[size=16]زۆۆۆۆر سوپاس بۆ پهیامه ڕازاوهکانتان
دهستی ئێوه خۆش بێت
به هیوام ههمیشه سهرکهوتووبن[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ترس و درۆ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=16]زۆۆۆۆر سوپاس بۆ پهیامه ڕازاوهکانتان
دهستی ئێوه خۆش بێت
به هیوام ههمیشه سهرکهوتووبن[/size]
دهستهكانت خۆش رۆژهخان سهركهوتووبیت
دهستهكانت خۆش رۆژهخان سهركهوتووبیت
دةستخؤش
[center][size=24]زۆر جوان بوون ووتهكان دهستت خۆش ڕۆژه خان بۆ ئهم بابهته جوانهت
ســــــــــــــــــــــــــــــــــــهركــــــــــــــــــــــــهوتــــــــــــــــــــــــوبیت[/size][/center]
زۆر جوان بوون ووتهكان دهستت خۆش ڕۆژه خان بۆ ئهم بابهته جوانهت
دهست خۆش
هیوادارم دایك و باوک بهباشی منداڵهکانیان پهروهرده بکهن
[center][size=24]زۆر جوان بوون ووتهكان دهستت خۆش ڕۆژه خان بۆ ئهم بابهته جوانهت
ســــــــــــــــــــــــــــــــــــهركــــــــــــــــــــــــهوتــــــــــــــــــــــــوبیت[/size][/center]
[size=16]نووسینی :د . سابیر بۆکانی
نەک هەر مرۆڤی ڕاستگۆ، درۆزان و درۆزنیش لەگەڵ ئەو ڕایەن کە هەموو ڕەفتارێکی دزێو و ناشیرین لە درۆوە سەرچاوە دەگرێت، کەچی زۆر کەس باس لەدرۆی سپی و درۆی بەرژەوەندی دەکەن؛ لەکاتێکدا ئامانجی هەموو درۆیەک خەڵەتاندن و چەواشەکردنە بۆ دەستکەوتن و پاراستنی بەژەوەندی هەنوکەیی یان ئایندەیی. یاخود بۆ ڕزگار بوون لەبارو دۆخێکی ناخۆش کە مرۆڤەکەی تێدایە. بۆیە هیچ درۆیەک نییە جگە لە ڕەش، ڕەنگیتری هەبێت.
درۆزن نابێتە درۆزان ئەگەر درۆکەی بەباشی دانەڕێژێت و هێزی خەڵەتاندن و چەواشەکردنی پێنەبەخشێت. بۆ ئەم توانایەش، زمانی پاراو و ئەندێشەی فراوان، کەرەسەی خاون. ئەو کەسەی ئەندێشەی بەپیتی نەبێ و وریایانە بابەتی درۆکەی لەڕووی دەربڕینەوە دانەڕێژێت؛ بۆ یەکجاریش کەسێکی پێناخەڵەتێت.
ترس و درۆ بەجۆرێک ئاوێتەو تەواوکەری یەکترن؛ بەئاستەم دەتوانرێت لەیەکتر جیا بکرێنەوە، بەڵام دەکرێت بڵێین: ترس هۆکارەو درۆش دەرئەنجام. ئەم ڕاستییەش ناسەلمێت ئەگەر بۆ قۆناغی منداڵی نەگەڕێینەوە. ئەو قۆناغەی تەمەن، کە تیایدا درۆکردن نەریت نییەو نەبووە بەنیشانەیەکی کەسێتی.
لەهەر شوێنێک (ماڵ بێت یان قوتابخانە) ئەگەر ڕاستگۆیی و ڕەفتاری دروست، دروشمی پەروەردە بوون، ئەوا منداڵ هەست بەکەمی ناکات تاکو بەدرۆکردن، قەرەبووی بکاتەوە، یان لەترسی سزاو دڵڕەقی، درۆ هەڵببەستێت. لەو دۆخ و کەشەدا هاوسەنگی عەقڵی و دەروونی لەئارادان و پێویستییەک نییە بۆ درۆ کردن. ترسێکیش نییە تاکو بۆ ڕەواندنەوەی؛ درۆیەک هەڵببەسترێت. کە ژینگەی دەروونی؛ ئاسوودەیی و دڵئارامی و ئازادی و سۆز و پێزانین باڵی بەسەردا کێشا بوو، ئیتر بچوکترین ڕوبەر بۆ ترس و لەترسیشەوە بۆ درۆ، نامێنێتەوە.
