تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

ae  chon la xom ache

8

one نووسی:

فێلێکی چاک بوو
ده‌ست خۆش

7

[size=16]وه‌ڵا به‌ڕاستی زیره‌ک بووه‌.[/size]

6

ama  fel  nabuwa.. zerake  kabra bowa, agar  emae kurd bayn ba  dl safe  xoman har sayarakashman peshkashe  akrd

5

ده‌ست خۆش   وه‌لا شتیكی   ئاقلانه‌ بوه‌ه

4

one نووسی:

فێلێکی چاک بوو
ده‌ست خۆش

3

فێلێکی چاک بوو
ده‌ست خۆش

2

[size=24]دةست خؤش بئ [/size]

1

کابرایه‌کی زیره‌ک

كابرایه‌كی هیندی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌نیویۆرك كارده‌كات، له‌وماوه‌یه‌ی كاركردنیدا پاره‌یه‌كی باش بۆ كه‌سوكاری ده‌نێرێته‌وه‌ و خۆیشی ئوتومبیلێكی باش ده‌كڕێت. پاشئه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سه‌ردانی هیند بكاته‌وه‌ بۆلای كه‌سوكاری، به‌ڵام نازانێت ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌ده‌ڕواته‌وه‌ چی له‌ئوتومبیله‌كه‌ی بكات. به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بیرێكی بۆ دێت.

ده‌چێته‌ بانكێكی شاری نیویۆركه‌وه‌ و داوای بینینی به‌ڕێوه‌به‌ری بانك ده‌كات، به‌به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت سه‌فه‌رێك بكه‌م بۆ مه‌به‌ستی كارو وه‌به‌رهێنان بۆماوه‌ی دوو هه‌فته‌، به‌ڵام پێویستیم به‌پێنج هه‌زار دۆلار هه‌یه‌ وه‌ك قه‌رز له‌بانك وه‌ریگرم.

به‌ڕێوه‌به‌ر پێیوت ئاساییه‌، ده‌توانین ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ت پێبده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت گره‌نتییه‌كت هه‌بێت كه‌لای بانك دایبنێیت بۆئه‌وه‌ی وه‌ك بارمته‌یه‌ك به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ لای بانك بێت تا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ و پاره‌كه‌ ده‌گێڕیته‌وه‌.

كابرای هیندی ده‌ستبه‌جێ كلیلی ئوتومبیله‌كه‌ی ده‌رهێنا و خستییه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و له‌په‌نجه‌ره‌كه‌شه‌وه‌ ئوتومبیله‌كه‌ی پیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر دا كه‌ ئه‌مه‌ ئوتومبیلی خۆیه‌تی و له‌گره‌نتییدا دایده‌نێت.

هه‌موو شتێك به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، پشكنین بۆ ئوتومبیله‌كه‌ كرا و بانك دڵنیاكرایه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ئوتومبیلی خۆیه‌تی و هیچ گرفتێكی تێدانییه‌، ئوتومبیله‌كه‌ وه‌رگیرا و فه‌رمانبه‌رێكی بانك بردییه‌ گه‌راجی ژێر بانكه‌كه‌ و داینا.

دوو هه‌فته‌ پاشتر كابرای هیدنی گه‌ڕایه‌وه‌ له‌هیند و چووه‌ بانكه‌كه‌ و قه‌رزه‌كه‌ی گێڕایه‌وه‌ بۆیان، له‌گه‌ڵ سوودی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌قه‌رزی كردبوو، بریتیبوو له‌ 15 دۆلار.
به‌ڕێوبه‌ر پێیوت ئێمه‌ به‌خته‌وه‌رین كه‌ تۆ ڕاستگۆیانه‌ پاره‌كه‌ت هێنایه‌وه‌ بۆ بانك، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌شتێك، كه‌تۆ ڕۆیشتیت ئێمه‌ به‌دواداچوونێكمان بۆ تۆ كرد كه‌ بزانین ئیشت چییه‌ و ڕه‌وشی داراییت چۆنه‌، بۆمان ده‌ركه‌وت پاره‌یه‌كی زۆرت هه‌یه‌ و هیچ پێویستیت به‌ قه‌رز نییه‌، به‌ڵام بۆچی ئه‌م قه‌رزه‌ت له‌بانك كرد؟
كابرای هیندی به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی "جگه‌له‌بانك، له‌چی شوێنێكی دیكه‌ی نیویۆركدا ده‌توانم ئوتومبیله‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌ 15 دۆلار بوه‌ستێنم!!!"

مالى كوردان