زۆر به‌ی وه‌ك یه‌که به‌ڵام ئه‌وه‌ی منیش ده‌ست کاری کراوه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دهمهنتهقێی شه‌یتان و مرۆڤ 2 » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر به‌ی وه‌ك یه‌که به‌ڵام ئه‌وه‌ی منیش ده‌ست کاری کراوه
[size=19]ده سته كانت خؤشبيت برايه كه م بؤ ئه و بابه ته جوانه
ئه م بابه ته بيشتر له لايه ن خوشكى به ريزى من وه ركيردرابوو بؤ كوردى
ئه مه ش ده سبيكى بابه ته كه ته
ده توانى بؤخؤت دايبنيى[/size]
[size=19]په‌نا به خودای باڵاده‌ست
***** سڵاوی خوداتان لێبێت *****
هیچ كه‌سێ پارێزراو نیه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان جگه له پێغه‌مبه‌ران ( درودی خوایان لێبێت ) , وه شه‌یتان هه‌موو كاتێك ووتوێژ له گه‌ڵ ئاده‌میزاد ده‌كا , به هه‌موو توانایه‌كی خراپه‌كان جوان ده‌كات , مرۆڤی ژیر له خشته ده‌بات , ئیتر هه‌ر بیرێكت بۆ هات پێچه‌وانه‌ی په‌یامی خوا بێت خۆتی لێ بپارێزه و گوێڕایه‌ڵ مه‌به بۆ هه‌واو هه‌وه‌ست ,
جا مامۆستا ( قه‌ره‌نی ) باسی ئه‌م وت‌و وێژه‌ی نیوان خۆی و شه‌یتان كردویه‌تی بۆمان باس ده‌كات .
به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته په‌ند به‌ر له‌وه‌ی ئه‌زمونمان بكات .
بابه‌یه‌كه‌وه بچینه ناو ئه‌م وتووێژه‌ی مامۆستا قه‌ره‌نی له گه‌ڵ شه‌یتاندا //
له شه‌وێكدا ووتووێژم له‌گه‌ڵ شه‌یتانی ده‌ركراودا كرد , كاتێك گوێ بیستی بانگی به‌یانی بوو ویستم بڕۆم بۆ مزگه‌وت ,
له شه‌وێكدا ووتووێژم له‌گه‌ڵ شه‌یتانی ده‌ركراودا كرد , كاتێك گوێ بیستی بانگی به‌یانی بوو ویستم بڕۆم بۆ مزگه‌وت ,
ووتی : شه‌وێكی درێژت له پێشه جارێ بخه‌وه .
ووتم : ده‌ترسم نوێژی فه‌ڕزم له‌ده‌ست بچێ .
ووتی : هێشتان كات درێژه‌و فراوانه .
ووتم : ده‌ترسم نوێژی به كۆمه‌ڵم له ده‌ست بچێ .
ووتی : گوێ ڕایه‌ڵی له‌سه‌ر خۆت توند مه‌كه له .
ئیتر هه‌ڵنه‌ستام تا ڕۆژ هه‌ڵهات .
به چرپه پێی ووتم : په‌شیمانی ده‌رمه‌بڕه له‌وه‌ی له‌ده‌ستت دا , ڕۆژ هه‌مووی كاته تۆڵه‌ی بۆ بكه‌وه .
دانیشتم ووتم با هه‌ندێك زیكر‌و یادی خودا بكه‌م , ده‌فته‌ری فیكر‌و خه‌یاڵاتی بۆ كردمه‌وه .
ووتم : سه‌رقاڵت كردم .
ووتی : لێی گه‌ڕێ با بۆ شه‌و بێ .
نه‌خشه‌م دانا بۆ تۆبه كردن .
پبَی ووتم : تام و چێژ له گه‌نجایه‌تی وه‌ربگره .
ووتم : له مردن ده‌ترسم .
ووتی : جارێ ته‌مه‌نت بچوكه , له‌ده‌ستی ناده‌ی .
چوم قورئان له‌به‌ر بكه‌م .
