تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ڕاستگۆیی... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

Sarhang Muhsin نووسی:

ڕاستگۆیی كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی درۆیه‌، به‌ڕای تایبه‌تی خۆم گه‌وره‌ترین كێشه‌ی مرۆڤه‌، له‌ ژیانی ڕۆژانه‌شمدا
نه‌متوانیوه‌ باوه‌ڕ‌ به‌كه‌سێك بكه‌م گه‌ر ڕۆژێ له‌ڕۆژان درۆی له‌گه‌ڵ كردبم!، من خۆم له‌ هه‌وڵێكی چه‌ند ساڵه‌دا
توانیم وابكه‌م ته‌نانه‌ت بۆ گاڵته‌ش قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م بچێته‌ قالبی درۆوه‌ چونكه‌ كه‌ درۆ دوژمنی خوا ئینسانه‌
هه‌ڵبژێردراوه‌كانه‌ منیش بوومه‌ته‌ دوژمنی.

begoman waya  kaka  sarhang.. balam zor jar mrov bo awae  barambarakae  nadorenet  majbor abe  dro bkat ta  kateke  gonjaw  det rasteyakane  pe  blet

9

Aso Yassin نووسی:

[center][size=24]بــــــابــــــه‌تــــــێــــــكــــــی زۆر جــــــوانــــــه‌ ده‌ســــــتــــــه‌كــــــانــــــت خــــــۆش بــــــۆ ئــــــامــــــاده‌كــــــردنــــــی ســــــوزانــــــه خــــــــــــان بــــــه‌هــــــیــــــوایــــــن بــــــێ بــــــه‌ش نــــــه‌بــــــیــــــن لــــــه‌بــــــابــــــه‌تــــــه‌ جــــــوانــــــه‌كــــــانــــــت .[/size][/center]

ده‌ست  خۆش

8

ڕاستگۆیی كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی درۆیه‌، به‌ڕای تایبه‌تی خۆم گه‌وره‌ترین كێشه‌ی مرۆڤه‌، له‌ ژیانی ڕۆژانه‌شمدا
نه‌متوانیوه‌ باوه‌ڕ‌ به‌كه‌سێك بكه‌م گه‌ر ڕۆژێ له‌ڕۆژان درۆی له‌گه‌ڵ كردبم!، من خۆم له‌ هه‌وڵێكی چه‌ند ساڵه‌دا
توانیم وابكه‌م ته‌نانه‌ت بۆ گاڵته‌ش قسه‌یه‌ك نه‌كه‌م بچێته‌ قالبی درۆوه‌ چونكه‌ كه‌ درۆ دوژمنی خوا ئینسانه‌
هه‌ڵبژێردراوه‌كانه‌ منیش بوومه‌ته‌ دوژمنی.

7

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ و به‌سوده‌.

6

Aso Yassin نووسی:

[center][size=24]بــــــابــــــه‌تــــــێــــــكــــــی زۆر جــــــوانــــــه‌ ده‌ســــــتــــــه‌كــــــانــــــت خــــــۆش بــــــۆ ئــــــامــــــاده‌كــــــردنــــــی ســــــوزانــــــه خــــــــــــان بــــــه‌هــــــیــــــوایــــــن بــــــێ بــــــه‌ش نــــــه‌بــــــیــــــن لــــــه‌بــــــابــــــه‌تــــــه‌ جــــــوانــــــه‌كــــــانــــــت .[/size][/center]

[size=24]سوباس بةريزم دلخوشم كة بة دلتة[/size]

5

[center][size=24]بــــــابــــــه‌تــــــێــــــكــــــی زۆر جــــــوانــــــه‌ ده‌ســــــتــــــه‌كــــــانــــــت خــــــۆش بــــــۆ ئــــــامــــــاده‌كــــــردنــــــی ســــــوزانــــــه خــــــــــــان بــــــه‌هــــــیــــــوایــــــن بــــــێ بــــــه‌ش نــــــه‌بــــــیــــــن لــــــه‌بــــــابــــــه‌تــــــه‌ جــــــوانــــــه‌كــــــانــــــت .[/size][/center]

4

سوباس ياس بو بىامةكةت.

