سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت، گه‌ردنم ئازاکه نه‌مزانی وه‌ها برسیته ده‌نا وێنه‌ی ئه‌و خواردنه خۆشانه‌م دانه‌ده‌نا.smile
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چەند خواردن،چی خـــواردن، چۆن خواردن ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت، گه‌ردنم ئازاکه نه‌مزانی وه‌ها برسیته ده‌نا وێنه‌ی ئه‌و خواردنه خۆشانه‌م دانه‌ده‌نا.smile
dast xosh kaka sahand,, bas walla awanda brsem buwa nabitawa
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان کاک بورهان ، کاک ڕابه‌ر ، هه‌ربژین.
[size=16]بابه‌تێکی زۆر به‌سووده.[/size]
ده‌ست خۆش زۆر باشه هه‌ر به‌رده‌وام بیت
خواردن پێویستە بۆ بەردەوامبوونی ژیان، بەڵام ئەم سێ پرسیارە زۆر گرنگن سەبارەت بە خۆراك، چەند خواردن،چی خواردن، چۆن خواردن. هەر كەسێك رۆژانە بڕێكی دیاریكراوی لە خۆراك پێویستە بە پێی كار و پیشە و جوولە و تەندروستی گشتی، بە مانایەكی دیكە بڕێكی دیاریكراوی وزە(كالۆری) و بڕی دیاریكراوی لە مادە خۆراكییە گرنگەكانی وەكو پرۆتین،كاربۆهیدرات، چەوری، ڤیتامینەكان، كانزاكان و ئاو پێویستە. كەم و زیادی لە وزەی خۆراكی و مادە گرنگە خۆراكییەكان كێشەی تەندروستی لێ دەكەوێتەوە بە شێوەی زیاد و كەمی لە كێشی لەشدا، بەدخۆراكی، نیشانەكانی كەمی ڤیتامین و كەمی كانزاكان. بۆ نموونە خۆراكێك كە رێژەیەكی بەرزی لە چەورییە تێرەكان تێدا بێت كە بە چەورییە خراپەكان ناسراون ئەوا ئەمڕۆ یان سبەی رووبەڕووی گرفتی تەندروستی وەكو بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆلی خوێن و نەخۆشی دڵ دەبێتەوە ئەمە سەرەڕای زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. ئەو خۆراكەی كە بڕێكی كەمی لە سەوزە و میوە تێدابێت لەوانەیە كە ببێتە هۆی كەمی ئەو ڤیتامینانەی كە لە ئاودا دەتوێنەوە بەتایبەتی ڤییتامین C لەگەڵ بێبەشبوون لە مادە دژەئۆكسانەكان كە رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ خۆپاراساتن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجە. لە لایەكی ترەوە شێوەی ئامادەكردنی خۆراكیش رۆڵی هەیە بۆ ئەوەی كە خۆراكت تەندروستییانە یان ناتەندروستییانە بێت، بۆ نموونە چەندی خۆراك لەناو رۆن و چەوریدا سووربكرێتەوە هێندە وزەی زیاتر لەخۆدەگرێت كە لەوانەیە كێشەی تەندروستی بنێتەوە، هەروەها چەندی كە خۆراك زیاتر ورد بكرێت هێندە رێژەی ڤیتامیەنەكانی كەم دەبنەوە.
گوڵان
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » چەند خواردن،چی خـــواردن، چۆن خواردن ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]