ووتی : ڕوحت گه‌ش بكه‌وه به گۆرانی .
ووتم : حه‌ڕامه .
ووتی : هه‌ندێك له زانایان ڕێیان پێ داوه .
ووتم : فه‌رموده‌كانی حه‌رام بوونم له ژێر ده‌ستدایه .
ووتی : هه‌مووی بێهێزه .
ئافره‌تێكی جوان ڕه‌ت بوو , چاوم داخست .
ووتی : چی یه له سه‌یر كردنی هیچ هه‌یه ؟
ووتم : سه‌یركردنی مه‌ترسیداره .
ووتی : ده‌باشه بیر له جوانیه‌كه‌ی بكه‌وه , خۆ بیر كردنه‌وه ڕێپێدراوه .
چووم ئامۆژگاری خه‌ڵك بكه‌م .
ووتی : خۆت مه‌تۆقێنه .
ووتم : سودی بۆ به‌نده‌كان تیایه .
ووتی : ده‌ترسم به‌ناوبانگ بیت , ئه‌مه‌ش خراپترینی خراپه‌یه .
ووتم : هه‌ڵوێستت چی یه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ؟
ووتی : وه‌ڵامت ده‌ده‌م به گشتی و به تایبه‌تی .
ووتم : ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ؟
ووتی : كوشتمی به به‌و ووته‌ی كه ده‌ڵێ / ده‌ست به سوننه‌و قورئان بگرن جگه له‌مه نیه هیچ حه‌ل .
ووتم : ئیبن ته‌یمیه ؟
ووتی : ڕۆژانه لێدانه‌كانی له‌سه‌ر سه‌رمه .
ووتم : بوخاری ؟
گوتی : ماڵم سوتاوه به په‌رتوكه‌كانی.
ووتم : حه‌جاج ؟
ووتی : ژیاننامه‌ی دڵخۆشیه و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی بۆ ئێمه چاره سه‌ره ڕیزی زۆره وه‌ك سه‌ری تاج .
وتم : فیرعه‌ون ؟
ووتی : له‌سه‌ر ئێمه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو یارمه‌تی و عه‌ون .
ووتم : صلاح ا‌لدین ؟
ووتی : لێی گه‌ڕێ قوڕی به‌سه‌ر ئێمه‌كرد به سه‌رخستنی دین.
ووتم : موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدول وه‌هاب ؟
ووتی : به هۆی بانگ خوازیه‌كه‌ی سینگمی گڕگرت , سوتاندمی به هه‌موو ئه‌ستێره‌ی پرژان .
ووتم : ئه‌بو جه‌هل ؟
ووتی : له گه‌ڵی برایه‌تی و خزمایه‌تیمان هه‌یه , كاری ده‌كه‌ین بۆ سه‌هل .
ووتم : ئه‌بو له‌هه‌ب ؟
ووتی : ئێمه له گه‌ڵیدان بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بڕوات .
ووتم : لینین ؟
ووتی : له ئاگر به‌ستومانه‌ته‌وه له گه‌ڵ ستالین .
ووتم : گۆڤاری داوێن پیس و خراپه ؟
ووتی : ئه‌وه بۆ ئێمه شه‌ریعه‌ته .
ووتم : زیكری ئێوه چی یه ؟
ووتی : گۆرانی .
ووتم : كرده‌وه‌تان ؟
ووتی : ئاسایش و, دڵنیایی .
ووتم : ڕات چیه به‌رامبه‌ر بازاڕ ؟
ووتی : دڵی خه‌ڵكی بۆ لێده‌ده‌ین , وه براده‌ران له‌وێ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نین به نیاز و ڕاز .
ووتم : چۆن خه‌ڵك گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : گومان , تیاترۆ , دڵنیایی , گۆرانی , به شه‌هوه‌ته‌كه‌ی .
ووتم : چۆن ئافره‌تان گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : لاسایی كردنه‌وه , ته‌رك كردنی فرمانه‌كان , كردنی حه‌رامه‌كان , سفوریه‌كه‌ی .