منداڵ لەو دایکە ترسنۆکەوە، ترس فێر دەبێت کە لەزۆر شت دەترسێَ و بەزۆر شتیش ئەم دەترسێنێت، هەر لەویشەوە درۆ فێر دەبێت کاتێک بەڵێنی گەورەو خەیاڵی پێدەداو نایباتەسەر. منداڵ لەو باوکەوە فێر دەبێت ڕاستییەکان بشارێتەوەو پاشان بترسێ و دواتر درۆزن بێت کە پێی دەڵێت: بڕۆ دەرگاکە بکەرەوەو بڵێ باوکم لەماڵ نییە. هەستە تەلەفۆنەکە هەڵبگرەو بڵێ باوکم نووستوە. لەقوتابخانەش بەهۆی سزای مامۆستا و لەداخی پاداشتی ناڕەواو لەپێشبڕکێی نادروست و لەبەراوردی زاڵمانەوە، بەقەد مەعریفەو زانین، ترس وەردەگرێ و درۆ و ئیرەیی و ڕق و غیرە فێر دەبێت. کە گەورەش بوو هەر لەترسی بەرژەوەندییەکانی یاخود بۆ دەستکەوتنی بەرژەوەندی نوێ درۆ دەکات. ئەو بەرژەوەندییانەش هەمیشە جەستەیی و مادی و ژمێردراو نین، هەندێکیان لە پێگەو پلەو پایەی کۆمەڵایەتیدا خۆیان دەبیننەوەو بەشێکیشیان دەروونین و تایبەتن بەچێژو خۆشییەوە.
بەڵام درۆی نەخۆشی ئەوەی لەفەرهەنگی ژیانی ئاسایی ڕۆژانەماندا بە (فشەکردن) ناوزەدمان کردووە، درۆیەکە لەپێویستی نائاگایی و نەستییەوە سەرچاوەی گرتووە، نەک لەترس و پێویستی ئاگایی و دەرەکییەوە. لەمیاندا کەسەکە حەقیقەتی یادەوەرییەکانی خۆی دەشێوێنێت، بەوەی گەورەترو زیاتریان دەکات و لەئەندێشەی خۆیەوە هەندێک ڕوداوی وەهمی دروست دەکات. سەرەتا بەدودڵی و گومانەوە دەیگێڕێتەوەو پاشان بێباکانە بەدڵنیایی تەواوەوە دەیهۆنێتەوەو لەدرێژایی و پانتاییدا هەموو سنورەکان دەبەزێنێت. بەهۆی فشەو درۆی ئەمەوە زیانێک بەخەڵکی ناکەوێت ئەوەندی سەنگی خۆی پێ سووکتر دەکات. ئەم درۆبێژە بڕێک زانیاری ڕوکەشی شێوێنراوی، لەسەر بابەتگەلێک پێیە، کە دەیخاتەڕوو، واتێدەگات گوێگری ڕاستەقینەی هەیە. نازانێت بەلای کەسی بەئاگاوە خۆشترین چێژی دەروونی ڕابواردن، لەوەدایە کە گێلێک، بەگێلت بزانێت.
ئەو دەمەی درۆیەکمان لەگەڵ دەکرێت؛ لەچاوانی درۆزندا: ترس ڕەنگێکی سەرشۆڕەو بەئاشکرا بەدی دەکرێت. لەدەنگیدا، ڕیتمێکی شەرمنی کزەڵەو بەئاسانی گوێمان لێیە. سێبەرێکەو لەپێش جەستەی خاوەنیەوە، دەگاتەجێ.
darwn nasi[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » ترس و درۆ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]