تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

هیوادارم سودی هه‌بووبێت.

4

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌تێكی باش بوو

3

سوپاس کاک بورهان گیان بژیت.

2

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بابه‌تێكی باش بوو

1

http://kurdup.com/up/uploads/picture/dec080e1a0.jpg

تا ئێستا باشترین زەیت كە زیانی بۆ تەندروستی نەبێت، بەڵكو سوودی زۆری هەبێت بریتییە لە زەیتی زەیتوونOlive Oil كە بە زەیتی پلە یەك ناوزەد دەكرێت، چونكە سوودی تەندروستی زۆری هەیە و بەرانبەر بە پلەی گەرمی بەرز و دووبارە گەرمكردنەوە خۆڕاگرە. زەیتی زەیتوون چەورییە تاكە ناتێرەكانی Monounsaturated تێدایە كە زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی. هەروەها زەیتی زەیتوون گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان، نەخۆشی شەكرە، شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەوكردنی جومگەكان. هەروەها زەیتی زەیتوون لە نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت. لە جیاتی كەرە و چەورییەكانی تر، بڕێك زەیتی زەیتوون بخەرە سەر خۆراكە جۆراوجۆرەكانەوە لەپاش لێنان و ئامادەكردنیان. بەكارهێنانی بڕێكی كەمی زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی بە رێژەی 13.4% دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە رێژەی نزیكەی 18% كەم دەكاتەوە، بە كرداری ئۆكسان ئەم جۆرەی كۆلیستیرۆل بەرپرسە لە نیشتنی یان جێگیربوونی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا. زەیتی زەیتوون جگە لە چەورییە تاكە ناتێرەكان و ڤیتامین E، گەلێك مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت كە دڵ لە نەخۆشی دەپارێزن. زەیتی زەیتوون ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنێت و پێویستی لەش بە هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەكاتەوە، هەروەها پەستانی بەرزی خوێنیش دادەبەزێنێت. خواردنی نزیكەی 9 گرام زەیتی زەیتوون رۆژانە، ئافرەت دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. زەیتی زەیتوون ئەگەر و نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان كەم دەكاتەوە، رێگرە لەبەردەم كەمبوونەوەی بارستایی ئێسكەكان(لاوازبوونی ئێسكەكان)، كۆئەندامی هەرس لە نەخۆشی دەپارێزێت بە تایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن و كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ كە پەیدادەبن بە هۆی بەكتریایەك بە ناوی هێلیكۆبەكتیر كە لەناو شانەكانی ناوپۆشی گەدەدا دەژیت و هەوكردنێكی درێژخایەن پەیدا دەكات و پاشان كولبوون پەیدا دەكات. پاش ئەو هەموو زانیارییانەی سەرەوە، ئەوەش لە بیر نەكەیت كە زیاد بەكارهێنانی چەوری و زەیتەكان و زەیتی زەیتوونیش لەوانەیە كە دوچاری زیادببوونی كێشی لەش یان دوچاری قەڵەویت بكات، چونكە یەك گرام زەیتی زەیتوون وەكو هەموو چەورییەكانی تر 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات.

گوڵان