dastt xosh barezm
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » }}}}}> شیوه‌نێكی ئێواره‌ی ڕه‌ش <{{{{{ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dastt xosh barezm
ده‌ستت خۆش بێت کاک بڵند سهرکوتوبیت
ده‌ست خۆش زۆر جوانه
dast xosh hawlery ba rasty jwan bo
hiwadarm sar kawto byt
[size=16]دةستةكانت خؤش بيت بلند كيان سةركةوتو بيت [/size]
dast xosh jowanna
dast xosh
dast xosh kak blnd
lagal xwendnaway hastm ba xambary krd
zor jwan darezrawa
[size=19]شیوه‌نێكی ئێواره‌ی ڕه‌ش
پاشكۆی دڵم هه‌راسانه نازانم بۆ
بۆنی هه‌ڵ كڕوزان و هه‌ڵقرچانی دڵم ده‌كه‌م
گریانم دێ
قورگم پڕ بووه له گریان
هه‌ناسه سوارم...
وا هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و خنكاندن ده‌چم
خۆ من گه‌رچی په‌رده‌ی ژووره‌كه‌شم هه‌ر لاداوه
په‌نجه‌ره‌كه‌م كردۆته‌وه
به‌ڵكو هه‌وای ئه‌م سه‌هۆڵ به‌ندانه
به‌شكم تۆزێ له ئاگرو كڵپه‌ی ئه‌م جه‌سته به‌زیوه‌م
دابمركێنێته‌وه
وا كلو كلو به‌فریش ئه‌بارێ من هه‌ر تام هه‌یه
له پڕ پیرهزاڵێك ههیشومهیی خۆی ژووره‌كه‌مدا.....
به ده‌نگێكی ناسك ووتی بۆ چه‌ند ساتێك با هاوڕێ بین
پیره زاڵ ووتی.....
من ناوم گێژهڵوكهی ئه‌م سه‌هۆڵ به‌ندانه‌یه گه‌ر ده‌ته‌وێ
خوشكه‌كه‌شم هه‌ر بناسی به‌فری زیوی ئه‌م باكورهیه !
ئه‌رێ پرسیم
هۆ براله بۆ ته‌نها من له‌م ووڵاتی نامۆ و غه‌ریبستانه
هاوڕێی تۆ بم؟
من زهبونم چوار مێخه‌م له خاچی نه‌خشه‌ی ووڵاته‌كه‌م كێشراوه
پیرهزاڵ ووتی ئاخر هۆ........
منیش ڕه‌نگی بێ ووڵاتیت تیا ده‌بینم
پرسهیهكه دهڕازی به گه‌ر خۆم بچم نه ناسیاوم ته‌نها باڵم
تۆ ده‌كه‌مه په‌یامی ڕێگام به‌ڵكو له‌و پرسه‌یه‌دا به‌شدار بم
زوو ڕازی بووم به هاوڕێی پیرهزاڵی ئه‌م باكوره
به سه‌مای خه‌م هه‌ڵی گرتم
به‌فریش تا نیوه‌ی ڕێ هاوڕێمان بوو
ئاخی خواست به‌فر چونكه له‌وێ به‌هار بوو
به جێ ما‌و نه‌گه‌یشتێ....
به‌ڵام من و هاوڕێی پیرهزاڵم كه گه‌یشتینێ
له وێ به هار بوو ئاوه‌دان بوو.....
زۆر سه‌ر سام بووم
زۆری لێبو....
زۆر به بێ ده‌نگ و به ڕێزه‌وه راوه‌ستابوون
كه وه ك چاوه‌ڕێی په‌یامی ئاسمانی بن
بێ چرپه بێ ده‌نگ وه‌ك شه‌وی بێ مانگه‌شه‌و...
بێ خشپهخشپ سه‌ر ڕووه‌و زه‌وی ڕاوه‌ستابوون
له پڕ بانگه‌وازێك كرا كورسی و ڕایه‌خێکیان زوو هێنا
له سه‌ر كورسی ڕه‌سمی هه‌ڵۆیه‌كی باڵ كراوه
پرشنگی خۆشه‌ویستی ئه‌ڕواند!
له پڕ گوێم له ده‌نگی گریان بوو
وه‌ك هه‌ست بكه‌م به‌و گریانه دایه خانمێك....
كه سه‌رو فێسێكی كوردی...
سه‌رپۆشێكی سپی ئاوریشمی به‌سه‌ره‌وه بوو
منیش هه‌ر سه‌یرم كرد داخۆ ده‌بێ كێ بێ
كه‌چی ئه‌ویش به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه
سهروفێس و سه‌رپۆشه‌كه‌ی خۆی جوانتر کرد
هێواش... هێواش
ته‌زبیحه سه‌دوو یه‌ك دهنكییهكهی ده‌رهێنا
به هێمنی زیكری ده‌كرد!
