[size=21] جۆره‌كانی په‌رستن[/size]
[size=19]موسڵمانی ته‌واو و كامڵ ده‌بێ خۆی ڕێك بخات له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كه‌وه , به تایبه‌تی له برو باوه‌ڕ , ئه‌مڕۆ موسڵمانانێكی زۆر له شیرك و هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره كه‌وتوون په‌نا به‌خوا له , ئینجا ئه‌م جۆره كه‌سانه یان به نه‌زانینه‌وه تێكه‌وتوون یان به ئه‌نقه‌سته‌وه كهبیرو باوه‌ڕیان وا دامه‌زراندووه , ئینجا گه‌ر خوا بپه‌رستی و پهرستنهكهت دروست نه‌بێ و قه‌ده‌غه‌كراو بێت ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره ئینجا با به‌یه‌كه‌وه له قورئان و فه‌رمووده ڕاستی و دروستی پهرسشهكان بزانین و به خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نین .
[/size]
[size=21]جۆره‌كانی په‌رستن یه‌ك به‌دوای یه‌ك به به‌ڵگه‌وه[/size]
[size=16]
1- پاڕانه‌وه ( الدعا‌ء ) :[/size] [size=19]پێویسته موسڵمان پاڕانه‌وه‌ی ته‌نها بۆ خودا بێت هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( وقال ربكم ادعونی استجب لكم ان الذین یستكبرون عن عبادتی سیدخلون جهنم داخرین ) غافر / 6 ، واته : په‌روه‌ردگاری ئێوه ووتی : ته‌نها له‌من بپاڕێنه‌وه و منیش وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزی ده‌نوێنن له په‌رستنی مندا ئه‌وا سه‌ره‌نجام به‌سه‌ر شۆڕی و زه‌لیلی ده‌چن بۆ ناو دۆزه‌خ ؛ به‌ڵام به داخه‌وه زۆر خه‌ڵكانێك به نه‌فامانه له مردوان ده‌پاڕێنه‌وه و باوه‌ڕیان وا دامه‌زراوه كه ئه‌وان سودیان پێ ده‌گه‌یه‌نن , ده‌بێ بزانن كه ئه‌مه شیركه بۆ خوا , چونكه گه‌ر خۆیان لێ نه‌پارێزن كه‌واته ئه‌و كه‌سه ده‌په‌رستن كه لێی ده‌پاڕێنه‌وه – په‌نا به خوا - .
پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خودای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت : ( الدعا‌ء هو العبادة ) رواه الترمذی وقال حدیث حسن صحیح ، واته : ( پاڕانه‌وه بریتیه له په‌رستن ) .
[/size]
[size=19]2- ترسان ( الخوف ) :[/size] [size=19]پێویسته موسڵمان ته‌نها له خودا بترسێ هه‌ر وه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( فلا تخافوهم وخافون ان كنتم مؤمنین ) آل عمران / 175 ، واته : ( له بێ بڕواكان مه‌ترسن به‌ڵكو له من بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوادارن ؛ ئیمڕۆ موسڵمانانێكی وامان بۆ دروست بووه له ترسی ده‌سه‌ڵاتدار توانای قسه‌ی ڕاستی نه‌ماوه , گه‌یشتۆته ڕادده‌یه‌ك گه‌ر كفری كرا له ترسا ناتوانێ به‌په‌رچی بداته‌وه , ئه‌مه‌ش زه‌لیلیه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئیمرۆیه كه تێكه‌وتوین .[/size]
[size=19]3- به‌ته‌مابوون ( الرجاء ) :[/size] [size=19]ده‌بێ موسڵمان ته‌نها ته‌ماو ئومێدی به خودا هه‌بێ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ : ( فمن كان یرجوا لقا‌ء ربه فلیعمل عملا صالحا ولا یشرك بعبادة ربه أحدا ) الكهف /110 , واته : ( هه‌ركه‌سێك به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه بگات به خوای خۆی له ڕۆژی دوایی با ڕه‌فتار بكات به كرده‌وه‌ی باش و , به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوبه‌شیش تێدا ئه‌نجام نه‌دات ) , هه‌ندێك له موسڵمانان زۆر به ئاسایی ده‌ژین و ئومێدیان به خوایه بۆ لێخۆشبوو‌ن , به‌ڵام بێ هه‌وڵدان و كرداری چاكه , خوایش ئومێد و به‌ته‌مابوونی به‌ستۆته‌وه به كرداری چاك , تۆ هه‌ر ئومێدت هه‌بێ خۆ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی چاكت نه‌بێ سودی نابێت .[/size]
[size=19]4- پشت به‌ستن ( التوكل ) :[/size] [size=19]