3

دةست خوش بيت سوزانة كيان بابةتيكي زورجوان وبةسودة

2

ده‌ست خۆس
به‌راستی راست گۆی زۆر پێویسته‌ بۆ مرۆڤ به‌ تایبه‌تی راستگۆ بێ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌

1

ڕاستگۆیی...بناغه‌ی دامه‌زراندنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌
ڕاستگۆیی ووتنی قسه‌یه‌که‌یان لێدوانێکه‌که‌باس له‌شتێک ده‌کات بوونی هه‌یه‌. هه‌ر لێدوانێک یان گوزارشێک یان باسێک له‌بابه‌تێک ته‌نها قسه‌بوو و، ئه‌و مه‌سه‌له‌ی باسی لێوه‌کراوه‌بوونی نه‌بوو، ئه‌وا قسه‌که‌ناهه‌قه‌و، گه‌لێک شتی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ. له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌خاوه‌نه‌که‌ی متمانه‌ی له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا نامێنێ و، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر درۆ که‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستگۆییه‌به‌زیانی ئه‌و که‌سه‌خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ڕاستگۆیی جوانترین و ڕازاوه‌ترین میدالیایه‌که‌مرۆڤ به‌ووتنی له‌یه‌خه‌ی خۆی ده‌دات. هه‌روه‌ها یه‌کێکه‌له‌به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی که‌سایه‌تیه‌تییه‌کی هاوسه‌نگ، ڕاستگۆیی هۆکارێکه‌بۆ سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی. شه‌ریعه‌تی ئیسلام نرخ و به‌هایه‌کی زۆری پیداوه‌و، زۆر بڵندی ڕاگرتووه‌. ڕاستگۆیی له‌قورئان و سوننه‌تدا هاتووه‌و خوای گه‌وره‌فه‌رمانی به‌موسوڵمان کردووه‌که‌پیوه‌ی پابه‌ند بێت، چونکه‌له‌سه‌ر تاک به‌تاکی موسوڵمانه‌وه‌ئوممه‌ت دروست ده‌بێ و، نابێ بناغه‌ی دروست بوونی ئه‌و ئۆممه‌ته‌که‌چ و خوار بێت.

به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵگه‌له‌سه‌ر ئیستیقامه‌ت پێویستی به‌بوونی کۆڵه‌که‌ی ڕاست و دامه‌زراو هه‌یه‌،تێگه‌یشتن له‌یه‌ک و ڕێزگرتن و هاوکاری و متمانه‌به‌یه‌ک بوون و، پێکه‌وه‌ژیان و دادپه‌روه‌ری و ئه‌مانه‌ت و ده‌ست و ده‌م پاکی و پاکڕاگرتنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و سه‌دان کۆڵه‌که‌ی جوانی تر ووزه‌ی به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵگه‌و خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانییه‌تی.

ڕاستگۆیی تایبه‌ت نییه‌ته‌نها به‌تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌، به‌ڵکو ده‌بێ ڕابه‌ر و سه‌رۆک و وه‌زیر و حکومه‌ت و دام و ده‌زگاکانی و ئه‌و قه‌واره‌و ڕێکخراوانه‌ش که‌کار له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌که‌ن ڕاسگتۆ و سه‌رڕاست بن له‌قسه‌و کرداریاندا. ووتنی ڕاستیه‌کان به‌میلله‌ت و، نه‌شاردنه‌وه‌ی زانیاری لێی و، سه‌رڕاستی له‌گه‌ڵیدا له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی کاروباره‌کانی ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌نیشانه‌ی دڵسۆزی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی میلله‌ت و، مافه‌کانی میلله‌ته‌. ڕاستگۆیی ئه‌و ڕاسته‌ڕێگایه‌یه‌که‌میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پێک ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رکاتێک لایه‌کیان درۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر کرد جورئه‌تی نابێ که‌به‌و ڕاسته‌ ڕێگایه‌دا بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وی تریان ڕوو به‌ڕوو ببنه‌وه‌.

جۆره‌کانی ڕاستگۆیی

جه‌ندین به‌شی هه‌یه‌، له‌وانه‌:

1. ڕاستگۆیی له‌قسه‌دا.

2. ڕاستگۆیی له‌کرداردا.

3. ڕاستگۆیی له‌بڕیاردا.

4. ڕاستگۆیی له‌نییه‌تدا.

5. ڕاستگۆیی له‌به‌جێهێنانی په‌یمان و به‌ڵێندا.

6. ڕاستگۆیی له‌ئه‌دای کار و به‌رپرسیارێتیدا.

7. ڕاستگۆیی ئه‌و که‌سه‌له‌گه‌ڵ خۆی و هاوڕێ وکه‌سوکاری و میلله‌ته‌که‌یدا.

