تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م کاک ڕزگار ، ته‌وه‌ره‌یه‌کی گرنگت هه‌ڵبژواردوه‌ . . .
هه‌روه‌کو کاک سیروان ئیشاڕه‌تی بێداوه....نابێ ئه‌وه‌مان له‌ یاد بچێ‌ مامۆستایانی ئاینی له‌ زۆربه‌ی بواره‌کاندا ڕۆڵی به‌چاو و ده‌وری کاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ زیاتر هۆشیار کردنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان و به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگادا.
به‌ داخه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زۆرێک له‌ مامۆستایانی ئاینی چونه‌ته‌ ژێر باری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان که‌ ئه‌مه‌ وای کردوه‌ لای زۆرکه‌س مامۆستایان به‌ گشتی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر که‌متر بێته‌وه‌.
به‌ ڕای من مامۆستای ئاینی ئه‌و کاسایه‌تیه‌یه‌ که‌ هه‌ڵگری په‌یامێکی زۆر ڕاست و دروسته له‌سه‌ریه‌تی وه‌کو خۆی بیگه‌یه‌نێت‌ خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت بێگومان خه‌ڵکانێک و خودی خۆشی زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌کات.

7

[size=16]مامۆستای ئاینی زۆر له‌وه‌ مه‌زنتره‌ كه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ بتوانین به‌ چه‌ند دێریك وه‌سفیان بكه‌ین.

ئێمه‌ ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ ڕابردووی گه‌له‌كه‌ماندا بخشێنینه‌وه‌ ئه‌زانین ئه‌م رۆژه‌ی ئێمه‌ی تێداین مامۆستیانی ئاینی چ ڕه‌نجێكیان بۆ كێشاوه‌..

من توانا و هه‌وڵ و ڕۆڵی مامۆستیان بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ پۆڵێن ده‌كه‌م .

1- بواری ئاینی: به‌و پێیه‌ی میلله‌تی كورد یه‌كێك بوو له‌و میلله‌تانه‌ی كه‌ دره‌نگ ئاینی ئیسلامی قبوڵ كرد و هه‌ندێ به‌ سستی تێیدا ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌ڵام زانا و مامۆستا ئاینیه‌كانی كورد وه‌ها كارێكیان كرد كه‌ گه‌لی كورد خوی باوه‌ش بۆ ئیسلام بكاته‌وه‌.. نمونه‌ ( ابن خه‌له‌كان، صلاح الدینی ایوبی... )

2- بواری نیشتمان په‌روه‌ری: گومان له‌وه‌دا نیه‌ و لای هه‌موومان ئاشكرایه‌ كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌ركرده‌ شۆڕشگێڕ و نیشتمان په‌روه‌رانی كورد، ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ هه‌موو ژیان و گیانی خۆیان بۆ گه‌له‌كه‌یان به‌خت كرد، ده‌رچووی به‌رده‌ست زانایانی ئاینی و حوجره‌ ئاینییه‌كانی كوردستان بوون.. نمونه‌ : ( سلیمان پاشا، شێخ محمودی حه‌فید، قازی محمد، بارزانی...هتد)

3- له‌ڕوی ئه‌ده‌بیه‌وه‌ : ئه‌گه‌ر گه‌شتێك به‌ناو كه‌ڵه‌ شاعیره‌كانی كورددا بكه‌ین، ئه‌بینین سه‌رجه‌م شاعیر و ئه‌دیب و گه‌وره‌ نوسه‌رانی ڕابردوو، (واته تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی بیست) ده‌رچووی حوجره‌كان بوون و مامۆستای ئاینی بوون.  نمونه‌ ( محموی، قانع، هێمن،هه‌ژار، بێخود، كوردی، سالم...هتد)

4- له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه‌ : له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه‌ هه‌ر مامۆستایانی ئاینی بوون كاریكیان كردوه‌ كه‌ زمانی كوردی بگاته‌ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی ئێستا تێیدایه‌، و هانی خه‌ڵكیان داوه‌ به‌ كوردی بڵێن و بنوسن. نمونه‌ :  مامۆستا نالی كه‌ مامۆستایی ئانیه‌ له‌ هۆنراوه‌یه‌كیدا ئه‌ڵێت :
ته‌بعی شه‌ككه‌ر باری من كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ئه‌كا
ئیمتیحانی خۆیه‌ مه‌قصودی له‌ عه‌مده‌ن وا ئه‌كا
.
.
.
كه‌س به‌ ئه‌ڵفازم نه‌ڵێ خۆ كوردیه‌، خۆ كردیه‌
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تاڵبی مه‌عنا ئه‌كا

* به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه‌، ئه‌بینین به‌شێك له‌ مامۆستایانی ئێستا بونه‌ته‌ چه‌كوشی ده‌ستی علمانیه‌ت و ده‌مڕاستی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش تاكه‌ هۆكاری به‌ره‌و لێژی چونمانه‌..
له‌ هه‌مان كاتیشدا كۆمه‌ڵێكی زۆر مامۆستای به‌رزمان هه‌یه‌، كه‌ تا ئێستاش سه‌ركردایه‌تی له‌شكری ئاین و كلتور و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌كه‌ن .

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ته‌وره‌ ....[/size]

6

one نووسی:

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێـم که‌ یاسا له‌ده‌سته‌وان نه‌ما بزانه‌ خه‌ڵك چی لێ هاتووه‌

5

burhannet نووسی:
زامدار نووسی:

ئةركي باشيان بينوة
لة هةمو بوارةكانى زيان

4

زامدار نووسی:

ئةركي باشيان بينوة
لة هةمو بوارةكانى زيان

3

ئةركي باشيان بينوة
لة هةمو بوارةكانى زيان

2

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێـم که‌ یاسا له‌ده‌سته‌وان نه‌ما بزانه‌ خه‌ڵك چی لێ هاتووه‌

1

سلاو هاورێیان

حه‌ز ده‌که‌م قسه‌ له‌ سه‌ر بابه‌تێک بکه‌ین
ئه‌ویش مامۆستای ئاینییه‌(مه‌لا)
به‌ڕای ئێوه‌ تا چه‌ند مامۆستای ئاینی توانیه‌یه‌تی
خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بکات له‌ هه‌ موو ڕوه‌کانی ژیان؟
ئایا ڕۆڵی مه‌لاکان له‌به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگای کوردی
به‌ باش ده‌زانی یان خراپ؟

چ قسه‌ یه‌کو ڕونکردنه‌وه‌یه‌کت هه‌یه‌ ؟ له‌ م بابه‌ته‌