منیش گریام
چۆن گریانێك ده‌نگی گریانێكی به‌رزتر هاته گوێم...
كه ئاوڕم دایه‌وه
وا هه‌ولێر فرمێسكی وه‌ك شه‌سته‌ی باران ئه‌دا به زه‌ویدا
سه‌وزایی خوێن ده‌تروكێنێ!
سلێمانیش ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتوه
ئه‌شكی خوێنین ده‌بارێنێ!
دهۆك و زاخۆ هه‌نسكی گریان هه‌ڵده‌ده‌ن
زوو زووش قامیشلو...
سه‌بووری دڵی ئه‌وان ده‌داته‌وه
دیار به‌كرو باتمان و بهلدیس...
به‌رامبه‌ر به ده‌رسیم و حه‌سه‌ن كه‌یف و وان...
ڕاوه‌ستاون به‌خێرهاتنی میوانانی ئه‌و پرسه‌یان ده‌كرد
به‌ده‌م گریانه‌وه مه‌ریوان و سه‌قز ئاو ده‌گێڕن له‌و پرسه‌دا
كرماشان و سنه فرمێسكی ئاگرین ده‌بارێنن
كه فرمێسكیان وه‌ك ڕمی كورش باد
ده‌دات به لوتكه‌ی بێستون‌و سورێندا ...
پیره‌مه‌گرون و حه‌سارۆست و ساراو گۆیژه...
پرچه‌كانی خۆیان ده‌بڕن
هێواش... هێواش
له سه‌ر گۆڕ‌و كێلێك دایده‌نێن
هێدی... هێدی
ده‌چنه دواوه
تاسه‌م شكا له‌و پرسه‌یه هاوارم كرد...
ئه‌و گریان و هاوارو واوه‌یلایه چییه ؟
مشكی ئهڵوهنیهكی جوان
كه شاره‌زوور بوو جوابی دامه‌وه به كه‌ساسی
ووتی ئارام بگره
ئێستا ئه‌و له ناو گۆڕه‌كه‌دا هه‌ڵده‌سێت...
باس و خواسی زۆری پێیه
له ناو گۆڕێكی پێنج كێل
به سه‌مای پێنج هه‌زار گوڵه گه‌نم
ڕووه‌و دایه خانم كه‌وته ڕێ و ده‌ستی خسته سه‌رشانی ئه‌و
له ته‌نیشتی میمبهرێكی یاقوتیدا...
هاواری كرد من هه‌ڵه‌بجه‌م
بوكی شاره‌زوورم
ڕه‌نگم سوره بۆنم خوێنی شه‌هیدانه
خاوه‌نی پێنج هه‌زار كۆرپه‌ی شه‌هیدم
پێنج هه‌زار گوڵه وه‌نه‌وشه‌ی له ژێر پێ نراوم
له به‌هاری ئه‌و ساڵه دا
چاوه‌ڕێ بووم
دیاری بێنن، كه‌چی جینۆسایدییان پێشكه‌ش كردم
گازی ئه‌فله‌قی و به‌عسییان پیاڕشتم
له كاتێكدا كه عه‌نه‌ب قژی زه‌ردی عه‌بابه‌یلێی شانه ده‌كرد
كه شنروێ
پێكه‌نینی به‌هاری بۆ دڵداری له‌گه‌ڵ گمۆ ده‌ڕازانده‌وه
تارای ڕه‌شیان به سه‌ردا دام
زاوای مه‌رگی ڕه‌شیان لێ ماره كردم
ته‌لیسمی ئه‌و به‌عسییه بۆگه‌نانه له پێی خستم
گازی كیمیایی و به‌عسی پیا ڕشتم
باوكی به ئه‌ژنۆ دا به زه‌ویدا
دایكی له نازی منداڵه‌كه‌ی كرد
منداڵه‌كه‌ی بێ دایك و باوك كرد
من چی بڵێم... من چی بڵێم
هۆ خه‌ڵكینه له وه زیاتر...
كه هاو پرسه‌ی سه‌دو ٍٍههشتاو دوو هه‌زار ئه‌نفال
چه‌ند هه‌زاری قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری بادینان و بالیسانم
به شایه‌دی دایه خانم
كه دایه كوردستانی هه‌موانه
ووڵاتی جوانی هه‌موانه
كاتێك كه ببینم ئه‌و دڵ شاده
منیش مه‌رگم ئه‌رخه‌وانی و كاری منیش زۆر سانایه
گه‌ر ووڵاتم كوردستان بێ
به‌یاخی سه‌وزو سورو سپی شه‌كاوه‌یه و ئاوه‌لایه
ئاڵاکهمهو ئاوه‌ڵایه
ماکوان[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » }}}}}> شیوه‌نێكی ئێواره‌ی ڕه‌ش <{{{{{ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]