ده‌بێ ته‌نها پشت به خودا ببه‌سترێ , هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ : { وعلی الله فتوكلوا إن كنتم مؤمنین } المائدة / 104 , واته : ( پشت به خودا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوادارن ) وه ده‌فه‌رمووێ : { ومن یتوكل علی الله فهو حسبه } الطلاق / 53 , واته : ئه‌وه‌ی پشت به‌خودا ببه‌ستێ ئه‌وا خوا بۆ ئه‌و به‌سه , به‌ڵام ئێمه پشتمان به له گه‌وره‌تر له خۆمان ده‌به‌ستین , باوه‌ڕمان وایه گه‌ر یه‌ك هه‌ست نه‌بین له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه ژیانمان تێك ده‌چێ و ناتوانین بژین , ئه‌مه‌ش زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه , گه‌ر تۆ پشت و په‌نات ته‌نها خوا بێت خوا له گشت مه‌رگه‌ساتی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك ڕزگارت ده‌كات و داوای یارمه‌تی و پشت ئه‌ستووری له غه‌یری خوا مه‌كه بێ منه‌ت به له گشت كه‌سێك جگه له خوا.[/size]
[size=19]5- تكاو ترس و سه‌ردانه‌واندن ( الرغبة والرهبة والخشوع ) : [/size][size=19]موسڵمان ده‌بێ مل كه‌چ بێ بۆ خوا‌و له سزا داری بترسێ و حه‌ز له‌وه بكات لێ ی خۆش ببێ و له به‌هه‌شتدا كۆی بكاته‌وه , هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ : { إنهم كانوا یسارعون فی الخیرات ویدعوننا رغبا ورهبا وكانوا لنا خاشعین } الانبیا‌ء / 90 , واته : ( ئه‌وانه‌ى بڕواداره‌كان پێشبڕكێیان ده‌كرد له په‌رستنه‌كاندا ، و له به‌جێ گه‌یاندنی فرمانه‌كانی و ( له ئێمه ) ده‌پاڕانه‌وه به داواكردنی به‌هه‌شت و خۆ په‌نادان له دۆزه‌خ به ڕاستی ئه‌وانه سه‌ریان دانه واند و مل كه‌چ بوون بۆ ئێمه , نه‌خێر ئێمه وانین , ئێمه مل كه‌چی و سهردانهواندنمان بۆ غه‌یری خوایه , خۆ مل كه‌چی ته‌نها سوژده بردن نیه , مل كه‌چی گوێ ڕایه‌ڵی و شوێنكه‌وتنی به‌رنامه‌یه , به‌ڵام ئێمه سه‌رمان دانه‌واندووه بۆ ڕێچكۆڵه و به‌رنامه‌ی غه‌رب زۆر به‌داخه‌وه .. [/size]
[size=19]6- ترسانی زۆر ( الخشیة ) :[/size] [size=19]ده‌بێ موسڵمان ته‌نها له خودا بترسێ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( فلا تخشوهم واخشون ) البقرة / 150 ، واته : ( ترسی گه‌وره‌تان نه‌بێ له بێ باوه‌ڕان به‌ڵكو ترسی گه‌وره‌تان هه‌ر له خودا بێ . [/size]
[size=19]
7- گه‌ڕانه‌وه ( الإنابة ) : [/size][size=19]ده‌بێ موسڵمان هه‌ر بۆ لای خودای په‌روه‌ردگار بگه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ : ( وأنیبوا الی ربكم واسلموا له ) الزمر / 54 ، واته : ( بۆ لای خودا بگه‌ڕێنه‌وه و خۆتان بدن به ده‌ست ئه‌و .
[/size]
[size=19]8- داوای یارمه‌تی كردن ( الاستعانة ) :[/size] [size=19]ده‌بێ یارمه‌تی ته‌نیا له خودا بخوازرێ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( إیاك نعبد وإیاك نستعین ) واته : ( هه‌ر تۆ دهپهرشتین و ته‌نها پشت به تۆ ده‌به‌ستین . [/size]
[size=19]
9- خۆپاراستن ( الاستعاذة ) :[/size] [size=19]ده‌بێ موسڵمان ته‌نها به خوا خۆی بپارێزێ له هه‌موو شتێك , هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( قا اعوذ برب الناس ) الناس / 1 ، واته : ( بڵێ خۆم ده‌پارێزم له په‌روه‌ردگاری مه‌ردوم ؛ به‌ڵام هه‌ندێك له موسڵمانی نه‌زان بڕوایان يه بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر كردن خۆیان به نوشته‌و فاڵچی ده‌پارێزن و , كه هه‌رگیز پارێزراو نابن .. [/size]
[size=19]
10- فریاكه‌وتن ( الاستغاثة ) :[/size] [size=19]ده‌بێ موسڵمان ته‌نها له خودا داوای فریاكه‌وتن بكات هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێ ( اذ تستغیثون ربكم فاستجاب لكم ) الانفال / 9 ، واته : ئێوه په‌نا بۆ خودا ده‌به‌ن به هاوار بردن و داوای یارمه‌تی لێده‌كه‌ن ، ئه‌و كاته خودای گه‌وره وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه ؛ زۆر له خه‌ڵكان ده‌بینین به‌تایبه‌تی چینی ئافره‌تان فریا بۆ غه‌یری خوا ده‌به‌ن ( یا شێخ فڵان هاواره ... یا پێغه‌مبه‌ر هاواره ...) ئیتر هه‌ر فریاو هاواركردنێك جگه بۆ خوا شیركه و مه‌ترسیداره ..