ووتم : زاناكان چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به ئاره‌زوی ناو ده‌ركردن , سه‌رسوڕمان , حه‌سودی , لوتبهرزیهكهی .
ووتم : ئه‌ی خه‌ڵكی به گشتی چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به قسه‌ی وا كه هیچ نرخێكی نیه , به‌باس كردنی خه‌ڵكی , به قسه هێنان و بردن له نێو خه‌ڵك و هاوڕێیه‌كه‌ی .
ووتم : گه‌نجان چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به گاڵته‌و گه‌پ , شاردنه‌وه‌ی یاساكان و كردنی حه‌رامه‌كان , خۆشه‌ویستی , ئه‌ڤینی له‌گه‌ڵ دڵداره‌كه‌ی .
ووتم : چۆن بازرگانه‌كان گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به قه‌ده‌غه كردنی خێر‌و به‌خشین , زیاده‌ڕۆیی له ماڵ سه‌رف كردن , به ڕِیبا له كڕین و فرۆشتندا له دوكانه‌كه‌ی.
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر حوكمڕانی جوله‌كه ( إسرائیل )چی یه ؟
ووتی :ئاگات له خۆت بێ له باس كردنی خه‌ڵك غه‌یبه‌ته , غه‌یبه‌ت كردن كاره‌ساته , ئیسرائیل وڵاتێكی خۆشه‌ویسته و له دڵ نزیكه .
ووتم : عیلمانیه‌ت ؟
ووتی : دڵنیاكردن و فڕوفێڵه , هه‌ر كه‌سێك ناوی نان ئه‌وه ناوی له من ناوه , بڕوامان گێڕاوه به عیلمانیه‌ت .
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه بانگ خوازان ؟
ووتی : سزایاندام , ماندویان كردوم , پیریان كردوم , ئه‌وه‌ی من دروستی ده‌كه‌م ده‌یڕوخێنن , كاتێك گۆرانی ده‌ڵێم قوئان ده‌خوێنن , كاتێك دێم په‌نا ده‌گرن .
ووتم : ده‌باره‌ی ئیزاعه‌ی به‌ریتانی چی ده‌ڵێی ؟
ووتی : ژه‌هری له ناو چه‌ورایی ده‌كه‌ین , جه‌نگ ده‌كه‌ین له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ( جگه له عه‌ره‌ب ) , هه‌ڵی ده‌كێشین له‌سه‌ر سته‌ملێكراو و له سه‌ر سته‌م .
ووتم : چیت له قه‌له ڕه‌شه‌كه كرد ( ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی بووه پێشه‌نگ , بۆ قابیل كه هابیلی كوشت )؟
ووتی : به‌سه‌ر براكهیماندا زاڵ كرد تا كوشتی و ناشتی له ژێر خۆڵ تا بزری كرد .
ووتم : چیت له قارون كرد ؟
ووتی : پێم ووت ئه‌م گه‌نجینه بپارێزه ئه‌ی كوڕی پیر , ده‌به‌یه‌وه خاوه‌ن نیشانه‌و كه‌سێتی وبیر.
ووتم : چیت به فیرعه‌ون ووت ؟
ووتم : ئه‌ی گه‌وره‌ی كۆشك , بڵێ ئایا سامانی میصرم نیه , مسۆگه‌ره سه‌ركه‌وتنت .
ووتم : چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی مه‌ی خۆر ؟
ووتی : پێم ووت بخۆره‌وه ... لابه‌ری غه‌م و په‌ژاره‌یه , ده‌رگای ته‌وبه‌ش دیاره هه‌موو كات واڵایه .
ووتم : چی ده‌تكوژێ ؟
ووتی : ئایه‌تی كورسی , دڵم پێی ته‌نگ ده‌بێ , به‌ند كردنه‌كه‌م درێژه ده‌كێشێ .
ووتم : خۆشه‌ویستترینی خه‌ڵكی به‌لای تۆ كێن ؟
ووتی : گۆرانی بێژه‌كان , شاعیره‌كان فریو دراوه‌كان , سه‌رپێچی كاره‌كان , شێته‌كان , هه‌موو پیسهكی ئاژاوه گێرێنِ .
