەصافی دەلێن عەرەب . ئایا بۆ ئێمەش رەوانیە لە پاش ماوەیەكی تر كە حكومەتی كوردی تەواو ‏چەسپاو كێشە گەورەكانی كۆتایی هات ئێمەش وەك لە یاسایی ولاتانی سەربەخۆدا هەیە لە دوای مردنیش ‏دادگایەكی ئەو كوردە بێ‌ ئەمەك و بێوەفایانە بكەین كە خزمەتی میلەتی خۆیان نەكردوە و هەولەكانیان بۆ ‏بێگانە بوە .‏
یاخود / احمد شوقی گەورە شاعیر كە بە رەچەلەك كوردە و ئێستا جێگەی شانازی عەرەبەكانە و یان ‏زەهاوی شاعیر كە بە رەچەلەك كوردەو خەلكی سلێمانیەو لە پاشماوەی (بابان) ە كانە ئەم بێوەفاییەی ‏بەرامبەر بەكورد كردوە .یاخود هونەرمەندان ( محمود ملیجی - مصری  ، صلاح عبدالغفور – ئێراقی  ، ‏ابراهیم تاتلس - توركی . هتد) تەنانەت پێویستە رۆژگارێك دابێت ( صلاح الدین الایوبیش ) دادگایی بكرێت ‏چونكە ئەمانە خزمەتی میلەتەكەی خۆیان نەكردوە لەگەل ئەوەی دەسەلاتیان هەبوە .‏
ئەگەر ئەوانە ووتویانە یان كەسانی تر شایەدیان بۆ دەدەن كە لەو كاتە رێنوسی كوردی نەبوە یان ‏كاریگەری هەبوە یان هەر هۆكارێكی تر بەلام  بەلگەی تر هەیە كە ئەوانە هەر خۆرسك خزمەتكاری بە ‏ئەمەكی بێگانە بوینە ، داخەكەم هەندێ‌ لە نەوەكانیشیان ماون  رەنگە شانازیشبان پێوە بكەن .‏
لە هەمان سەردەم كەلە شاعیر و نوسەرو فەرمانڕەوای كورد خەباتیان كردوە بۆ رێبازی كوردایەتی ‏لەوانـــــــــــــە ( پیرەمێر ، نالی ، قانع ، مەولەوی ، هێمەن ، هەژار موكریانی ، دلدار ، دلزار ، حاجی ‏قادری كۆیی ، قەدری جان . هتد  لە فەرمانرەواكان شێخ سەعیدی نەهری ، شێخ سەعیدی پیران ، قازی ‏محمد ، شێخ عبدالصمد بارزانی ، شێخ عبدالسلام بارزانی ، شێخ محمودی نەمر ،مەلا مستەفای بارزانی ، ‏ابراهیم احمد  هــتد . هەروەها دەسەلاتداری فەرمانرەواكانی كوردستان وەك میر و حــــــــــــكومەتەكان ‏لەوانە ( حكومەتی  - قازی محمد ، شێخ محمودی نەمر ، میری سۆران و بابان و بابە ئەردەلانی و ‏بەدرخانەكان  هتد . بەگوێرەی ئامارێك 120 ناوداری كورد تەنها لەسەردەمی پاشایەتی لە سالی 16/ تموزی ‏‏1925 تا 14/ گەلاوێژی 1958 خزمەتی پەرلەمانی ئێراقیان كردوە كە تا ئەمرۆش هیچ كام لە شۆڤێنیە ‏عەرەبەكان باسیان ناكات و خزمەتەكانیشیان بۆ عەرەب ئەژمار كراوە .‏
ئێستاش جۆرێك لە كورد یان حزب یان كەسایەتی ناسراو بە هەمان رێچكەی ئەو خزمەتكاریەی بێگانەن ‏دەیانەوێ‌ مێژوەكە دوبارە بكەنەوە و لە ژێر ناوی جیا جیا تا بچنەوە پەرلەمانی ئێراق بۆ هەندێ‌ ناو ‏ناوەتۆر و یان مووچەیەكی چاك یان رقابەرایەتی یەكتر دەیانەوێ‌ لستەكانیان بە جیاش بێت بە پێچەوانەی ‏ویستی كوردان .‏