[/size]
[size=19]11- له خۆ گرتن ( النذر ) :[/size] [size=19]ده‌بێ له‌خۆ گرتن ته‌نها بۆ خوا ئه‌نجام بدرێت , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یوفون بالنذر ویخافون یوما شره كان مستطیرا } الانسان / 7 , واته : ( به‌رامبه‌ر به له خۆ گرتن ( نه‌ذر ) به وه‌فان ( به جێی دێنن ) وه له ڕۆژێك ده‌ترسن كه سزاكه‌ی زۆر بڵاوه – فراوان و مه‌زنه ) !! [/size]
[size=19]
12- سه‌ربڕین ( الذبح ) :[/size] [size=19]ئه‌مه‌ش ده‌بێ ته‌نها بۆ خوادا ئه‌نجام بدرێت كه ده‌فه‌رموێت : { قل إن صلاتی ونسكی ومحیای ومماتی لله رب العالمین , لا شریك له وبذلك امرت وانا أول المسلمین } الا‌نعام / 162-163 , واته : بڵێ من نوێژ‌و سه‌ربڕین و مردن و ژیانم هه‌مووی بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیانیه كه هیچ هاوبه‌شێكی نی یه , هه‌ر به‌وه‌ش فرمانم پێ كراوه من یه‌كه‌م كه‌سانێكم له‌م میلله‌ته كه خۆم داوه‌ته ده‌ست خوا , پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێ : { لعن الله من ذبح لغیر الله } رواه مسلم , واته : ( نه‌فره‌تی خودا له‌و كه‌سه بێت كه بۆ جگه له خودا سه‌ر ببڕێ ) , زۆر به‌داخه‌وه زۆر له خه‌ڵكانێك سه‌ربڕین ده‌كه‌ن به ناوی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) به‌ڕاستی ئه‌و له‌م كرداره‌ی بێ به‌ریه‌و ڕازی نیه , خراپتر له‌مه زۆر له خه‌ڵكانێكی نه‌فام و نه‌زان ده‌چن له‌سه‌ر گۆڕی فڵانه شێخ سه‌رده‌بڕن و شیفا ده‌دات ( أستغفر الله ) جگه له خوا ده‌سه‌ڵات دراوه ده‌ست كه‌سێكی مردوو !!!؟؟ په‌نا به‌خوا – بۆ جگه له خوا سه‌ربڕین شیركه و هاوتاپهرستیه .
به‌ڕاستی ده‌ردو نه‌خۆشیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه ته‌نها نه‌زانین نیه , به‌ڵكو داب و نه‌ریتی پێشتر بۆته تانجی سه‌ریان , ئینجا ئه‌م داب و نه‌ریته‌ی ئه‌وان به نه‌زانین بووه , به‌ڵام ئێستا له گه‌ڵ زانینیش خویان پێوه گرتووه و ناتوانن وازی لێ بهێنن , ئینجا یان لووت به‌رزیه یان په‌رستنی فۆلكلۆری كوردیه , به‌داخه‌وه ئێمه كاتێك به كوردایه‌تی ده‌نازین كه ده‌ستمان به په‌یامی خوا گرتبێت , ئه‌گه‌ر به نه‌فامی و نه‌زانی ژیان ببه‌ینه سه‌ر ئه‌مه سه‌رشۆڕی و زه‌لیلیه , چونكه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتندا ئه‌م جۆره هاوبه‌ش په‌رستن و شیركه كۆتایی نایه‌ت , تا ده‌ست نه‌گرین به قورئان و سوننه‌ت .
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
خوا په‌رستی ڕاسته‌قینه[/size]
[size=21]ئاماده‌كردنی : خوشكی به‌ڕێزم نوسه‌یبه میرانی[/size]