8. ڕاستگۆیی ئه‌و که‌سه‌له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌که‌یدا.

ئیسلام و ڕاستگۆیی:

خوای گه‌وره‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ: (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين). ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئیمانتان هێناوه‌خوا بپه‌رستن و، له‌ده‌سته‌ی ڕاستگۆیان بن.

خوای گه‌وره‌هه‌ر له‌مرۆڤه‌کان مرۆڤی ڕاستگۆی بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردووه‌. ڕوو به‌ڕووی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ده‌فه‌رموویت: (واذكر في الكتاب إبراهيم إنه كان صديقًا نبيًا). به‌قه‌ومه‌که‌ت بڵێ، ئه‌وانه‌ی بت ده‌په‌رستن، که‌ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رێکی ڕاستگۆ بوو. سه‌باره‌ت به‌ئیسماعیل ده‌فه‌رمووی: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا). باسی ئیسماعیل بۆ قه‌ومه‌که‌ت بکه‌، وه‌ک چۆن له‌قورئاندا هاتووه‌که‌ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌که‌یدا و، نێردراو و پێغه‌مبه‌ر بوو، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌یوسف ده‌فه‌رمووێ: (يوسف أيها الصديق). یوسف ئه‌ی ڕاستگۆ، سه‌باره‌ت به‌ئیدریسیش ده‌فه‌رمووێ: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا). وه‌ک چۆن باسه‌که‌ی له‌قورئاندا هاتووه‌، ئاوا پێیان بڵێ که‌ئیدریس ڕاستگۆ و پێغه‌مبه‌ر بوو.

ڕاستگۆیی سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌ (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ). نه‌پێغه‌مبه‌ر له‌ڕاستگۆیی جیابۆته‌وه‌و، نه‌ڕاستگۆییش له‌پێغه‌مبه‌ر جیانه‌بۆته‌وه‌ (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ). ته‌نانه‌ت پێش بوونیشی به‌پێغه‌مبه‌ر قوڕه‌یش نازناوی (ڕاستگۆ و ده‌ستپاک)یان لێنابوو.

ڕۆڵی موسوڵمانی ئه‌مڕۆ چییه‌؟

موسوڵمان ده‌بێ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ڕاستگۆ بێت به‌وه‌ی کاره‌کانی هه‌موو بۆ خوای گه‌وره‌بن و، تێکه‌ڵ به‌ڕیا و خۆده‌رخستنیان نه‌کات. موسوڵمان ده‌بێ ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به‌وه‌ی درۆیان له‌گه‌ڵ نه‌کات، موسوڵمان ده‌بێ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا راستگۆ بێت به‌وه‌ی ڕاستییه‌کان نه‌شارێته‌وه‌و، خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنی و، دان به‌که‌موکورتییه‌کانیدا بنێ و ڕاستیان کاته‌وه‌. به‌کورتی و به‌کوردی موسوڵمان درۆزن نییه‌و، نابێ درۆزنیش بێت.

پرسیار له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) کرا: ئایا ئیماندار ترسنۆک ده‌بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ. ووتیان: ئیماندار به‌خیل (به‌رچاو ته‌نگ) ده‌بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ.

ووتیان: ئه‌ی موسوڵمان درۆزن ده‌بێ؟ فه‌رمووی: نه‌خێر.

به‌گشتی مرۆڤی درۆزن ناتوانێ تا سه‌ر له‌درۆکانیدا به‌رده‌وام بێت و، چاوبه‌ست له‌خه‌ڵک بکات و، به‌درۆ و ڕاستی شاردنه‌وه‌کانی چه‌واشه‌یان بکات. ئاخری ڕۆژێک دێت درۆکانی ئاشکرا ببن و، به‌سه‌ر خۆیدا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

سه‌ره‌نجامی ڕاستگۆیی له‌و جێیه‌وه‌ده‌رده‌کات که‌خوای گه‌وره‌خۆی له‌سوره‌تی المائده‌، ئایه‌تی (119)دا ده‌فه‌رمووێ: (هذا يوم ينفع الصادقين صدقهم، لهم جنات تجري من تحتها الأنهار، خالدين فيها أبدا). ئه‌مه‌ئه‌و ڕۆژه‌یه‌که‌ڕاستگۆیی به‌که‌ڵکی ڕاستگۆکان دێت، پاداشتی ئه‌وانه‌ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌که‌ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات و، تا هه‌تایه‌زیندوون تیایدا.

love 4 hawler

یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » ڕاستگۆیی... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