ئایا ئەو لایەنانە لە خۆیان ناپرسن تا كەی خزمەت بە بێگانە دەكەن وە كوردیش بە میلەتی خۆیان دەزانن ‏بەلام  چیتر فێلمان لێناكرێت بۆیە دەبێ‌ هەموو لایەنەكان ئاگاداربن چیتر ( كوڕی خۆمان بە قوربانی كچی ‏بێگانە ناكەین ) لەگەل ریزم بۆ هۆشیاری مێینە .بۆیە پێویستە كوردان یەك هەلوێست و یەك لست بن لە ‏بڕیارەكانیان بۆ ئەوەی چیتر نەبینە خزمەتكاری بێگانە داردەستی كەس چونكە میلەت ئەم جارەیان ‏هۆشیارەو با ئێمەش لەمەو دوا خزمەتی راستەقینە بە خۆمان بكەین و ئێمەش هەلوێسیتەمان هەبێت  بەو ‏ناوەی  ( چۆنم دەبینی وات دەبینمەوە ) .‏
ئەگەر هەر یەكێك لە ئێمە پرس بە عەرەبێكی زۆر سادە بكات كە ڕەنگە هیچ بەرژەوەندیەكیشی نەبێت نە ‏لە ناو ئێراق و نە دەرەوەش بەلام هەر هەمان هەلوێستی عەربێكی شۆڤێنی هەیە بەرامبەر بە ئێمەی كورد ‏بە تایبەتی لە یاسای فیدرالی تا ئێستا كام كەنالی تەلەفزیۆنی كە بە زمانی عەرەبی ئاخافتن دەكات باسی ‏هەرێمی كوردستان دەكات ئەگەر سەیری كەنالە عەرەبیەكان بكەین تا ئێستا ناوی كوردستان بە             ‏‏( شمال الحبیب ) دەبەن ، ئەوەتا برایان و خوشكانی عەرەب یان ئەوانەی كە لە دەرەوەی هەرێمی ‏كوردستان نیشتەجێن  كە بەسەردان دێنە هەرێمی كوردستان لە زالگەكاندا نارازین ، چونكە داوای هەندێ‌ ‏لێكۆلینەوەی سادەیان لێدەكرێت كە ئەویش بۆ بەرژەوەندی گشتیە و بۆ پارێزگاری كردنی هەرێمە لە ‏دەستی رەشی تاوانكاران  .‏
رەنگە كەسانێك هەبن منیش بە شۆڤێنی ئەژمار بكەن بەلام با ئێمەش وەك بەرامبەرەكەمان خەلك ببینین ‏نەك هەر ئێمە دۆستیان و ئەوانیش بە چاوی سوك تەماشامان بكەن .‏
ئەگەر جارێكی تر بە مێژوی جیهان دا بچینەوە هەر لە دوای لافاوەكەی حەزرەتی نوح پێغەمبەر ( د .خ ) ‏ژیان لە كوردستان لە سەر شاخی جود دەستی پێكردۆتەوە كە كەشتیەكەی حەزرەتی نوحی تیا ‏گیرسایەوە كە تا ئەمرۆش ئێمەی كورد توانیومانە ئەم هەرێمە خێر لە خۆ نەدیوە بەخوێنی ملیۆنەها ‏شەهید بەرهەم بهێنین كە بۆتە روناكیەك بۆ هەموو كوردان لە جیاتی پەرەپێدان و گەورەبونی  كەچی ‏جارێكی تر خۆمان دەمانەوێت بیكەین بە قوربانی خزمەتی بێگانە ئەویش بە دابرینی چوندین ناوچەیەكی ‏تری كورد وەك  خانەقین ، مەندەلی ، زرباتیە ، بەعقوبە ، مەخمور ، گوێر ، زمار ، شەنگار ، شێخان  هتد  ‏كە دەبوایە ئێمەی كورد خاوەنی گەورەترین ولات بوینایە لە سەر روی زەمین چونكە قوربانیەكانی ئێمە زۆر ‏لەوە زیاترە كە بەو هەرێمە بچوكەی تیا بە دەست هاتوە .با ئێمەش لەمەودوا تەنها خزمەتی خۆمان بكەین ‏و خاوەن یەك بیرو یەك هەلوێست و یەك را بین لە بەرامبەر هەموو شۆڤێنیەكان ، ئەگەر لە ناو خۆشماندا ‏بیرو رای جیامان هەبێت .با هەر هیچ نەبێت پەند لە دراوسێكان یان لە عەرەب وەربگرین كە چۆن لە كاتی ‏هەلوێستدا یەك وتەن و یەك بیر و بۆچونیان هەیە ..‏

نوسینی - جمیل احمد بابان
خوشةوىستى بو هةولىر