dast xosh waeee zor pem naxosh bu
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » پاش پێنج ساڵ پێكەوەژیان...(براد پیت) و (ئەنجلینا جوولی) جیا بوونەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh waeee zor pem naxosh bu
کاک ئارێز دهست خۆش....
دهست خۆش
دهست خۆش بۆ ئهم زانیاریانه بهلام زۆربیم ناخۆش بوو
dast xosh mnish zorm pe naxosha..
دهست خۆش بۆ ئهم زانیاریانه بهلام زۆربیم ناخۆش بوو
پاش پێنج ساڵ پێكەوەژیان...(براد پیت) و (ئەنجلینا جوولی) جیا بوونەوە؟
میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردووە كە جوانترین جووتی هۆلیوود (ئەنجیلینا جوولی) و (براد پێت) بەهۆی كەڵەكەبوونی ناكۆكییەكانیان و، قوڵبوونی خاڵە جیاوازەكانی نێوانهوه بڕیاری جیابوونەوەیان داوەو، و له سهر چۆنێتیی دابهشکردنی سەروەرت و داهات و موڵك و ماڵەكەیشیان ڕێک کهوتوونه.
لەو بارەیـــــــەوە گۆڤـــــــــــــاری
"The Entertainment weekly " كە تایبەتە بە هەواڵەكانی "هۆلیوود" و ناودارەكانی بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (جوولی) و (پێت) ڕێككەوتنی كۆتاییان لەبارەی كۆتاییپێهانانی هاوسەرگیرییەكەیان و چۆنێتی دابەشكردنی ماڵ و سامانەكەیان ئیمزا كردووە.
بە پێی سەرچاوەكە تەنیا شتێك كە وای كردووە هێشتا جیابوونەوەكەیان بە ڕەسمی ڕانەگەیەنن، مەسەلەی شەش منداڵەكەیانە كە چۆن بە خێویان بكەن.
ئاژانسی هەواڵی " DPA"ـی ئەڵمانیایش بڵاوی كردەوە كە دوێنێ هەردوو گەورە ئەكتەر بە ئامادەبوونی پارێزەری هەردووكیان ڕێككەوتننامەكەیان ڕادەستی پارێزەرەكانیان كردووە، بۆ ئەوە بیگەیەننە دادگەو وادەی دادگەییكردن و ڕاگەیاندنی جیابوونەوەكەیان دیاری بكەن.
جێی باسە(جوولی)ـی تەمەن 34 ساڵان و (براد پێت)ـی تەمەن 42 ساڵ، پاش ئەوەی هەردووكیان لە ساڵی 2004ـدا لە فیلمی "Mr.& Mrs. .Smith"ـدا ڕۆڵی سەرەكییان گێڕا، پێوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست بوو، پاش ساڵێك هاوسەرگیرییان ڕاگەیاند.
یەكێك لە كێشەكانیان مەسەلەی منداڵەكانیانە
(ئەنجلینا) ماوەیەك لەمەوپێش لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ "News of the World"ـدا دەڵێت"من بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ زیادكردنی ژمارەی منداڵەكانماندا نیم و پێم وایە شەش منداڵ بەسە. بەڵام (پیت) مەیلی لە زیادكردنی ئەو ژمارەیە هەیە تا دەگاتە ژمارەی تیپێكی تۆپی پێ، ئەوەیش لەگەڵ ئارەزوو مەیلی مندا یەكناگرێتەوە...". باسیشی لەوە كردووە كە كێشەی نێوانیان لەو كاتەوە بە تەواوی سەری هەڵدا كە ئەو نەیهێشتووە (پیت) منداڵێكی كچی سووریایی هەڵگرێتەوە و بیكات بە كچی خۆیان.
جێی باسە (ئەنجیلینا) و (پێت) خاوەن شەش منداڵن كە سیانیان هەڵگرتوونەتەوە. ئەوانیش(مادۆكس) و (زەهرا) و (باكسن). سێ منداڵیشیان هی خۆیانە كە ئەوانیش (شیلۆ) و (نۆكس) و (ڤیڤیان)ـن.
(پێت) بۆ لای (ئەنیستۆن) دەگەڕێتەوە
ئەو كاتەی كە پێوەندی سۆزداری لە نێوان (براد پێت) و (ئەنجیلینا جوولی)ـدا دروست ببوو، (پێت) هاوسەری ئەكتەری شۆخ و ناودار (جینیڤەری ئەنیستۆن) بوو، بەڵام بۆ خاتری (جوولی) لێی جوودا بوویەوە، بەڵام لەگەڵ جیابوونەوەی (پێت) و (جوولی)ـدا ئێستا میدیاكانی ئەمەریكا باس لەوە دەكەن كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا (پێت) و (ئەنیستۆن) چەند جارێك پێكەوە بینراون و دەستیان لە دەستی یەكتردا بووە.
هەر بۆیە كەناڵی "CBN" بڵاوی كردەوە كە پاش ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی لە (ئەنجیلینا)، (براد پێت) بۆ لای كۆنە هاوسەرەكەی دەگەڕێـتەوە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونهری » پاش پێنج ساڵ پێكەوەژیان...(براد پیت) و (ئەنجلینا جوولی) جیا بوونەوە؟ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]