ووتم : زیاتر ڕقت له كێ ده‌بێته‌وه له خه‌ڵكی ؟
ووتی : ئه‌هلی مزگه‌وته‌كان , كڕنۆش به‌ره‌كان , سوژده به‌ره‌كان , زاهیده‌كان , په‌رستیاره‌كان , جه‌نگاوه‌ره‌كان .
ووتم : په‌نا به‌خوا له تۆ , بزر بوو نه‌ما , هه‌روه‌ك بڵێی ڕۆچوبێ له خۆڵدا , ئه‌مه پاداشتی درۆزنانه .
دوا داوامان سوپاس و ستایش بۆ كردگار
سه‌رچاوه : حوار مع الشیگان / لعائچ بن عبدالله القرنی .
ئاماده‌كارو وه‌رگێڕانی : نوسه‌یبه میرانی
نازانم وه ك ئه وه ى تؤيه يان نا
[/size]
[size=21]وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ كوردی : خوشكی به‌ڕێزم نوسه‌یبه میرانی[/size]
dast xoshhh
گوتم:سه‌ته‌لایت و ته‌کنه‌لۆژیه‌که‌ی سه‌رده‌م..
گوتی:خه‌ڵکی پێ وه‌ك که‌ر ڵێ ئه‌که‌م؟!!
گوتم: وێردتان چی یه؟
گوتی : گۆرانی
گوتم: خواستتان؟ ده‌خوازین به‌بێ وه‌ستان
گوتم: ڕاتان چی یهلهبارهی بازاڕ؟
گوتی: زۆر لێ ی ئاسووده‌ین ئه‌به‌د لێ ی نابین بێزار
گوتم: حیزبی به‌عسی عهفلهتی؟
گوتی: زیکری منهلایهقی..
گوتم:چۆن خه‌ڵکی تهفرهئهدهن؟
گوتی : بهشههوات و شوبوهات و ئومنیاتی توڕه‌هات...
گوتم؛ ئه‌دی ئافره‌ت؟
گوتی: بهتهبهررهج و سفور و داب‌و نه‌ریت و که‌لتوور و پشت کردن له‌خوا به‌بێ سنوور.!
گوتم: ئه‌ی زانایان؟
گوتی: به‌خۆ ده‌رخستن وله‌خۆبایی بوونی بێ پایان..!
گوتم:چۆن خه‌ڵکی تهفرهئهدهن؟
گوتی: به‌سه‌رقاڵی له‌بازاڕ و کڕین وفرۆشتنی بێ شومار..
گوتم: ئه‌ی تاجیر و بازرگان؟
گوتی: هه‌ر لێ گه‌رێ به‌قوربان به‌نێو دونیا برد ومنهخوار..ده‌ست بڵاوی بێ هه‌موار..سو‌و وه‌رده‌گرن به‌بێ شومار.!
گوتم؛ ئه‌ی گه‌نجه‌کان به‌چ ده‌ردێك ئه‌به‌یت؟
گوتی؛ بهغهرامیات و ئه‌وین داری..پشت کردن بێ له‌دینداری..هه‌ر ئهمهشهرهگی هاری!
گوتم چی ئه‌ڵێ ی بهیههوودی؟
گوتی: غه‌یبه‌تیان مهکهچی دی ، وڵاتێکی روح و سووك خۆشهویستهئیدی؟
گوتم: ئه‌نو نه‌واس؟
گوتی: سه‌رچاو و سه‌روه‌ری شیعره‌کانم لهبهرهههر ئه‌ویش سه‌ر وه‌ره.
گوتم: ئه‌هلی حه‌داسه؟
گوتی: زانستیان لێ وه‌رگرتین بهویراسه.!
گوتم: عه‌لمانیه‌ت؟
گوتی: بڕوانه..دیدمانه هه‌ر ئهویشهبهقیمهت..ئه‌وانن ئه‌هلی ده‌جال..جێگه‌ی ئومید و ئه‌مه‌ل..ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بێ له‌گه‌ڵی دام تا ئه‌جه‌ل.!
