زۆر زۆر زۆر سوباس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێتییه‌كی خۆشه‌ویستت هه‌بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر زۆر زۆر سوباس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
[center][size=24]زۆر زۆر زۆر جــــــــوانــــــــه دهســــــــتــــــــهكــــــــانــــــــت خــــــــۆش ڕۆژه خــــــــان بــــــــۆئــــــــامــــــــادهكــــــــردنــــــــــــی[/size][/center]
زووور سوباس بوو ئيوه ئه زيزانم شــادبن
kche aw dastanaw xosh bet,, zor la je bu azezmm,, hewadarm bardawam bettt
ده‌ست خۆش
گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێتییه‌كی خۆشه‌ویستت هه‌بێت له‌ناو خه‌ڵكدا
هه‌رچه‌نده سرهزشی مرۆڤه‌كان جیاوازه، به‌ڵام هه‌ندێك خهسڵهتو هه‌نگاو هه‌ن كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بهپیادهكردنیان، له‌ناو كۆمه‌ڵدا جێگه‌ی ڕێزبێتو سنوره‌كانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر پێشێل نه‌كات، بۆیه ده‌توانیت به‌م هه‌نگاوانه ڕێزی خۆت بپارێزیت‌و زیانیش به‌كه‌سانی تر نه‌گه‌یه‌نیت.
* خه‌نده‌و پێكه‌نین ده‌روازه‌یه‌كه بۆ شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌سته سه‌هۆڵینانه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌رت.
* ده‌بێت وشه‌ی شیاو‌و پێداهه‌ڵدانی باوه‌ڕپێكراو بڵێیت، له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رت كراوهبهو گفتوگۆی زۆر بكه، به‌ڵام له‌سنوور دهرمهچۆو گاڵته به‌كه‌س مه‌كه.
* دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌درێژه‌دان بهمشتومڕ، چونكه مشت‌ومڕ ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ڕقئهستووریو بێزاربوونی لایه‌نی به‌رامبه‌رت.
* مامه‌ڵه‌ت به‌وجۆره‌بێت كه خۆت ده‌یخوازیت، به‌و شێوازه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رت بكه كه خۆت حه‌ز به‌وه ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ره‌كانت به‌ڕێزه‌وه لێت بڕوانن.
* به‌رده‌وام پاساو بهێنه‌ره‌وه‌و دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌كێشه.
* توڕه‌مه‌به به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، چونكه ئه‌هریمه‌ن له‌پشت توڕهبوونهوهیهو ئازارت ده‌دات.
* سڵاو له‌هه‌موو كه‌سه ناسراوو نهناسراوهكانیش بكه، چونكه سڵاوی ڕاسته‌قینه هۆكارێكه بۆ زمانی گفتوگۆیه‌كی شیرن له‌نێو كه‌سه‌كاندا.
* دیاری ببه‌خشه به‌و كه‌سانه‌ی خۆشتده‌وێن، چونكه دیاری به‌خشین هه‌رچه‌نده شتێكی ساده‌ش بێت، پاشهاتێكی باش لای وه‌رگر دروستدهكاتو دهروازیهكیشه بۆ خۆشه‌ویستی.
* فێری چۆنێتی گوێگرتن له‌به‌رامبه‌رت ببه، به‌رامبه‌ره‌كانت به‌رده‌وام حه‌ز به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌سه‌رنجه‌وه گوێ له‌قسه‌كانیان بگیرێت.
* بیر له‌شتی خۆش بكه‌ره‌وه‌و گه‌شبین به، هیواو ئومێد له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكهرهوهو دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌ڕه‌شبینی.
* به‌رده‌وام ساده‌به له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌بێ كهمو زیاد.
* وا لهدهوروپشتت بكه داهێنانه‌كان بیری ئه‌وانه نه‌ك بیری خۆت، ئه‌وه‌یان لادروستبكه پێشنیاز‌و بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تۆدا یه‌كده‌گرنه‌وه.
* ساكاربهو بێ فیزبه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا، سروشتی مرۆڤه‌كان وایه كه لوتبهرزیو خۆسه‌پاندنی پێوه ده‌بینرێت، به‌ڵام تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به‌و هه‌وڵبده سادهبیت، چونكه له‌ناو دڵی خه‌ڵكیدا جێگه‌ی ڕێزدهبیت.
* به‌رده‌وام لێبووردنت هه‌بێت، هه‌میشه وشه‌ی شیرن بڵێ، وا له‌ده‌وروبه‌رت بكه بڕیاربده‌ن.
* مه‌به به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام ئامۆژگاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، خۆت هه‌ڵمه‌قورتێنه له‌كاروباری كه‌س تا ئه‌و كاته‌ی داوات لێده‌كرێت.
* به‌رله‌وه‌ی به‌شداربیت له‌خۆشییه‌كانی ده‌وروبه‌رت لهناخۆشییهكانیاندا به‌شداری بكه، هه‌وڵ بده لهناخۆشیو خۆشییه‌كانی بهرامبهرهكانتدا هاوكارییان بكه‌یت.
* ڕه‌خنه‌ی توند له‌به‌رامبه‌رت مه‌گره، چونكه هه‌رچه‌نده قسه به‌سه‌ر ده‌چێت به‌ڵام ئاسه‌واری قسه‌ی زبر كاریگه‌رییه‌كانی له‌مێشكدا ده‌مێنێته‌وه.
* زۆر پێویست نه‌كات بۆ هه‌موو شتێك پێبكه‌نیت، هه‌ندێك كات پێكه‌نین لهههیبهتو كه‌سێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
*فێری ئه‌وه ببه ئارامگر‌و خۆڕاگربیت، چونكه به‌و دوو خه‌سڵه‌ته له‌خودا نزیكده‌بیته‌وه.
* وه‌ك هه‌نگ به، شیله‌ی هه‌موو گوڵێك به‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێبگه‌یه‌نێت.
radoi nawxo
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێتییه‌كی خۆشه‌ویستت هه‌بێت » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]