تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

سوپاس به‌ رێز رۆستای

5

ده‌ست خۆش

4

سوپاس کاک arezکاک حسین

3

ده‌ستت خۆش بێت   هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

2

ده‌ست خۆش

1

نهێنییەكانی گەنجبوونەوە چین؟كەس هەیە حەزی لێ نەبێت كە لە تەمەنی خۆی بچووكتر دیار بێت؟ ئەگەر دەتەوێ سەیری ڕەگەزنامەت نەكرێت و تەمەنت دەرنەكەوێت و ببی بە خاوەن جوانییەك كە بتوانی لەبەردەم كات ڕابوەستی، هێندێك یاسای جوانی هەیە كە دەبێت پەیڕەوی بكەی.
*خۆت لە تیشكی خۆر بپارێزە:
ئەگەر دەتەوێ بەرهەڵستی كات بكەی، یەكەمین شت كە پێویستە بیكەی، ئەوەیە كە خۆت لە تیشكە زیانبەخشەكانی خۆر بپارێزی. بەر لەوەی كە لە ماڵ بچیتە دەرەوە، كرێمی دژە هەتاو لە دەموچاوت بدە، چونكە تیشكی خۆر پیربوون خێراتر دەكات. بەم شێوەیە ڕێ لە دروستبوونی چرچ و لۆچی دەموچاوت دەگری.
* جلی جوان هەڵبژێرە:
هەوڵ بدە ئەو جلانەی كە دەیانپۆشی، لە تەمەنی خۆت گەورەتر نەبێت. بۆ نموونە ئەگەر كچێكی تەمەن 20 ساڵەی، چاكەت و پانتۆڵ لەبەر مەكە. ئەگەر ڕەنگی پێستت كراوەیە، جلی ڕەنگ تۆخ و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر ڕەنگی پێستت تۆخە، جلی ڕەنگ كراوە لەبەر بكە.
*بۆیە لە نینۆكەكانت بدە:
ئەگەر دەتەوێ گەنجتر بنوێنی، نینۆكەكانت بۆیە لێ بدە، بەڵام نەك بە ڕەنگی كلاسیك. ئەو ڕەنگانە هەڵبژێرە كە زیاتر گەنجانە بێت، بۆ نموونە ڕەنگی سوور یان پەمەیی.
* ئاڕایشتت لەبیر نەچێت:
هەرچەندە كە ئاڕایشت دەبێتە هۆی ئەوەی جوانتر بیت، بەڵام دەبێت ئاگادار پێستت بیت و شەوانە ئاڕایشتەكەت بە جوانی پاك بكەیتەوە.
* ڕێ لە وشكبوونی پێستت بگرە:
ساڵ بە ساڵ پێستی دەموچاو زیاتر وشك دەبێت و جوانی خوی لە دەست دەدات، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، لەبەر ئەوەی زیاتر دەچیتە دەرەوە و هەوا گەرمە و زووتر پێستت وشك دەبێت، بۆیە دەبێت بە ڕێكوپێكی هەموو ڕۆژێ پێستت لە خانەی مردوو ڕزگار بكەیت و كرێمی نەرمكەرەوە بەكار بهێنی.
* ئاگاداری چاوەكانت بە:
پاراستنی چاو لە تیشكی خۆر زۆر گرینگە. چرچ و لۆچی دەوری چاو وا دەكات كە تۆ لە تەمەنی خۆت گەورەتر دیار بی. باشترین ڕێگەش بۆ ڕزگاربوون لەم كێشەیە، ئەوەیە كە ئەو كاتانەی لە دەرەوەی، چاویلكەی بەر ڕۆژ لە چاو بكە.

هه ولیر پوست