گوتم: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی واشنتۆن؟
گوتی: خیتابه‌کانیان ئه‌وتۆن..ئاوێته‌ی فکری من چۆن؟
سوپایان سوپای منن..چی بکه‌ن وچی نه‌که‌ن وبۆ کێ برۆن..هه‌ر ئهویشهمهوتینم و مایه‌ی چاوو دڵی رۆن..
گویم: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی بانگه‌واز کار؟
گوتی: سزایان داوم(هه‌موو جار) ماندوویان کردووم..پیریان کردووم به‌یه‌ك جار.ئه‌وه‌ی بنیاتمنابوو سه‌رو بن هانیانهخوار..ده‌ست ئه‌که‌م به‌گۆرانی به‌قورئان دهمهێنهخوار..روویان تێ ئه‌که‌م نه‌فره‌ت ئه‌که‌ن و روو ئهکهنهپهروهردگار.
گوتم: چی ئه‌ڵێی ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌کان؟
گوتی: کاتێ که‌سی پێ ناهێڵین..ته‌مه‌ن بهزایهئهبهن پاره‌و پول پێی نهفیرۆ ئه‌ده‌ن.
گوتم: چی ئه‌ڵێی ده‌رباره‌ی قه‌له‌ره‌شێ؟
گوتی: زاڵم کرد به‌سه‌ر قه‌له‌نده‌رێ..تا کوشتی بهدهردهسهرێ ..له‌گۆری نا بۆی چووهسهرێ/
گوتم: چیت کرد بهقاروون
گوتی: پێم گوت: توند بپارێزهههر چیت ههیهلهخشڵ بێ یا ئاڵتوون..تا هه‌ر خۆت سه‌ر به‌رزو به‌خته‌وه‌ر بی هه‌تا ماوی هه‌ر سهروهربی.
گوتم چی ئه‌ڵێ ی ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون؟
گوتی: پێم گوت: ئه‌ی گه‌وره‌ی خاوه‌ن شکۆم ..بڵێ هه‌ر موڵکی میسرههی خۆم..ئه‌م کاتهههر سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ری خۆم.
گوتم: چی ده‌ڵێی ده‌رباری ئاره‌ق خۆره‌کان
گوتی:(وێسکی و شه‌مپانیا) نرخ ناکرێ به‌ئاڵتوون، هه‌ر ئهوهدڵدهی ده‌روون.. وهلانهرێ ماندوو زه‌بوون..تا ئه‌توانی خۆ خه‌نی که‌ده‌رگای تۆبه‌ش هه‌ر واڵایهبێ چه‌ندوو و چوون.
گووتم: چی تۆی کوشتوهبهچی وه‌ڕسی؟
گوتی: ئایه‌تی کورسی...ته‌نگی کردووم هه‌ناسه‌و نه‌فسی، تا ئه‌به‌د ئه‌ناڵێنم و وام له‌نێو حهبهسی..
گوتم: کێت له‌هه‌موو که‌س خۆشتر ده‌وێ؟
گوتی: لۆتی و پۆتی و چاوره‌ش و شاعیری دڵ ره‌ش و تاوان باری بێ به‌ش و هه‌موو پیس و نهگرێسێکی ڕوو ره‌ش.
گوتم : رقت له‌کێ یه؟
گوتی: ئه‌هلی مزگه‌وت و نوێژ و سوژده‌و و دونیا نه‌ویست و هه‌موو موجاهیدێکی خۆنه‌ویست.
گوتم: پانا به‌تۆ ئه‌ی خوا لهئیبلیسی به‌د خوا..ئه‌مه‌م وت که‌وت به‌ڕوا دهتگوهبهقوڕا چووهئهمهشهپاداس بۆ درۆزنی بهدرووۆ
وه‌رگێرانی و به‌ده‌ستکارییه‌وه: هێمن عبدالعزیز
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دهمهنتهقێی شه‌یتان و مرۆڤ 2 » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]