زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » خواردنەوە كافائینییەكان » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهتان دهستی ئێوهش خۆش بێت
دهستهكانت خۆش كاك حسێن گیان ...
دهستهكانت خۆش كاك حسێن گیان ...
خواردنەوە كافائینییەكان
خواردنەوە كافائینییەكان Caffeinated drinks ئەوانەن كە بە شێوەیەكی سەرەكی مادەی كافائین بە رێژەی جیاواز لەخۆدەگرن، وەكو چای، قاوە، كاكاو، كۆلا، خواردنەوە وزەبەخشەكان. چای و قاوە بە شێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێن لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، قاوە Coffee یەكەمین خواردنەوەیە كە ئەمەریكییەكان بە گشتی پتر لە چای و خواردنەوە كافائینییەكانی تر پەسندی دەكەن. كافائین Caffeine وەكو هاندەرێك بۆ دڵ كۆئەندامی دەماری مەركەزی ناسراوە، هەروەها پەستانی خوێن بە شێوەیەكی كاتی بەرزدەكاتەوە. خواردنەوە كافائینییەكان بە بڕی زۆر لەوانەیە كە لە هەندێك كەسدا كاریگەری درێژخایەنی هەبێت، بۆیە دەبێ ئەو نەخۆشانەی كە پەستانی خوێنیان بەرزە دوور كەونەوە لەم خواردنەوانە. هەروەها پێویستە كە ئافرەتە دووگیانەكانیش بڕی رۆژانەی كافائینیان كەمتر بێت لە 300 میللیگرام. قاوە لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم بكاتەوە، بەڵام ئەم مەسەلەیە هێشتا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، هەروەها سەرئێشە سووك دەكات، مەزاج خۆشتر دەكات. سوودەكانی قاوە زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ مادەی كافائین و مادە دژەئۆكسانەكانی، بۆ نموونە یەك كوپ قاوە نزیكەی 80 میللیگرام كافائینی تێدایە واتە سێ جار پتر لە كوپێك چا یان كۆلا. ئەوەش لای هەمووان روونە كە خواردنەوەی قاوە هاندەرە بۆ مێشك و دەزگای دەمار، وات لێدەكات كە هیلاكی فەرامۆش بكەیت و بە چالاكییەوە كارەكانت ببەیت بەڕێوە. نابێ ئەوەش لە یاد بكەین كە خواردنەوەی بڕی زۆری كافائیین بۆ نموونە قاوە بۆ تەندروستی باش نییە، لەوانەیە ببێتە هۆی تووڕەبوون و زوو هەڵچوون و دڵە كوتێ و دەست لەرزین، بۆیە وا باشترە كە بڕی رۆژانەی كافائین زێتر نەبێت لە 300 میللیگرام كە دەكاتە نزیكەی چوار كوپ قاوە لە رۆژێكدا.
گولان
یانەی سەرهەنگ موحسین » ههمهڕهنگ » خواردنەوە كافائینییەكان » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]