ده‌سته‌كانت خۆش بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی .....
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیاری به‌سود » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی .....
dastakant xosh bet
له شافعی ده‌شکێ به لام له ماللکی ناشکێ منیش هه‌مان رام هه‌یه
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌لام دهستونویز دهشكیت به‌گویره‌ی مه‌زهه‌بی امامی شافحی
ئه‌وكاته‌ی خیزانی بیغهمبهر ده‌ستی داوه له قاچی بیغهمبهر راسته به‌رده‌وام بوو له نویزهكهی وه‌له كاتی سوجهدابوو
Xwazyarm hamwan swdmand bn lababatakat
ده‌سته‌کانت خۆش بێت وه‌ڵامی به‌سود بوون.
dastakant xosh .. baraste ba sod bun
ئایا ده‌ست نوێژ له خێزانی خۆت ده‌شکێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست
وه‌ڵام: ناشکێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بێت و وه گه‌ر مه‌به‌ستیشت نه‌بێت هه‌ر ناشکێت، چه‌نده‌ها فه‌رمووده له‌م باره‌وه هه‌ن له فه‌رمووده‌یه‌کدا به‌م شێوه هاتووه که عائیشه ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌گێڕێته‌وه که پێغه‌به‌ر درودی خوای لێ بێت ماچی کردووه‌و وه به‌ڕۆژووش بووه وه ده‌فه‌رموێ "القبلة لا تنقض الوضوء ولا تفطر الصائم"، واته ماچ کردن نه ده‌ستنوێژ وه نه ڕۆژووش ناشکێنێ. وه کۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه‌ك له‌م باره‌وه هه‌ن له عائیشه ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌ستی داوه له قاچی پێغه‌مبه‌ر له کاتی نوێژدا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت له نوێژه‌که‌ی به‌رده‌وام بووه، وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوێ لێ بێت ماچی خێزانه‌کانی کردووه‌و ڕۆشتووه بۆ نوێژ، هه‌رچه‌ند مشت‌ومڕێك هه‌یه له‌م مه‌سه‌له‌دا هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌شکێ، وه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به ئارهزووهو بوو ده‌شکێ به‌ڵام من ئه‌و ڕه‌ئانه به‌لامه‌وه به‌هێزه که ده‌ڵێن ناشكێ.
2-ئایا یه‌که‌م پرسیار له کاتی مردن چیه و شێوازه‌که‌ی چۆنه ؟
وه‌ڵام: پێم وایه مه‌به‌ستان له‌م پرسیاره دوای مردنه، وه له‌کاتی مردن‌دا کاتێك ئینسان خه‌ریکه ده‌مرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه که‌سێکی باش و بۆخوا سوڵحاو بوو ئه‌وا فریشته‌یه‌ك داده‌بزێته سه‌ری و دوو مژده‌ی زۆر خۆشی پێ ده‌دات یه‌کێکیان به‌وه‌ی که خه‌می ماڵ و منداڵی نه‌بێت وه یه‌کێکی تریان ئه‌وه‌یه خه‌می داهاتووشی نه‌بێت، چونکه ئینسان له‌و کاته‌دا ئه‌و دوو ترسه‌ی هه‌یه {إن الذين قالوا ربنا الله ثم استقاموا تتنزل عليهم الملائكة ألا تخافوا ولا تحزنوا وأبشروا بالجنة التي كنتم توعدون} واته ئه‌وانه‌ی که ووتویانه خوای گه‌وره خوامانهو وه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری تا کاتی مردنیان ئه‌و کاته فریشه دادهبهزێنه سه‌ریان ئه‌و دوو مژدهیهیان پێ ده‌دات ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره به‌ڵێنی پێدابوون. وه دوای مردن ئه‌م پرسیارانه ده‌کرێت وه‌ك له موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌ددا هاتووه{ مَن ربك ؟ وما دينك ؟ ومن هذا الرجل الذي بعث فيكم ؟} واته خوات کێیه؟ وه دینه‌که‌ت چی یه؟ وه ڕه‌ئیت چۆنه به‌رانبه‌ر به‌و پیاوه مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ره درودی خوای لێ بێت، وه ئه‌گه‌ر مردووه‌که‌ش ئه‌و که‌سه بوو که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، ده‌ڵێ خوام الله یه، وه دینم ئیسلامه، وه ئه‌و پیاوه پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و پێغه‌مبه‌رمه، وه گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وا هه‌رده‌ڵی نازانم نازانم، وه ئیتر مه‌گه‌ر خوا خۆی ره‌حمی پێ بکات. وه یه‌که‌م پرسیاریش که له ڕۆژی دوایدا لێمان ده‌کرێت نوێژه وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه که ئیمامی ئه‌بی داود گێڕاویه‌تیه‌وه {عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال :{ إن أول ما يحاسب الناس به يوم القيامة من أعمالهم الصلاة ، قال : يقول ربنا جل وعز لملائكته وهو أعلم : انظروا في صلاة عبدي أتمَّها أم نقصها ؟ فإن كانت تامة : كتبت له تامة ، وإن كان انتقص منها شيئاً : قال : انظروا هل لعبدي من تطوع ، فإن كان له تطوع : قال : أتموا لعبدي فريضته من تطوعه ثم تؤخذ الأعمال على ذاكم } واته یه‌که‌م شت که ئینسان محاسه‌به ده‌کرێت له‌سه‌ری له ڕۆژی دوایدا نوێژه، ئه‌گه‌ر نوێژه‌که‌ی ته‌واو بوو خۆ ئه‌مه ته‌واوه، وه‌گه‌ر ته‌واو نه‌بوو له نوێژه سونه‌ته‌کان ته‌واوی ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه که زۆر گرنگی بهنوێژهکانمان بده‌ن، وه هه‌روه‌ها به نوێژه سونه‌ته‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کهموكوڕیهك له نوێژه فهرزهکانماندا بوو ئه‌وا به نوێژه سونهتهکانمان بۆمان ته‌واو ده‌کرێت، خوای گه‌وره ئێوه‌و ئێمه‌ش ڕاگیراو بکات له‌سه‌ر ئه‌م په‌یامه پاکه‌و به‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێ له‌سه‌ری و وه ئه‌و دوو مژده خۆشهشمان پێ بدرێت له‌سه‌ره مهرگداو، زمانمان پاراو بکات له گۆڕ‌و وه له ڕۆژی دوایدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گشت پرسیاره‌کان.
3-که ده‌ست نوێژ ده‌سۆم پاشه میزم هه‌یه یان میزه چوڕکێ، چی بکه‌م باشه ؟
وه‌ڵام: بێگومان یه‌کێك له‌و شتانه‌ی که ده‌ستنوێژ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه ده‌رچوونی میزه، به ڕوودانی ئه‌و کاره ده‌بێت ده‌ستنوێژ بشۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر میزه چۆڕکێتان هه‌بێت ئه‌وه ئیتر ده‌سته‌ڵاتی ئێوه‌ی تێدا نی یه، هه‌ر کات وویستت نوێژ بکه‌یت ماوه مه‌خه به‌ینی دهستوێژو نوێژه‌که هه‌ر که دهستوێژت گرت دوای ده‌ستوێژ شتنه‌که نوێژه‌که‌ت بکه، وه هیچ گوێ مه‌ده به‌وه‌ی که میز ده‌رده‌چێت یان نه انشاء الله هیچ تاوانبار نابن و نوێژهکهشتان دروست ده‌بیت.
4-ئه‌گه‌ر خۆت بشۆیت و پاشان نوێژ بکه‌یت ئایا دروسته ؟ واتا ده‌ست نوێژ نه‌شۆیت، ئایا ئاوی خۆشتنه‌که ده‌بێته ده‌ست نوێژیش
ه‌ڵام:- بسم الله الحمد ولله الصلاة والسلام علی رسول الله أما بعد:-
ئه و کاته ی که خۆت ده‌شۆیت ده بێت نییه تی ده‌ست نوێژ بێنیت نیه ته که ش شه رت نیه به ده م بیڵێیت ده بێت له دڵی خۆت دا بێت وه ده بێت ئه ندامی ده ست نوێژیشت بشۆیت وه ئه گه ر له کاتی خۆشۆردندا ده ستت به ر عه‌وره‌تت که وت ئه‌وا هیچ ئیشکالێك ی تێدا نیه و دوای خۆشۆردنه که به م شێوه یه ده توانیت نوێژه که ت بکه یت که‌واته به ته نیا ئاوی خۆ شۆردنه که نا بێته جێی ده ست نوێژ بێ نییه ت هێنان خوای گه‌وره‌ش زاناتره
ڕێگای ڕاستی
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیاری به‌سود » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]