ئیبنو حیببان له‌باخچه‌ی ژیراندا قسه‌ی جوان جوانی بۆ هێناوین، یه‌كێ له‌و قسانه‌ی ئه‌مه‌یه: ده‌ڵێ: ئاغایه‌ك كۆیله‌یه‌كی حه‌به‌شی لابوو، رۆژێك مه‌رِێكیان سه‌ر برِی به كۆیله‌كه‌ی گوت: دوو پارچه له‌باشترین و چاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد.
پاش ماوه‌یه‌ك جارێكی تر مه‌رِێكیان سه‌ر برِی، دیسان پێی گوت: دوو پارچه له‌خراپترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد.
ئاغاكه‌ی پێی گوت: كاتی خۆی پێم گوتی: دوو پارچه له‌باشترین و چاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه تۆیش دڵ و زمانه‌كه‌یت بۆ هێنام، ئێستاش پێم گوتی: له خراپترین پارچه‌ی دوو پارچه‌م بۆ بێنه هه‌ر ئه‌و دووه‌ت بۆ هێنام!! بۆچ؟
گوتی: قوربان! ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه چاك بن له‌وانه چاكتر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه‌ش خراپ بن له‌و دووه خراپتر نییه!!
روضة العقلاء/ابن حبان- ص
penjweny